
03-29-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ماسته‌رنامه‌یه‌ك له سه‌ر نووسراوی ئاوده‌ستخانه‌كان
ماسته‌رنامه‌یه‌ك له سه‌ر نووسراوی ئاوده‌ستخانه‌كان
كچه قوتابییه‌كی ئه‌ڵمانیایی بابه‌تێكی سه‌یری بۆ ماسته‌ر نامه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردووه و بڕیاریداوه توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام بدات.
رۆژنامه‌ی (بیڵد)ی ئه‌ڵمانیایی بڵاویكردۆته‌وه، (كاترین فیشه‌ر)ی 31 ساڵ قوتابی ماسته‌ر له زانكۆی (بۆن)ی ئه‌ڵمانیا، بڕیاریداوه له نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌یدا توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و نیشانه و نوسراوانه ئه‌نجام بدات، كه له‌سه‌ر ده‌رگا و دیواری W.C زانكۆ و شوێنه گشتیه‌كان دا نووسراون.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی:
زۆربه‌ی قوتابیانی زانكۆكان حه‌زو ئاره‌زووه‌كانیان به نووسین له‌سه‌ر ده‌رگا و دیواری ئاوده‌ستخانه ده‌رده‌بڕن، بۆ نموونه، له‌سه‌ر ده‌رگای W.Cی زانكۆیه‌ك قوتابیه‌ك نوسیویه‌تی:
"به دوای هاوڕێیه‌كدا ده‌گه‌ڕێم، به‌راستی كوڕانی به‌شی ئینگلیزی سه‌رنج راكێشن".
له‌باره‌ی كاری ماسته‌رنامه‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌كه، كاترین وتویه‌تی:
ئه‌م نوسراوانه پێویستیان به توێژینه‌وه هه‌یه، چونكه هه‌ندێك له نوسراوه‌كان به مه‌به‌ستی خۆشه‌ویستی و هه‌ندێك بۆ دژایه‌تی ده‌نوسرێن.
ئه‌وه‌شی وتووه:
من له رووی سیسته‌م و كاریگه‌رییه‌كانی زمانه‌وانی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌م.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئاماژه‌یداوه، دوای ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی كاترین له نێو زانكۆ ئاشكرابووه، له‌سه‌ر ده‌رگای یه‌كێك له W.C زانكۆكه قوتابییه‌ك نوسیویه‌تی:
" منیش ئاره‌زوو ده‌كه‌م، له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌تی كاترین نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌م بنووسم".
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|