چۆن ماسى بۆ دڵۆپێک ئاو سەمادەکات
دڵى منیش بۆ بینینى تۆ هاوار دەکات
دڵم بە نامەت دەکرێتەوە
رۆحم بەدەنگت دەحەسێتەوە
چاوم بە دیدارت دەگەشێتەوە
گەر بزانی بە نامەکانت چەند دڵشادم
لەگەڵ هەر هەناسەیەکتا نامەکت بۆ دەناردم
چاوت مەبڕە چاوم باتۆش فیرى گریان نەبی
دڵت مەکە بەمیوانم با لە ژیان بێزار نەبى
چۆنى هاوڕێ جوانەکەم؟
لە بێ دەنگیت سەردەرناکەم
بەخوا رۆحى رۆح
بۆیە پرسیار دەکەم
هاتیە خەیاڵم کاتى نیوەشەو
غەریبیم هەستا چاوم نەچووەخەو
یادگارییەکانت هاتنە بەرچاوم
بەگۆڕ هاتە خوار فرمێسکى چاوم
ناخۆشترین شت چاوەڕوانییە
لەوە ناخۆشتر ماڵ ئاواییە
لەوەش ناخۆشتر بێ وەفاییە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|