هه‌ڵه‌بجه ئه‌ی گوڵی ده‌شتی به‌هه‌شتی شاره‌زورم
ته‌لی بزوێنه‌ری هه‌ست و شعورم
له به‌رچاومه گه‌شی ئه‌و به‌ژن وباڵا
که خمڵیبوی له داوێنی شنروێی ئاڵ و واڵا
هه‌ڵه‌بجه ئه‌ی تهنوریسوری گڵپه‌ی بیر و بڕوا
گه‌لێ تاوانه روداوت له بیر چێ و ههروههابڕوا
پیره پیاوێک له شین گێڕی هه‌ڵه‌بجه‌دا
وتیان: کۆڕی شین گێڕی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌یه.
وتم: له‌کوێ؟!
وتیان: له هۆڵی گشتیی شار.
وتم: ئه‌ی ناونیشانه‌که‌ی؟وتیان: به‌سه‌ربه‌رانی دهرگاکهیهوهنوسراه «شین گێڕی ههڵهبجهیشههید».
چاویلکه‌کانم له چاو کرد...پاڵتاوه‌که‌م کرده به‌رم،گۆچانم گرتبهدهسمهوه وپێڵاوهکانم هه‌ڵکێشا و به‌ره‌و شین گێڕیکهوتمهرێ...
…که سه‌یرم کرد، به‌سه‌ر ده‌رگای هه‌مو ماڵی شارهکهوهنوسراوه
«هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید»...
هه‌رکه‌سم دی له سه‌ر سینه‌ی نوسرابوههڵهبجهی شه‌هید» ...
له دهرگایقوتابخانهکان...
له ده‌روازه‌ی مزگه‌وته‌کان...
به سه‌ر لوتکه‌ی چیا‌و پانتایی دهشتهوهنوسرا بو «هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید»...
له لانکهوبێشکهی منداڵان...
له پاچ و بێڵی کرێکار...
له یه‌ره‌ق ونیری جوتیار...
له سهرحوجرهی مامۆستاکان...
له پێنوسی نوسه‌رانیش... نوسرابو
«هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید»...
له کێلیقهبرستانهکان،له تابوت وتهتهشۆر و لهقوڵنگهی گۆڕهه‌ڵکه‌نه‌کان، نوسرابو
«هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید»...
له دار و دره‌خت و به‌روبوم،له هاژه‌ی قه‌ڵبه‌زو شه‌تاو ...
له سه‌یرانگا و مه‌زرا و کانیاو،نوسرابو
«ههڵهبجهیشههید»...
له سه‌ر شمشاڵی شوانه‌کان،له گونده سوتاو و ماڵهروخاوهکان...
له سه‌ر چڵۆسک و خه‌ڵوز و خۆڵه‌مێش وله گژ و گیا، له سهردهغڵ و دانه ههڵپڕوزاوهکانیشنوسرابو «هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید».
چاوێکم گێڕا به ناخ و بنچاخهکانی مێژودا،به‌دیوانی شاعیران و به په‌خشانی ئه‌دیبانی رابوردودانوسرابو «ههڵهبجهیشههید».
نهخشهیهکیکوردستانی گه‌وره‌م بینیبه ههرچوارچمکیهوهنوسرابو
«هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید».
ئه‌ژنۆم شل بو...
بهرهبهرهههنگاوهکان خۆیانیان لێ دهدزیمهوه...
تاسم کرد و دۆش دایبردم ... به‌رچاوم ره‌ش بو...
سه‌رم نایه سه‌ر قه‌فی گۆچانه‌که‌م...هه‌ناسه‌م سوار بو ووه‌ک ده‌ریا له سینگمدا پۆنگی خوارده‌وه...دڵم له سه‌ر سه‌ت لێیده‌دا...
ده‌رونم وه‌ک دیزه ده‌کوڵا، له دڵ خۆمدا گوتم ئێستا بۆ کوێبڕۆم...
شین بۆ کێ بکه‌م، بۆ کێ بگریم، شیعر و په‌خشان بۆ کێ و به کوێدابخوێنمهوه...
کام مه‌رگه سات و قه‌ڵاچۆ بلاوێنمه‌وه، فرمێسک بۆ کێ و بۆ کوێبڕێژم،له کام گۆڕستاندا ئاخ و ئۆفهکانی خۆم بنێژم...
هه‌نسکه‌کان تهنگیانبه یه‌ک هه‌ڵچنی بو،چاوه‌کانم هه‌ر وه‌کو هه‌وری به‌هاران به خوڕ فرمێسکیاندهباران...
له پڕ سه‌رم به‌رزکرده‌وه...
له شین گێڕی هه‌ڵه‌بجه‌دا خۆمدیتهوه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )