شێوازی شێعریی شاعیرانی ڕۆشندڵ (3)
پێویسته ئه‌وه‌ش بگوترێ كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌و نووسراوه‌یه زۆرتر ئه‌وه بووه كه چۆنیه‌تی شێعرگوتن و شێوه‌ی ده‌ربڕین و به زه‌ین ئه‌سپاردنی وێژراوه‌كانی شێخ ئه‌حمه‌دی كۆر ڕوونبكرێته‌وه، ده‌نا هه‌روه‌ك له نموونه‌كانی سه‌ره‌وه ده‌رده‌كه‌وێ، به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و شاعیره خاوه‌ن به‌هره و خۆشزه‌وقه، زۆر له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێ و، به‌تایبه‌ت له بواری شێواز(شكڵ و نێوه‌رۆك و خه‌یاڵ و زمانی شێعریی..) و ئه‌وه‌یكه سه‌ر به كام قوتابخانه(ڕێباز)ی شێعری یه، حه‌وجێی به لیكۆڵینه‌وه‌ی زۆرتر هه‌یه.وه به‌ڵام، سه‌باره‌ت به مه‌لا غه‌فووری ده‌باغی(1937-1990)4 كه له سه‌رده‌مێكی زۆر دواتردا ژیاوه، با بزانین خاوه‌نی چ شێوازێك بووه، جۆری به‌یان و ده‌ربڕینی چۆن بووه و، به چ چه‌شنێك شێعر‌و هۆنراوه‌كانی خۆی ئاسته و تۆماركردووه؟دیاره ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست، چۆنیه‌تی هه‌ست و وێناندن و وێچوواندن و خه‌یاڵی شاعیرانه بێ، ئه‌وا جێی گومان نییه كه ده‌توانرێ گه‌لێك بیروبۆچوون و ده‌ربڕینی هاوبه‌ش له نێوان شاعیرانی كوێر و بێ چاودا به دی بكرێ.
به واتایه‌كی تر چونكه زۆربه‌ی دیارده و شته واقیعییه‌كان، هیچكام ڕاسته‌وخۆ له ڕێگای یه‌كێك له حه‌یاتتیرین و گرینگ‌ترین ئه‌ندامی هه‌ست و نه‌سته‌وه كه چاوه، نابیندرێن و نانوێندرێن، شێوه‌ی به‌یان و ده‌ربڕینی شاعیرانی ڕۆشندڵ، زیاتر حاڵه‌تی چه‌مكی گشتی و ئینتیزاعییان هه‌یه و، شاعیر ئه‌غڵه‌ب خۆی به خه‌یاڵاندنه‌وه و نواندنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌یاڵ و وێنه و هه‌ستپێكراوه زه‌ینییانه‌وه خه‌ریك ده‌كا، كه یا له خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری بیستووه یان به هۆی یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی هه‌ست و نه‌سته‌وه پێی گه‌یشتووه.به كورتی، ماكه‌ی ڕه‌نگ و وێنه(ئیماژ) و نواندنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جه‌سته‌یی، ئه‌گه‌ر له وێنه شێعرییه‌كانی ئه‌و جۆره شاعیرانه‌دا لایه‌نی لاوازی هه‌بێ، ئه‌وا ماكه‌ی ده‌نگ و بۆن و چێژتن و له‌مسكردن هه‌تابڵێی لایه‌نی به‌هێزتر و سه‌رنجڕاكێشتری هه‌یه.
نموونه بۆ ماكه‌ی ده‌نگ، له هۆنراوه‌یه‌كی مه‌لا غه‌فووردا:
هـه‌ر ده‌نگی مه‌له، تێكه‌ڵی هاڕه‌ی خــــــــڕ و دۆڵه
هـــــــــــه‌ر لووزه‌وی به‌فراوه ده‌كا هاژه له هه‌ڵدێر
هه‌ر تاوڵ و ڕه‌شماڵه به داوێنی چیــــــــــــــــــــــاوه
هــــــــــه‌ر ڕه‌شبه‌ڵه‌ك و داوه‌تی بێرییانه به بلوێر
زاخـــــــــــــــــــــــــاو ی دڵان حیله و كۆرژنی كه‌حێله
تاوێنی خه‌مان ده‌نگی مــــــه‌ڕ و به‌رغه‌ل و هاوێر
خــــــــوزگه‌م به‌وه ئه‌و فه‌سڵه به چاوانی ده‌بینێ
ژین نرخی له لای خاوه‌نی بینایی یه، نه‌ك كوێر
هه‌روه‌ها، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بۆ ماكه‌ی چێژتن و له‌مسكردن نموونه‌یه‌ك بێنینه‌وه، ئه‌وا پارچه هۆنراوه‌ی (ناحه‌ز و جوان)ی مه‌لا غه‌فوور، ده‌توانێ ده‌رخه‌ر و ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شێوه ده‌ربڕینه بێ:
تا بژیم تێت ده‌بڕم خاوه‌نی جوانیی و ده‌سه‌ڵات
چـــاوی ئاواتی هیوام ئه‌ی گوڵی سه‌رتۆپی وڵات
داده‌مركێ كوڵی دڵ تاوێكی ڕێتخه‌م چـــــــده‌بێ
به ســه‌ری نووكی زمانم له بنی په‌نجه‌یی پات
هه‌روه‌ك ڕوونه، نه‌ته‌نیا له‌م هۆنراوه‌یه، بگره له ته‌واوی هۆنراوه‌كانی مه‌لا غه‌فووردا، شه‌قڵی وێنه خه‌یاڵییه‌كان و وه‌رگیراوه زه‌نییه‌كانی ڕاسته‌وخۆ نه‌بینراو، وه‌ك تایبه‌تمه‌ندیی شاعیرێكی بێ چاو و نابینه‌ر، به نێوچاوانی چه‌مكه شێعرییه‌كانه‌وه دیاره؛ به‌تایبه‌ت كه خۆشی له كۆتایی زۆربه‌ی وێژراوه‌كانیدا خۆی هه‌روا ده‌ناسێنێ:
چاومه‌ستیی و ته‌ڕده‌ستیی و ئاشقكوژیی و ناز
ته‌ننازیی و عه‌ییاری له تۆ جوانه په‌ری گیان
چــــــاوم نییه زۆر موسته‌حه‌قی خێر و زه‌كاتم
ماچێ بده به‌م كـــــــوێره به‌سزمانه په‌ری یان
بۆ من نییه هـــــــــه‌ر به تاقی ته‌نیا
ڕابوردووی تاڵ و كــــــــــــــــــۆڵه‌واری
بێ چاوی هــــه‌موو وڵاتی دیش وان
چاو بوایه ده‌چوونه كه‌سپ و كاری
ئه‌م شاعیره بێ چاوه كه سه‌ودا سه‌ری تۆیه
تاوێ وه‌ره ده‌س باوێ ملی، به‌خته‌وه‌ری كه
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه شتێكی سروشتی یه و، ده‌بێ له نێوان ماكه‌ی خه‌یاڵ و خه‌یاڵاندنه‌وه و نواندنه‌وه‌ی شته واقیعییه‌كاندا ڕابیته‌یه‌كی مه‌نتیقی هه‌بێ، وه‌ك:
با بكــــــــــــه‌م تۆبه له سه‌ر ده‌ست و ئیتر دای هێڵم
ڕیشی بۆزم، ببمــــــــه سالیكی به‌ر كۆشك و سه‌رات
تا كوتم كوانێ؟ بڵێ هانێ دڵم مـــــــــــــــــــــــه‌شكێ ه
حافزم موسته‌حه‌قم چاو له ده‌سی تۆم هه‌موو كات
دوای خستنه‌ڕووی هێندێك لایه‌نی شێوازیی شێعریی ، بابزانین ئایا مه‌لا غه‌فووریش له شێوه‌ی شێعرگوتن و به زه‌ین ئه‌سپاردندا هه‌ر ئه‌و شێوه‌یه‌ی شێخ ئه‌حمدی كۆری ڕه‌چاوكردووه؟!ئه‌گه‌ر بۆنموونه، له غه‌زه‌لی «جووته مه‌م»ی مه‌لا غه‌فوور وردببینه‌وه كه له ساڵی 1354(1975) دا گوتوویه‌تی و شێعرێكی زۆریش جوانه، ده‌بینین هیچ ڕه‌مز و كلیل و نیشانه‌یه‌كی ئه‌وتۆی بۆ تێكخستنه‌وه‌ی دێڕه‌كان له به‌رچاو نه‌گرتووه:
ئــــه‌ی جووته مه‌مت عه‌ینی هوڵووی تازه فه‌ریكه
فێداری ده‌سی تۆیه دڵم، چـــــــــــــــــــــاره‌سه ری كه
گیان بۆته په‌پوولێك و لـــــــه ده‌وری شه‌می ڕووته
تا باڵ و په‌ڕی پـــــــــــــــاكی نه‌سووتاوه، ده‌ری كه!
چـــــــــاوت كه به هاوكاریی برۆت خه‌ڵكی ده‌كوژێ
ئه‌گریجه له پای چی له‌گه‌ڵ ئه‌و جووته شه‌ریكه؟
دوژمن ده‌یه‌وێ تۆ به ته‌ڵا هـــــــــــــــه‌ڵ خه‌ڵه‌تێ
نێیا جـــــــــــــــــوابی به تێڵا بده، یا جارێ كه‌ری كه
ئـــــــــــه‌م شاعیره بێ چاوه كه سه‌ودا سه‌ری تۆیه
تاوێ وه‌ره ده‌س باوێ ملی، به‌ختـــــــــــــه‌وه‌ری كه
نه‌مر مه‌لا غه‌فووری ده‌باغی ه‌روه‌ك له كتێبه‌كه‌ی خۆشی‌دا «دیاری مه‌هاباد» ئه‌و مه‌به‌سته‌ی تاڕاده‌یه‌ك داوه‌ته ده‌ست، به چه‌ند شێوه شێعر و وێژراوه‌كانی خۆی تۆمار ده‌كردن و ده‌ینووسینه‌وه.ــ ئه‌گه‌ر خۆی له‌ماڵه‌وه بووبا، له كاتی شێعر گوتندا، شێعره‌كانی له سه‌ر كاسێت (زه‌بتی سه‌وت) تۆمار ده‌كرد و به گوێدانه‌وه و بیستنه‌وه‌ی وێژراوه‌كان، سه‌كته و له‌نگیی و كه‌موكووڕییه‌كانی تێهه‌ڵدێناوه و پاشان به هۆی فه‌قێیه‌كانی مه‌زگه‌وتی سوور ده‌ینووسینه‌وه و بڵاوی ده‌كردنه‌وه.ــ شوێنی ژیانی مه‌لا غه‌فوور، به پێی ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێی ئه‌سپێردرابوو(بانگ و سه‌ڵا و قورعانخوێنیی) ماوه‌یه‌كی زۆر له كووچه‌ی مزگه‌وتی سوور و له نزیك ئه‌وێدا هه‌ڵكه‌وتبوو.
مزگه‌وتی سووریش كاتی خۆی، خاوه‌نی مه‌دره‌سه‌ی ئاییینی بوو كه ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌قێ و ته‌له‌به‌كان ده‌رسیان تێدا ده‌خوێند. ئاموشۆ و پێوه‌ندی و تێكه‌ڵاویی مه‌لا غه‌فوور ده‌گه‌ڵ فه‌قێیه‌كان و باس و خواسی شێعر و شاعیریی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه حوجره‌ی مزگه‌وت وه‌ك مه‌كۆی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و شتی له‌م بابه‌ته، مێشك و زه‌ینی مه‌لا غه‌فووری ده‌زرینگانده‌وه و تیفتیفه‌ده‌دا، بۆ شه‌خسی ویش وه‌كوو ناوه‌ندێكی تۆماركردن و ڕاگه‌یاندن وابوو.
زۆرجار ئه‌گه‌ر ده‌ستی وه زه‌بتی سه‌وت ڕانه‌گه‌یشتبا، هانای بۆ یه‌كێك له‌و فه‌قێیانه (به‌تایبه‌ت كاك عومه‌ری ساكار) ده‌برد و شێعره‌كانی پێ ده‌نووسینه‌وه.ئه‌و وه‌زع و بارودۆخه تا ساڵانی 1350(1971) هه‌روا درێژه‌ی كێشاوه تا ئه‌وه‌یكه مه‌لا غه‌فوور «به هۆی تێكۆشانی برایه‌كی خۆشه‌ویست فێری خه‌تی بڕایل بووه»5 و، ئیتر له‌وه‌پاش توانیویه‌تی شێعره‌كانی خۆی به‌و خه‌ته تۆمار بكا.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 03-21-2010 در ساعت 09:27 PM
|