
03-25-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لاپه‌ڕه‌کانی نادیارله مێژووی ڕۆشنگه‌رى ئه‌وڕوپا
لاپه‌ڕه‌کانی نادیارله مێژووی ڕۆشنگه‌رى ئه‌وڕوپا
"فاندى فه‌ڕه‌نسى" یه‌كه‌م قوربانى به كۆمه‌ڵ له مێژووى نوێ مشت و مڕى، په‌یوه‌ندى له‌نێوان ئیسلام و رۆشنگه‌رى و نوێخوازى كه به‌دواى رۆشنگه‌رى هات موسڵمانانى له ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو سه‌ده‌ى رابردوو سه‌ر قاڵ كردووه .
پڕۆژه‌ى رۆشنگه‌رى ئه‌وڕوپى كه شۆڕشى فه‌ڕه‌نسى هێنایه ئاراوه به هه‌رسێ دروشمه به ناوبانگه‌كه‌ى ( برایه‌تى، ئازادى ، یه‌كسانى ) به‌و نموونه‌یه داده‌نرێت كه عه‌ڕه‌به نا ئاینییه‌كان( سیكویلار) ئاماژه‌ى پێ ده‌ده‌ن و له‌سه‌رى ده‌ڕۆن. هه‌روه‌ها به مژده به‌خشى رێگاى وریابوونه‌وه و راپه‌رینى داده‌نێن، كه جێگره‌وه‌ى نییه وه پڕوپاگه‌نده‌ى پڕ مه‌ترسى له دژى ئایین بڵاوده‌كه‌نه‌وه به شێوه‌یه‌كى گشتى وه زێده‌ڕۆیى ده‌كه‌ن هه‌ندێك جار ئه‌و ململانه ئایینى و تایفهگهریهى كه له چاخه‌كانى ناوه‌ڕاست ئه‌وڕوپا به خۆیه‌وه دیت، هه‌روه‌ها رزگاركهرهكانى چه‌رخه نوێیه‌كان. وهواى وه‌سف ده‌كه‌ن ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گره كه ئاماده‌گى ئایین له مه‌یدا
نى گشتى ژیان ماناى خوێنڕێژى ده‌گه‌یه‌نێ مه‌حاڵه!
بۆ ماوه‌ى چه‌ندین سه‌ده‌یه زۆر له‌و رۆشنبیرانه‌ى كه له جه‌نگێكى سه‌ختدا بوون بۆ ده‌ستهێنانى ناسنامه له به‌رامبه‌ر ئه‌م پڕۆژه رۆژئاواییه نامۆیه له هه‌وڵى به‌رده‌وامبوون بۆ شیكرنهوهى بنه‌ماكانى پڕۆژه‌كه‌و ده‌رخستنى كه‌موكوڕییه‌كانى. وه ئه‌و ئه‌رك و ماندووبوونه كاریگه‌رى زۆرى هه‌بوو له‌سه‌ر دروستبوونى هه‌ڵوێستێكى ره‌خنه گرانه‌و ته‌نانه‌ت ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌م نموونه‌یه وه‌ك چوارچێوه‌یه‌ك بۆ راپه‌رین. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى په‌رده‌ى له‌سه‌ر مێژووى خوێناوى بزووتنه‌وه‌ى ڕۆشنگه‌رى ئه‌وڕوپا لادا به‌تایبه‌ت " فه‌ڕه‌نسا " كه بێشكهو دهرگۆشى بزووتنه‌وه‌ى ڕۆشنگه‌رى بوو. ئه‌م ئاشكراكردن و په‌رده لادانه له‌سه‌ر تاوانى قڕكردن و له‌ناوبردنى به كۆمه‌ڵى مرۆڤایه‌تى له مێژووى نوێ كه له فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام درا له ساڵه‌كانى یه‌كه‌مى ته‌مه‌نى شۆرش به كارێكى چاك داده‌نرێت.
ئاماژه‌یه‌كى به‌سه‌رنه‌چوو:
له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى پڕۆژه‌ى داگیركارى فه‌ڕه‌نسى كه به‌ره‌و باشوورى میسڕ هات له ساڵى (1798)ز له دواییدا له (1830)ز به‌ره‌و جه‌زائیر كه‌وته ڕێگا كه دروشمى فه‌ڕه‌نسییه‌كان بریتى بوو له (بهشارستانیكردنى گه‌لانى دواكه‌وتوو) هه‌ر زوو پیرێكى جه‌زائیرى لهدرۆیهكه تێگه‌یشت به پێكهنیینێكى نائاسایى ساده وتى " باشه ئه‌گه‌ر ئێوه بۆ بهشارستانى كردنى ئێمه هاتوون, ئه‌ى بۆچى ئه‌م هه‌موو چه‌ك و
باروته تان له‌گه‌ڵ خۆ هێناوه ؟!.
له وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره بیرمه‌ندى ئیسلامى دكتۆر عه‌بدولوه‌هاب ئهلمهسیرى له كتێبى (سه‌هیۆنیزم و نازیزم و كۆتایى مێژوو ) ئاماژه به‌وه ده‌كات له چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كى كورت كه چۆن هێزه‌كانى شۆڕشى فه‌ڕه‌نسى هه‌ڵساون به قڕكردن و له‌ناوبردنى به كۆمه‌ڵ له دژى دانیشتوانى ناوچه‌یه‌ك له فه‌ڕه‌نسا به ناوى (فاندى ) كه له زارى ئه‌فسه‌رێكى فه‌ڕه‌نسى وه‌ریگرتووه كه له چه‌ند دێرێك خوێندوویه‌تیه‌وه كه ئه‌فسه‌ره‌كه باسى كردووه وه خۆى به‌شداریكردووه له كۆمه‌ڵ كوژیهكه، كوشتاره‌كه به پله یه‌ك بوو، خوین گه یشتۆته چۆكى ئه‌سپه‌كه‌ى.
هه‌وڵم دا بۆ ئه‌وه‌ى كه زانیارى به ده‌ست بێنم به زمانى عه‌ڕه‌بى به‌ڵام ده‌ستم نه‌كه‌وت، هه‌روه‌ها هه‌وڵم دا له‌سه‌ر تۆڕى ئه‌نته‌رنێت (جگه له‌م چه‌ند دێره‌ى ئه‌فسه‌ره فه‌ڕه‌نسییه‌كه تێناپه‌رێت كه دكتۆر مه‌سیرى باسیكردووه " وه هه‌وڵم دا به ئینگلیزى شتێكم ده‌ست كه‌وێت.
نووسه‌رێكى ژنى فه‌ڕه‌نسى به ناوى ((سۆفى ماسون )) (1) وله شایهتمانیهكهى ده‌ڵێت :- له سه‌ره‌تاى ساڵى 1794ز رۆبسپێرییهكان كه شوێن كه‌وتووى سه‌رۆكه‌كه یان روبسپێربوون بڕیاریان دا كه فندییهكان له ناوببه‌ن تا دوایین پیاو ژن و مناڵیان لێ بكوژن ئه‌گه‌ر شۆرشى فه‌ڕه‌نسى یه‌كه‌مین ئایدۆلۆژیاى نوێ بێت ئه‌وا فندییهكان (فاندى) به قهسابخانهیهكى سه‌رتایى ترسناك داده‌نرێت له كرداره‌كانى
له‌ناوبردنى به كۆمه‌ڵ یان كۆمه‌ڵكوژى.
به‌ڕاستى فاندى (فندییهكان) شورشێكیان هه‌ڵگیرساند كه له‌لاى هه‌مووان ناسراوه ئه‌وه‌ى جێگاى پرسیاركردنه له بابه‌ت سروشتى شۆرشهكهیه كه چینى ناوهندو سه‌رۆكه‌كانى به‌شدارییان تێدا كرد .
كۆمارى فه‌ڕه‌نسا تا ئه‌م دوایانه ئاشكراى نه‌ده‌كردوو نه‌یده‌سه‌لماند كه ئه‌م هه‌موو ترس و تۆقاندنه له دژى فندییهكان به‌كار هاتووه وه به یه‌كه‌م تاوانى له ناو بردنى به كۆمه‌ڵ (جینوساید) چه‌رخى نوێ داده‌نرێت .
وه سۆفى درێژه به باسه‌كه ده‌دات و ئاماژه به‌و نوێگه‌رییه ده‌دات كه شۆڕشى فه‌ڕه‌نسى له‌گه‌ڵ خۆى هێنا , كه شێوازێكى نوێى ژیان هات و ده‌ستى پێكرد له سه‌ره‌تا هیچیان نه‌كرد. به‌ڵام زۆر به خێرایی تێگه‌یشتن كه ئه‌م هێرشه ماناى چییه‌و چى ده‌گه‌یێنێت .... كه خاك و بیر‌و باوه‌ڕیان پێ شێل ده‌كات بگره گیانیشیان له‌ناو ده‌بات له‌به‌ر ئه‌وه ناكرێت كه ده‌سته‌وه ستان بن له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو سته‌م و پێ شێلكاریانه وه ڕۆڵى ته‌ماشاكه‌ر ببینن وه بڕیاریان دا كه به‌رگرى له خۆیان بكه‌ن تادوا هه‌ناسه ئه‌گه‌ر پێویستى كرد.
ئه‌وانه‌ى كه تازه هاتوون ( شوڕشگێڕانى فه‌ڕه‌نسا) باوه‌ڕیان وابوو كه ئه‌وانه له‌گه‌ڵ خۆیان پێشكه‌وتن ، رۆشنگه‌رى ، رزگاربوون له كۆت و به‌ندى، ئه‌فسانه ، ئازادى، برایه‌تى ، یه‌كسانى )یان هێناوه ، وه ئه‌م خه‌ڵكه دواكه‌وتووانه كه به‌شێوازێكى سه‌ره‌تایى ژیان ڕێ ده‌كه‌ن به‌ره‌و پێشیان ده‌به‌ن و ده‌یان هێننه ناو ژیانێكى نوێ و چهرخێكى نوێ ئه‌گه‌ر تووشى چه‌ند شه‌ڕێكیش بن و زیانیان لێ بكه‌وێت. به‌ڵام ئه‌مه هه‌روا سوك و ئاسان تێپه‌ڕ نه‌بوو خه‌ڵك زۆر شۆڕشگێڕانه به‌رگریان كرد ..... به‌ڵام زۆر به‌خێرایى شكان ده‌ستى پێ كرد له‌به‌ر نابه‌رابه‌رى و ناهاوسه‌نگى له هێزو چه‌ك هونه‌رى شه‌ڕكردن چونكه فندییهكان ڕۆشنبیرییه‌كى سه‌ربازیان نه‌بوو
ماوه‌یه‌كى درێژ بوو به ئاشتى ده‌ژیان .
كه سه‌ربازه‌كانى شۆرشى ئه‌مه‌یان بۆ به‌دیاركه‌وت و له‌و كاته‌ى كه خه‌ڵكه‌كه‌یان به‌زاند زیاتر به بیر‌و باوه‌ڕێكى دڕندانه هه‌ڵسوكه‌وتیان كرد مردنیان بارانده سه‌ر خه‌ڵك , به‌م شێوه‌یه قڕ كردنى به كۆمه‌ڵ ده‌ستى پێكرد .
قڕكردنى به كۆمه‌ڵ (جینوساید) به پێى شایه‌دى سۆفى له لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵات ده‌ستى پێكردوو زۆر به شادومانى له نزمترین ئاست و ده‌سه‌ڵات جێبه‌جێكرا به‌لانى كه‌م (300.000) هه‌زار كه‌س قڕكران زۆر به دڵ ڕه‌قی و بێ به‌زه‌ییانه ، وه هه‌ندێ له‌و سه‌ربازانه‌ى كه ڕه‌تیان كرده‌وه كه به‌شدارى له قڕكردنهكهدا بكه‌ن ئه‌وا سزاى مادی و معنویان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا .
به‌ڵام فندییهكان به‌رده‌وامبوون له به‌رگرى و بهرخۆدانكردن له خۆیان. هه‌ندێكیان خۆیان له دارستانه‌كان شارده‌وه و حه‌شار دا‌و كه‌وتنه بۆسه دانان، وه زۆر دلێرانه جه‌نگان , به‌ڵام له‌و كاته‌ى كه به‌دیل ده‌گیران وه‌ك به‌راز سه‌ریان ده‌بڕین. له سێداره‌دان چاره‌نووسى هه‌موو سه‌رۆكه‌كانیان بوو جابه هه‌ڵواسین یان سه‌ربڕین یان به گوله بارانكردن. تا ده‌گاته ئه‌وه‌ى بواریان نه‌هێشته‌وه بۆ هه‌ندێكیان ته‌نانه‌ت له گۆڕه‌كانیشیان به هێمنى بنوون و سه‌ر بنێنه‌وه. لاشه‌ى دوا سه‌رۆكیان له دواى له سێداره دان پارچه پارچه كرد ئینجا دابه‌شى سه‌ر زانایانیان كرد ، وه سهرهكهیان له سوێراو دانا له ناو ده‌فرێكى شووشه، به‌ڵام مێشكیان خسته ژێر لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بزانن كه تۆى یاخیبوون له ناو خه‌ڵكى سه‌رتایى له كوێدایه.
ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو سه‌د ساڵ له مه‌وبه‌ر به‌ڵام له ڕۆژگارى ئه‌مڕۆ كۆمارییه‌كان ئاهه‌نگیان گێڕا له یاده‌وه‌رى دوو سه‌د ساڵه بێ ئه‌وه‌ى ئاماژهبكهن به (مردن ) یان به قڕكردن و له‌ناوبردنى به كۆمه‌ڵ به‌ڵام ئێستا ناوێك هه‌یه بۆ ئه‌م كه‌لتووره كه به‌رگرى كرد وه ئه‌م ناوه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|