
03-21-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شێوازی شێعریی شاعیرانی ڕۆشندڵ
شێوازی شێعریی شاعیرانی ڕۆشندڵ
نموونه: شێخ ئه‌حمه‌دی كۆری موكریانی، مه‌لا غه‌فووری ده‌باغی
له‌و باسه‌دا به پێی توانا هه‌وڵ ده‌درێ ئه‌و ماكه و ئامرازه شێعرییانه‌ی كه له شێوازی ده‌ربڕین و وێنه‌ی زه‌ینی و خه‌یاڵیی شاعیرانی ڕۆشندڵ(كوێر) كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گیرێ بخرێنه‌ڕوو.
هه‌روه‌ها ئه‌و خاڵه‌ش ده‌ستنیشان بكرێ كه ئه‌و جۆره شاعیرانه به چ شێوه‌یه‌ك توانیویانه شێعر و به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان به زه‌ین بسپێرن، یان تۆماریان بكه‌ن و له فه‌وتان بیانپارێزن.
دیاره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوو شاعیری خاوهندیوانی دوو سه‌رده‌می زۆر لێك جیاواز، واته: «شێخ ئه‌حمه‌دی كۆری موكریانی(1774-1879)» و «مه‌لا غه‌فووری ده‌بباغی(1937-1990)» به نموونه دێنینه‌وه.
هه‌روه‌ك ده‌زانین شێخ ئه‌حمه‌دی كۆر له سه‌رده‌مێكدا ژیاوه كه ڕاده‌ی سه‌واد و خوێندواریی له پله‌یه‌كی زۆر نزمدا بووه و، ئه‌گه‌ریش هه‌بووبێ، خوێندن به تێكڕایی له حوجره‌ی مه‌زگه‌وت و خانه‌قا و تهكییهكان به شێوه‌ی سه‌معی(گوێدێریی و گوێڕاداشتن) و له‌به‌ركردنی ده‌قه‌كان، وه‌ك قورعان و شێعری موناجات و هێندێك ورده كتێنب و نامیلكه‌ی دینی بووه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، شێخ ئه‌حمه‌دی كۆر، ئه‌گه‌ر كوێری زهگماكییش نه‌بووبێ، ئه‌وا له سه‌رده‌می منداڵی‌دا چاوه‌كانی له ده‌ست داوه و، به‌وپێیه خوێنده‌وارییه‌كه‌ی ئه‌ویش هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه بووه.
كه‌وابوو، به گشتی ده‌توانین بڵێین كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ده‌بی كوردهواری، زیاتر به شێوه‌ی ئه‌ده‌بی زاره‌كی بووه تا ئه‌ده‌بی نووسراو.
هه‌ربۆیه، شاعیران و بوێژانی كورد له‌م چاخ و ده‌ورانه‌دا، به‌تایبه‌ت كه‌سێكی وه‌ك شێخ ئه‌حمه‌دی كۆر، نه‌یانتوانیوه شێعر و به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان بنووسنه‌وه، یان هه‌ركات هه‌ستی شێعرییان هورووژابێ ده‌ستاوله‌جێ كه‌سێكی خوێنده‌وار هاتبێ و وێژراوهكانیان نووسیبێته‌وه.
له حاڵه‌تێكی ئاوادا، شاعیر زیاتر گرینگی به مێشك و زه‌ینی خۆی داوه و شێعره‌كانی خۆی له‌به‌ر كردووه. پاشان به هۆی زۆر خوێندنه‌وه و گێڕانه‌وه بۆ كه‌سانی تر، به‌رهه‌مه‌كه‌ی وه‌ك گه‌نجینه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی زاره‌كی پاراستووه.
به‌ڵام هه‌روه‌ك له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێده‌كرێ، هه‌لومه‌رج و بارودۆخه‌كه بۆ شاعیرانی ڕۆشندڵی هاوچه‌رخ كه گه‌لێك ماكه و ئامرازی ئاسته و ڕاگه‌یاندن و تۆماركردن و ته‌نانه‌ت شێوهڕێنووسی بڕایل (braille)، دێته‌ئاراوه، ده‌گۆردرێ.به گوێره‌ی ئه‌و پێشه‌كییه‌ی گوترا، با بزانین، شێخ ئه‌حمه‌دی كۆر خاوه‌نی چ شێوازێك بووه و، به چ شێوه‌یه‌ك شێعره‌كانی خۆی داڕشتووه و له نه‌مان پاراستوونی.
به سه‌رنجدانی دیوانی شێخ ئه‌حمه‌دی كۆر1 و به‌ركوڵی به‌شێكی زۆر له به‌رهه‌مه‌كانی، ده‌توانین به‌و ئاكامه بگه‌ین كه ئه‌و شاعیره‌مان به پێچه‌وانه‌ی شاعیرانی ڕۆشندڵ و كوێر كه به تێكڕایی ماكه و ئامرازی وێنه و خه‌یاڵی شاعیرانه‌یان زیاتر حاڵه‌تی زه‌ینی و ڕووتوێژیی(ئینتیزاعی) به‌خۆوه ده‌گرن، یان به واتایه‌كی تر دراوه زهینییهكانیان له ڕێگای بیستن و بۆن و به‌رامه و هه‌ست و نه‌سته‌وه ده‌نوێندرێن، نه‌ك له ڕێگای چاو و بینینه‌وه؛ هه‌ر ده‌ڵێی لایه‌كی جه‌مسه‌ری خه‌یاڵه‌كانی ڕاسته‌وخۆ به‌چاو بینراو و ههستپێكراون، كه ئه‌وه‌ش وابزانم زیاتر له سایه‌ی زۆرگهڕان و هه‌روه‌ها مێشكێكی كارا و هۆشێكی تیژ و، سه‌رله‌نوێ خوڵقاندنه‌وه و خهیاڵاندنهوهی چه‌مكه شێعرییهكانهوه دێته‌ئاراوه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ناكرێ چاوپۆشی له‌و ئه‌سڵه بكرێ كه شاعیرانی ڕۆشندڵ و كوێر، له وێناندن و چوواندن و وێچوواندندا، كه جه‌مسه‌رێكی بیستنه و جه‌مسه‌رێكی دیتن، به‌گشتی لایه‌نی زه‌ینی و ڕووتوێژیی(ئینتیزاعی) له چه‌مكه شێعرییهكانیاندا زیاتره تا لایه‌نی كۆنكرێت و هه‌ستپێكراو.
دهودا شك نییه شێخ ئه‌حمه‌دی كۆر ئه‌گه‌ر كوێر نه‌بایه و به‌هار و كوێستانی كوردستانی به چاو دیبایه، له چهكامهی(ده‌ڵێن ئه‌وڕۆ به‌هاره)دا ــ كه یه‌كێك له جوانترین و به‌رزترین شێعری كوردی یه ــ جیهانێكی زۆر واقیعیتری ده‌خوڵقاند و بۆ وێنه شێعرییهكان، له ماكه‌ی ڕه‌نگ و چاو و هه‌ستكردنی ڕاسته‌وخۆ زیاتر كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت تا ماكه‌ی بیستن و زه‌ین و خه‌یاڵ، بۆوێنه، گه‌لێك وشه و ده‌سته‌واژه‌گه‌لی وه‌ك:
«زهینیكه»، «له گوڕڕه‌ی ده شه‌ماڵی»، «بۆنی ده‌با بای سه‌با»، «بۆنی گوڵان ده‌پڕژێن» و..:
زه‌ینی خۆم دا كوێستانێ، چه‌ندی لێم كـــرد خه‌یاڵه
گــوڵ بوون له چوار كه‌نارێ، لێی شین بوون هـه‌ڵاڵه
زه‌رد و كــــهسك و بنه‌فشه، سوورگوڵ و تافته‌ی ئاڵه
لـــــــــه به‌ر بۆنی وان گوڵان، یاران ده‌بوون بێ حاڵه
بولبول له كـــــــــوێیه مه‌ست بێ، بكا ئه‌فغان و ناڵه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|