دوو که‌س بووین
دوو که‌س بووین
جه مال نه جاری
بوهاوریی شاعیرم ئاشتی(جه واد حه یده ری)
تۆ له نیوان من و ئه‌م شه‌قامه بى عه‌شقه‌دا سه‌فه‌ر ده‌که‌ی،
هێشتا مه‌رگمان نه‌بینیوه،
هێشتا مه‌رگمان نه‌ناسیوه،
ژین بۆ تاکسی و
پاره بۆ نان و
ئه‌وه‌نده‌ی موسافیر بۆ گه‌یشتن،
هیچ رێگه‌یه‌ک ئاوه‌ها دوور نه‌بوو.
☼☼☼
ئێمه له مێژووی بێ سه‌ر و شوینی باران و
هه‌ناسه ماندووه‌کانی ژێر به‌فر ده‌گه‌ریینه‌وه.
ته‌مای چیم بى له چه‌تر
که‌ته‌نیا جیی تۆ ده‌بیته‌وه‌و به‌س.
ئێمه له چواررییانی پیکه‌وه‌بوون،
به‌یه‌که‌وه پیکه‌نین،
چی (ئه‌نفال) و (هه‌ڵه‌بجه) بوو له بیرمان کرد.
سبه‌ی ژیان چی به‌سه‌ر ئه‌م شاره ده‌هینى (مه‌رۆ)!
تۆ که حه‌زت ده‌کرد ره‌نگی تاکسیه‌کان (سه‌وز) با و
نارنجی ته‌نیا لای تۆ (پرته‌قاڵ) بوو.
من کچی ده‌ناسم،
نارنجه‌کانی سه‌ر سینگی به مانتۆ ده‌شاریته‌وه،
ته‌مای چیم بى!
که ته‌نیا خۆی له بینینیان تیر ده‌خوا و
بیر ناکاته‌وه ئه‌م ڕییه تا کویی سه‌فه‌ر ده‌ڕوات.
نه به من ده‌گه‌ڕیته‌وه
و نه ئه‌ویش ده‌مانگه‌رینیته‌وه رابردوو
☼☼☼
تۆ وتت هه‌میشه ده‌ریا بکه به‌رت،
تا به شینی ئه‌م عه‌شقه شاعیر بم.
ئه‌رى ئه‌م شاره له دووکه‌ڵدا خنکا
یان هه‌واڵنیره‌کان درۆیان کرد؟؟؟؟
☼☼☼
ئیمه هیشتا گه‌رمای مه‌رگمان نه‌چیشتووه،
{دوو که‌س بووین}
له باوه‌شی شه‌قامێکدا فێربووین
به زووترین کات ژماره ته‌له‌فۆنه‌کان له‌بیر بکه‌ین،
تا سبه‌ی له هه‌راسی (5000) و (182000) ژماره نه‌ترسین.
ئیمه له‌گه‌ڵ رۆحی خۆمان،
له ژیر باراندا سه‌مامان کرد.
ته‌مای چیم بی که چه‌تریک نه‌بوو تا ئیواره له ژیریا بحه‌سیمه‌وه.
☼☼☼
من پیم وتی: بهیڵه با په‌پووله بباری و پاییز هه‌ڵوه‌ری،
ئه‌مانه‌م له ڕه‌شنووسی دووایین شیعری ده‌فته‌ره‌که‌م هه‌ڵبژارد
که خه‌ریک بوو له‌بیر ده‌چوونه‌وه!
☼☼☼
ده‌چۆن ئارام بگرم،
من ده‌میکه له تارمایی ئه‌م شه‌قامه‌دا ویڵم،
{دوو که‌س بووین}
بووکه شانۆی سه‌رشه‌قام و خه‌ڵک قاقاپیمان پیده‌که‌نن.
مناڵانی (هه‌ڵه‌بجه) و (ئه‌نفال)یش
بۆنی باڕووت و خۆڵه‌میشیان لیده‌هات.
(مه‌ڕۆ)!
ئه‌م سه‌وزانه تا دارستان سه‌فه‌ر ناکه‌ن،
پیاوکوژن . . . . .. .!
ئه‌م شۆفیرانه ده‌میکه جه‌سته‌ی هه‌تاویان ناشتووه.
که گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان و شاره رووخاوه‌کان
هه‌موویان بی ئادریس و بى ژماره ته‌له‌فۆنن.
☼☼☼
ئیمه ئه‌مجار له تراژیدیاییه‌کی نویتر ده‌گه‌ڕیینه‌وه لاتان.
☼☼☼
{دوو که‌س بووین}
هه‌رخۆمان، خۆمان فریوداو
هه‌ر خۆمان، خۆمان ئاشق کرد و
هه‌ر خۆشمان، خۆمان کوشت!
☼☼☼
هیشتا چاومان به باران ته‌ڕ نه‌ببوو
به‌فر دایکرد.
هیشتا سه‌یری نارنجه‌کانم نه‌کردبوو،
تاکسییه‌ک هه‌واڵی دارستانی لیمان ده‌پرسی.
☼☼☼
تۆ پیت وتم:
ده‌ست له ناو ده‌ستی ئه‌شق نی با ته‌نیا نه‌بم!
په‌پووله ده‌وه‌ری و
پاییز ده‌باری به سه‌رماندا. . . . . ..
☼☼☼
ئیمه خۆمان به خۆمان ووت:
قه‌ت له‌سه‌فه‌ردا شیعر نه‌خوینینه‌وه و
گه‌مه به وشه‌کان نه‌که‌ین،
شه‌قامه‌کان بنووسین و
هه‌واڵی ئیواره‌یه‌کی دووکه‌ڵی بخه‌ینه ناو رۆژنامه‌یه‌کی
به‌یانییه‌وه.
☼☼☼
من هه‌میشه ده‌ریا ده‌پۆشم،
تۆ له چاوما پۆل پۆل باران هه‌ڵفڕینه و
شه‌پۆل شه‌پۆل وشه‌ی تازه ببارینه به‌سه‌ر سینگ و نارنجه‌کانا
ته‌مای چیم بى،
که گاڵته به خۆم بکه‌م و به تاکسییه‌کانیش،
تۆ قاقا پى بکه‌نی به‌م شیعره.
☼☼☼
هیشتا له ره‌شنووسی ئه‌م سه‌فه‌ره‌دا،
تۆ له‌نیوان من و ئه‌م شه‌قامه بى ئه‌شقه‌دا موسافیری . . . . .
. بحه‌سیوه،
له ژیر چه‌تری بى باراندا،
نه‌فره‌ت له‌وانه‌ی حه‌زیان له نارنجه‌کانی سه‌ر سینگته!
ئاگادار به،
ئه‌م شۆفیرانه ده‌میکه جه‌سته‌ی هه‌تاویان ناشتووه.
☼☼☼
من پیم وتی: بۆنی عه‌تر و باران جى مه‌هیڵه،
ژماره‌کان مه‌ده ده‌ست ره‌شه‌با،
بیاندڕینه نامه‌کانی سه‌فه‌ر و
داره‌کانی دارستان و
هیچ ریگه‌یه‌ک ئاوه‌ها دوور نه‌بوو.
☼☼☼
تاویک له ژیر ئه‌م چه‌تره‌دا بحه‌سیوه،
باران ده‌میکه نابارى
و شار له دووکه‌ڵی ئیواره‌دا
هه‌ر دوور و دوور و دوورتر ده‌بیته‌وه لیمان . . .. .. .
وه‌ک گه‌ڵای په‌پووله و
رۆحی سه‌وز هه‌ڵگه‌ڕاوی پاییز.
{ئیمه دوو که‌س بووین}
من و خۆم و سیبه‌ره‌که‌م.
بۆکان ــ 2703ی کوردی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 03-25-2010 در ساعت 07:29 PM
|