نمایش پست تنها
  #1  
قدیمی 03-26-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
جدید مامۆستا وه فایی



مامۆستا وه فایی:




نه سیمی بادی نه ورۆزی شه میمی عه بهه ری هێنا
به ریدی عاشقان دیسا ن په یامی دولبه ری هێنا

نه وید ئه ی عاشقانی دڵ فیگار یار هاته سه ر خه نده
سه دایی بولبولان دیسان دره ختی گوڵ به ری هێنا

مه گه ر رووی که وته زولف و رووی حه بیبم بادی نه ورۆزی
حه یاتێکی به دونیا داوه بۆی گوڵ عه نبه ری هێنا

به فه تحی دڵ ده ڵێی یار زولف و سینه و رووی وه ده ر ناوه
له نه سرین و گوڵ و سونبول به هار هات له شکه ری هێنا

ده ڵێی چاوی منه هه وری به هاری ده م به ده م ده گری
ده ڵێی ئاهی منه به رقی دره خشان ئاوری هێنا

هه وا چوو پر به دامانی ده ر و ده شتان گوڵی کێشا
سه با هات پر به جێبی کۆهساران عه نبه ری هێنا

له به ر به زمی وه نه وشه و جوو و که ناران لاله په یدا بوو
به تاریکیی خزر بۆ چه شمه شای ئه سکه نده ری هێنا

که ئیسلامی به هار فتوای جیهادی کافری ده ی دا
سنه وبه ر نێزه،گوڵشه ن گورزو،سۆسه ن خه نجه ری هێنا

نیسار ئه فشان به پا ئه ندازی سولتانی به هار هاتن
سه مه ن دیبا،شه قایق ئه تڵه سو،گوڵ مه خمه ری هێنا

له شایی داره گوڵ مه سنه د نشین بووهاته پشکۆتن
چه مه ن ته ختی زومه ررده د،تل یاقووت ئه فسه ری هێنا

له به زمی نێرگس و نه سرین به ده فعی چاوه زاری گوڵ
وه نه وشه ده سته ده سته عوودو،لاله مه جمه ری هێنا

له میخانه ی چه مه ن به زم وته ربیان گرت،قه ده ح نۆشان
شه قایه ق باده،زه نبه ق شیشه،نێرگس ساغه ری هێنا

له چه هچه ی سازو نه غمه ی عه نده لیبان سووت هه موو دونیا
سه دایی تارزه ن،ئاوازی خۆش خوان،ئاوری هێنا

حیکایاتی غه ریبه ی پێیه بولبول جومله خۆکردی
ده ڵێی چاپاری ئێران رۆژنامه ی ئه خته ری هێنا

به شه وقی روویی لاله وگوڵ له باغان وا چراغانه
ده ڵێی باغی جه نه ت ئه مساڵ به ری حۆرو په ری هێنا

له گوڵشه نداره یاحین مه ست و شادابی هه وای خۆشن
ده ڵێی ریزوانه بۆ ئه هلی به هه شتی که وسه ری هێنا

شکۆفه و گوڵ به عیشوه و خه نده ئارامی ده روونیان دا
به هار بۆخه سته کانی خۆی چ شیر و شککه ری هێنا؟

به زه رد و سوو ره وه خه مڵیوه بۆ دامادی بولبول هات
وه ره ق (معجز)،ئه رز گوڵگۆنه،شه ونم زێوه ری هێنا

هه موو که س چاوه روانی لێک ده که ن وه ک سورمه یان دیبێ
مه گه ر بای سه با خاکی گوزاری دولبه ری هێنا

چ دولبه ر؟ئافتابی ماهروویان و شه که ر لیوان
که خه ندێکی به سه حرا گوڵ له ده ریا گه وهه ری هێنا

به بێ شاباشی سه ر به قسه ی "وه فای"گوڵ چرا نابێ
که بولبول هه ر زمانی هه ن هه نده په روانه ش سه ری هێنا

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید