لاوکی هه ڵه بجه..
ره فێق سابیر:
به ته نیا جێی مه هێڵن
ئه مشه و زریان ده یچێنێت
ته م ومژدایده پۆشێت
مانگه شه و ده یرفێنێت
گه رووی به گزنگ ته رکه ن
زامه کانی به شیلان
به گورانی دایپۆشن
یان به سه وزی دارستان
سه ری به شه پۆلان که ن
با ئه م شه وه رایژێنێت
باڵای له هه ور بگرن
برووسکه و با ده چێنێت
به ته نیا جێی مه هێڵن
منداڵێکی لاساره
شار به رده باران ده کات
مانگ ده کات به کۆلاره
سواره،چ شۆره سوارێک
ئه سپی هه تاو زین ده کات
به گۆرانی و تیشک وماچ
سه رزه مین به رین ده کات
با گه ژاوه ی له گوڵ بێت
یان له په لکه زێرینه
زه ماوه ندی خوێن ده کرێت
ئه م شه و پاشای ئه ڤینه
ئاشقێکی لاساره
بروسکه وبا ده چێنێت
به ته نیا جێی مه هێڵن
مانگه شه و ده یرفێنێت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|