موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #380  
قدیمی 03-30-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض بۆ سه‌قز


بۆ سه‌قز

ئه ی سه قـز چه ن خۆشه سه يـری ديمه نی ده شـتـوو چيات


خـێـوه تی به زمي دڵانه باغ و گـوڵـزار و گـيات

بێ شـکـه سه رتـۆپـی کـۆڕن لاوی بێ ڕه نگ و ڕيات

هـه ق که دڵ وێـران ئـه که ن سـيمـيـن ڕوخاني مـوو سـيات

قـيـبله گای خاوه ن دڵانه سه ر تـه پـی ماڵانی تـۆ


پـێـم به هه شـته پارکی شار و ساحيلی و بـلـواره که ت

فـه رشی ڕازاوه ی گـوڵانه ديـمه نی کـۆساره که ت

لام وه کـوو ئاسکی نـزاره کـيـژی گـوڵ ڕوخساره که ت

سه د به هاری شه رمه زاره چـيـمه ن و گـوڵـزاره که ت

ئه شکی ديده ی ئاشـقانه ، ده نکه که ی بارانی تـۆ



ئه ی سه قـز موڵکی فـه ره نگي خاکی بێ قـه دره له لات

شـۆڕه باغـی بابلی بێ نـرخه لای دار وو گه ڵات

شه رمه زاری شه وقی تـۆيه خۆری بێ وێـنه ی وڵات

هـه ر له کانی ئاشـقان، تا پـردی سه ر چـۆم و قـه ڵات

به رگی نه رمی پـه ڕ نـيـانه خاکه که ی کـۆڵانی تـۆ




خاکی زێـڕت مه رهـه مي جه رگی بـريـنـداری مـنه

ناوی خۆشـت شـه معی ڕووناکی شه وی تاری منه

ئه ی سه قـز خاوه ن دڵـێکـم ، مه دحی تـۆ کاری منه

شاهـيدم هه ڵـبه ست و شـيعـر و ويـردی شه وگاری منه

پـێـم شـنه ی خۆشی به يانه ، سـۆزه که ی زريانی تـۆ


حه‌سه‌ن شافێعی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید