
03-25-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لاپه‌ڕه‌کانی نادیارله مێژووی ڕۆشنگه‌رى ئه‌وڕوپا(2)
(فاندییه) فندییه......
..... ئه‌وه مێژووى چیڕۆكێكى پڕ له شه‌رمه‌زارییه كه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى ڕۆژئاواى فه‌ڕه‌نسا (فاندییهكان) كراوه وه ئه‌م چیڕۆكه تا ماوه‌یه‌كى نزیك به‌ر له ئێستا بابه‌تى سه‌ر كوتكردن دان پێدانه‌نان بوو ، وه زۆربه‌ى فهڕهنییسهكان شتێكیان له بابه‌ت ئه‌وه نه‌ده‌زانى ته‌نها خه‌ڵكى (فاندى) و به‌ریتانى بابه‌ته‌كه‌یان به زیندوویى له لاى خۆى پارستبوو، وه هه‌رگیز له یادى ناكه‌ن. وه به‌م دواییانه ماوه‌ى چه‌ند سالێك به‌ر له ئێستا په‌یكه‌رێكى یاداشتییان له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى ئه‌و ناوچه‌یه بۆ قوربانیانی ئه‌م ڕه‌شه كوژیه دامه‌زراند.
نه‌ك حكومه‌تى ناوه‌ندى . ئێستا و به‌م دواییانه كۆمارى فه‌ڕه‌نسا ده‌ستی كرووه قسه له‌م بابه‌ته ده‌كات شیمانه‌ى وا داده‌نێت كه ئه‌م تۆقاندنه یه‌كه‌م قڕكردن و له‌ناو بردنى به‌كۆمه‌ڵ بێت له مێژوودا.
نابێت یه‌ك پیاو به زیندووێتى بمێنێ ( ته‌نها ئه‌بێ گورگ له خاكه‌كه‌یان بمێنێ) ئاگر , خوێن، مردن، ئه‌مانه‌ن (كه پێویستمان پێ ده‌بێت بۆ پاراستنى ئازادى) پێویسته ماڵ و مڵك و بیروباوه‌ڕه توندرهوهكهیان خاپور بكرێ و له ناو ببرێت.
ئه‌مانه چه‌ند وشه و ده‌سته‌واژه‌یه‌ك بوون كه له‌و كۆنگره‌یه هاتن كه له سه‌ر فاندى به‌سترا، وه زاناكانیان هه‌رچى بیرێكى نوێ كه بۆیان ده‌هات باسیان ده‌كرد وه‌ك ژه‌هراویكردنى ئارد، مه‌ى ، سه‌رچاوه‌ى ئاو ... گه‌ڕان به دواى رێگاكان بۆ سووتاندنى زۆرترین ژماره له خه‌ڵك له فڕنێكى گه‌وره كه تواناى تاواندتهوهى به‌زى هه‌بێت به‌چاكى ....یه‌كێك له ژهنهڕاڵهكانیان (carrier) گاڵته‌ى به‌م جۆره لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداگه‌ڕانه ده‌هات ئه‌ى وت كه ئه‌م رێگایه نوێیانه كاتێكى درێژ ده‌خایێنن ...... وا چاكه كه رێگایه‌ك به‌كار بهێنن كه له كه‌نارى ڕووبار ئاهه‌نگ (قوداسێكیان ) بۆ ببه‌ستین بۆ له ناوبردنییان هه‌موو پیاو ژن ومناڵه‌كانیان به پێخواسى له یه‌ك ببه‌ستیه‌وه به كۆمه‌ڵ ناوى بنێین (هاوسه‌رگیرى كۆمارى) له ناو به‌له‌میان بكه‌ین وه ڕایان كێشین بۆ ناوه‌راستی روباری ( لوار ) وه له‌م كاته ئاهه‌نگه‌كه ده‌ست پێبكه‌ین به نێزه وه ڕم تێ‌یان بكه‌وین هیچیان نه‌پارێزین له پیاو ژن و مناڵ سه‌ری مناڵه‌كانیان ورد‌و خاش بكه‌ین به لهدیواردان، وه قهسابخانهیهكیان لێ دابنێین به تۆپبارانكردن. وه توندترین شێوازی ئازاردان و سووتاندن و تاڵانكردنى گوند‌و شار‌و كه‌نیسه‌كانیان بكه‌ین .
وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه‌یه‌ك نه‌بوو بۆ جیاوازیكردن له نێوان شه‌ڕوان و سیڤیلهكانیان ، تا ئێستاش له تۆمارگاكانى له‌شكر له (ڤینسین) ئه‌م چیڕۆكه سارد و بێ به‌زه‌ییه ده‌گێڕنه‌وه.
وه بۆ چه‌ندین جار ئه‌م چیرۆكه قێزه‌ونه له چه‌رخی ئێستامان دووباره ده‌كرێته‌وه.
ئه‌فسه‌ره‌كانى سوپا زۆر به ساردى له ئامانجه‌كانى ئه‌م قه‌سابخانه‌یه ده‌دوێن كه لهناوبردێنێكى به كۆمه‌ڵ بووه به‌شێوه‌كى ڕیكخراو و به‌رده‌وام و قین له
دڵانه.
فاندی:
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو بابه‌تانه‌ى كه ڕۆشنگه‌ره‌كان له‌بابه‌ت بزوتنه‌وه‌ى ڕۆشه‌نگه‌ری وه‌ریان گێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى عه‌ڕه‌بی، به‌ڵام ته‌نها یه‌كێك له‌م ڕۆشنگه‌رانه بیرى له‌وه نه‌كردۆته‌وه كه ته‌نها یه‌ك بابه‌ت له‌سه‌ر فاندى وه‌رگێڕیته سه‌ر زمانى عه‌ڕه‌بی، هه‌رچه‌نده بابه‌ت زۆره له‌سه‌ر فاندى به ئینگلیزى و فه‌ڕه‌نسی.
یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ى هه‌رایه‌كى زۆرى نایه‌وه له ئه‌وڕوپا كه له‌سه‌ر فاندى نووسراوه كتێبی (قڕكردنی به‌كۆمه‌ڵى فه‌ڕه‌نسی) كه ڕیناڵد شیر نووسیوویه‌تى (2) زانكۆى نۆته‌ردام له ساڵى 2003 بڵاوى كردۆته‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌م كتێبه بۆ یه‌كه‌م جار ساڵى 1986ز ده‌ركراوه ، كه له ڕابردوو گرنگى واى به خۆیه‌وه نه‌بینی بوو به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمى. وه له‌م كتێبه به‌شێوه‌یه‌كى قوڵتر به دوواى ڕووداوه‌كه دا چووه باس له بابه‌ته‌كه ده‌كات.
كه ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ فاندییهكان كراوه ده‌یبه‌ستێته‌وه و به تیرۆر و تۆقاندنى ئایدیۆلۆژى و حوكمڕانى سه‌رانسه‌رى (شمولی) مه‌ترسیدار له سه‌ده‌ى بیسته‌م كه قۆناغه‌كه به دواى شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی دادێت وه واى داده‌نێت كه ئه‌مه زنجیره‌یه‌كى درێژ له كار و كرده‌وه‌ى تۆقاندن و كوشتاره‌كه له ساڵى 1792ز له هه‌ڵگیرسانى شۆڕش تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه له قڕكردنى فادییهكان له فه‌ڕه‌نسا له ڕۆژئاواى كاسۆلیكى تاده‌گاته سۆڤیه‌تى شیوعی و،تاكو ئه‌و له‌ناوبردن و وێرانكردنه زۆره‌ى كه‌له شۆڕشى چینى كه‌وته‌وه ، تاوه‌كو ده‌گاته قڕكردنى (خه‌میره سووره‌كان) له كه‌مبۆدیا وه له تێزه‌كه‌دا (الاطروحة) دا هاتووه كه په‌یوه‌ندى شۆڕش به چه‌وساندنه‌وه كێشه‌ى ئایینى و بیر‌و باوه‌ڕه ئه‌مه‌ش له كاتى پیاده‌كردن و جێبه‌جێكردنى شۆڕش له دژى فادییهكان بۆسه‌ر كوت كردنیان له ساڵى 1793 ز - 1794ز وه ئاماژه به‌وه كراوه كه چۆن به به‌رنامه‌یه‌كى ڕیكخراو نه‌خشه بۆ داڕیژراو قهسابخانهكه ئه‌نجام دراوه ، قهسابخانهكه زۆر گه‌وره و ڕیكخراو بوو ، به نیازێكى وشیارانه و ئاشكرا بۆ وێرانكردنى ئایین
ئه‌نجامدراوه!! پێویسته له‌و كاته‌ى كه باس له ڕۆشنگه‌رى ئه‌وروپا ده‌كه‌ین وه‌ك تێروانین و دیدێكى نوێخوازى و تازهگهرێتى بۆ كۆمه‌ڵگاكان ته‌نها به وتنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ى دروشمه‌كان واز نه‌هێنن هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێین ، به‌ڵكو پێویسته له بنه‌ماو تێروانینه فكرییه قوڵه‌كان ورد ببینه‌وه وه به‌دواداچوونى ورد له ئه‌نجامه‌كانى بكه‌ین له مه‌یدانى جێبه‌جێكردن .
چونكه ئایینه‌كان سه‌رچاوه‌ى چه‌وساندنه‌وه و تۆقاندن و تیرۆرنین.
په‌راوێزه‌كان
: 1.
با فاندى له یاد نه‌كه‌ین - نووسینى سوفى ماسۆن ، نووسه‌رێكى ژنى فه‌ڕه‌نسى ئوسترالیه كه سه‌ر به خێزانێكه كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى ناوچه‌ى (lonnge ville)ــه له فاندی هه‌روه‌ها سۆڤى په‌یوه‌ندى هه‌یه به‌هه‌ندێك كه‌س له خوارووى فه‌ڕه‌نسا ، باسك ، ئیسپانیا ، پورتوگال ، كه‌نه‌دا ، سۆڤى له ئه‌نده‌نۆسیا له دایك بووه به‌ڵام له پێنج ساڵیه‌وه له ئوستراڵیا ژیاوه كه ڕۆمان و كورته چیرۆك و وتار ده‌نووسێت.
وه ده‌قه‌كه بۆ یه‌كه‌م جار له گۆڤارى (quadrant) كه له ملبۆڕن له ساڵى 1996ز بڵاوكراوه‌ته‌وه وه له ساڵى 2004ز دووباره له ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه.
2.
جۆرج هولوك وه‌ریگیڕاوه‌ته سه‌ر زمانى ئینگلیزى بڵاوكردنه‌وه‌ى چاپخانه‌ى زانكۆى نۆتردام - مێژووى بڵاوكردنه‌وه‌ى 2003 ، به قه‌باره‌ى (503) لاپه‌ڕه.
3.
هیوگوك. قڕكردنى به كۆمه‌ڵ یادى دوو سه‌د ساڵه‌ى : شۆڕشی فه‌ڕه‌نساو تۆڵه‌ى فاندى ، ڕۆژنامه‌ى مێژووى - فه‌ڕه‌نسا ژماره 3(1987)ز لاپه‌ڕه 879 - سه‌رچاوه ! گۆڤارى وشیارى كوێتى ، ژماره 484 له 22/2/2006ز.
منبع: کردستان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|