
03-29-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مامۆستانالی
مامۆستانالی
نالی ناوی "خدر" یا (خضر)
هه رچه نده که عومری "خضر"و جامی جه مت بوو
چونکه ئه مه لت زۆر چ عومرێکی که مت بوو
__________
له بۆئاوی به قا،من "خضر"م
فه یزی تۆره حمه ت و من سه وزه گیا
_________
و..
کوری ئه حمه دی شاوه یسی ئالی به گیی مکایه لییه.له گوندی(خاک وخۆڵ)له ده شتی شاره زوور هاتوه ته دنیاوه،به منداڵی خه ریکی خوێندنی قورئان و ورده کتێبه فارسیه کان بووه،چوه بۆفه قێیه تی بۆوه رگرتنی ده رسی ئایینی و زانستی زۆر به ی شاروودێهاته کانی کوردستان گه راوه ودوای ته واوبوونی ئیجازه ی مه لایه تی وه رگرتووه ،ئه وشارانه ی که تیا ماوه ته وه "سنه و سابڵاغ وزه ردیاوی قه ره داغ و هه ڵه بجه و سوله یمانین.
به پێی بۆچوونی مامۆستاعه لا ئه ددینی سه ججادی له مێژوی ئه ده بی کوردیدا :له قه رداغ لای شێخ موحه ممه دی ئیبنو لخه ییات و له سوله یمانی له مزگه وتی "سه یید حه سه ن"لای شێخ عه بدوڵڵای ره ش خوێندویه تی . زۆرتر ده وره ی مو سته عیددیی له خاناقای "مه ولانا خالید"له سوله یمانی رابواردوه،هه روه ها له هه ڵه بجه و سوله یمانی لای شێخ ئه وڵای خه رپانیخوێندویه تی .
مامۆستا موحمه د ئه مین زه گی به گ ئه ڵێ :نالی له ساڵانی 1215-1273ی کۆچی 1800-1856ی زایینی دا ژیاوه،مه عرووف خه زانه دار و که ماڵ فوئادیش هه ر ئه و بۆچوونه یان لا راسته به ڵام عه لائه ددین سه ججادی ئه ڵێ:له 1797زایینی له دایک ،وه له 1855کۆچی دوایی کردووه.
کاک فاتح عه بدولکه ریم له در ێژه ی باسی نالیا ئه ڵێت :له راستیدا هیچ کام له مامۆستایانه باسی ئه و سه رچاوه یه یان نه کردووه که ئه م ساڵی بوون و مردنه یان لێ وه رگرتووه ،به ڵام هه ندی شت هه یه ده بنه هۆی ررون کردنه وه ی سه رده می حه زره تی نالی .
1)نالی په یوه ندییه کی تایبه تی له گه ڵ"سولیمان پاشا ی بابان"که له -1234ی کۆچی تا1254حوکمرانی سوله یمانیی کردوه-وه ئه حمه پاشای کوریدا بووه.
هوودهوودی دڵ حه بسی به لقیسی سه بای دیوه یه قین
خۆی که دامێن گیری شاهی ئاصه فی ثانی ده کات
______
یا
ئه م تاقمه مومتازه که خاصه یی شاهن
ئاشووبی دڵی مه مله که ت قه لبی سوپاهن
2)قه سید درێژه که ی که بۆ"سالمی "هاورێی نووسیوه که تیکرا پرسیاره له وه زعی سوله یمانی پاش بابانه کان
قوربانی رێگه تم ئه ی بادی خۆش سروور
ئه ی په یکی شاره زا به هه موو شاری شاره زوور
ئه ی لوتفه که تخه فییو هه وا خواه و هه مده مه
وه ی سروه که ت به شاره تی سه ر گۆشه ی حوزوور
ئه ی هه م میزاجی ئه شکی ته ر و گه رمی ئاشقان
گاهێ ده بی به ده م ده ده مێنی ده می غوروور
....
3)غه زه ڵه که ی که به بۆنه ی سه فه ری حه جی"نووری روودباری"یه وه وتویه تی که وه ک له به یته کانیا دیاره خاونی رێبازی نه قشبه ندی ویه کیک بووه له موریده کانی "مه ولانا خالید(1197ی ک -1783ی ز،1242ی ک-1826ی ز)".
له چاوی "روودبار"م "نووری"دیتن وقته تاری بێ
ئه میش با مه جه رای هیجرانی "نووری روودباری"بێ
چ مێعمارانه بۆته عمیری که عبه ی دڵ ده چێته حه ج
خودا یارو مه ده د کارو نیگه هداری عه ماریی بێ
...
4)قه سیده که ی که به "مه ستووره ی ئه رده ڵان"یا وتوه،خوسره وخان مێردی له ساڵی 1240ی کۆچی و 1824ی زایینییه وه له سنه والی بوه.خوسره و خان له ساڵی 1244ی کۆچیدا،له گه ڵ مه ستووره خانی ئه دیب وشاعیرئه خوازێ که نالی ته مه نی "29"ساڵ بووه.
مه ستووره که حوسناو ئه دیبه به حیسابێ
هاته خه وم ئه مشه و به چ نازێک و عیتابێ
هاتووم،وتی،عوقده مهه یه،قه ت مومکینه وابێ
هی تووم ئه گه ره م مه سئه له حل که ی به جه وابێ
...
له زۆر به دیوانه کانی نالیدا" کوردی و مه لا عه بدو لکه ریمی موده ریس" باسی خۆشه ویستی (حه بیبه )و نالیان کردوه که نالیش له چه ند لایه کی دیوانه که یدا ناوی "حه بیبه"ی هێناوه
1-جه نابی وه ک جینان کردم به ماوا
"حه بیبه "ی (ماڵیاوا)،ماڵی ئاوا
2-موژکانی سییه ه مه سته وه ک چاوی "حه بیبه"
غاره ت که بکه ن دین و ده چن رۆح برفێنن
3-ئاخ له گه ڵ ئێمه "حه بیبه"سه ری په یوه ندی نیه
نه ی شه که ره قه دده،به ڵا به ندی هه یه، قه ندی نیه
و.. که ئاماژه کراوه که دوای، ئه و دوئه وینداره له گه ڵ یه کدا زه ماوه ندیان کردوه که مامۆستاعه لا ئه ددینی سه ججادی به نا به شێعری "هه موو رۆژێ له تا و هیجرانی ئه م سا ڵ—ته مننای مردنی پێراره بێ تۆ.."که "حه بیبه "2ساڵ له گه ڵ نالیا ژیاوه ،هه ربۆیه دوای کۆچی حه بیبه ئاشنایه ک له سوله یمانی نابینێت هه موو ی لا بێگانیه "هه تا توم ئا شنا بویت ئاشنا بووم –ئه مێستا مووبه موو ئه غیاره بێ تۆ"به ڵام فاتح عه بدولکه ریم ئه م بۆچوونه ی لا دروست نیه .هه روه ها مامۆستا سه ججادی ئیشاره به خوشه ویستێکی که ی نالی به ناوی "ئایشه "ئه کات .
ئه ومه بستانه ی که مامۆستانالی رچاوی گرتوون له شێعره کانیا ئه مانه ن
1_دڵداری که به شی زۆربه شێعره کانی یه تی
با ره فیقانم بکه ن شینم که وه قتی زارییه
قه ت مه که ن ته قسیر له گریان،شیوه نم یه گحاریه
تیره که ی ئه ورۆژه دولبه رم لوتفی کرد به من
گه رنه بخشێ مه رهه می وه سڵی ،برینم کارییه
..
2_وه سف "وه صف"
گه رمی ته ری به هاره که پشکۆ کوژایه وه
پشکۆی گوڵ ئاته شین به نه سیم بوو،گه شایه وه
..
3_نزا وپارانه وه له خوا "موناجات"
به قوربانی عولوومی ئه وه ڵین و ئاخیرینت بم
له گه ڵ ئه سراری قورئانت که وا ئه لتافی سوبحانه
..
4_لاواندنه وه و پیاهه ڵدانی پاش کۆچ کردن
ماته م وه کو زولفه ینی سییه ه گرتی سه راپات
پۆشی له رۆحت ته عبییه یی به یده ق وشامات
5_بیری کردنه وه ی له وڵاته کی
قوربانی رێگه تم ئه ی بادی خۆش سروور
ئه ی په یکی شاره زا به هه موو شاری شاره زوور
ئه ی لوتفه که تخه فییو هه وا خواه و هه مده مه
وه ی سروه که ت به شاره تی سه ر گۆشه ی حوزوور
..
6_مه دح
له چاوی "روودبار"م "نووری"دیتن وقته تاری بێ
ئه میش با مه جه رای هیجرانی "نووری روودباری"بێ
..
سه رچاوه : دیوانی شاعێر "مه لا عه بدولکه ریمی مو ده رس وفاتح عه بدو لکه ریم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|