
03-30-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
میوان
میوان
هاورێ دڵنیا به
میوانی دیكه‌ی ئه‌م خانووه خه‌و لێ كه‌وتووه
خه‌ونی پاكیه
گۆرانی دیكه‌ی ئه‌م به‌زمه چرپه‌ی خۆشیه
ده‌نگی تۆ،قاقای دیانا،گابۆڕی سامناكی
مزگێنی مرۆڤن
بۆنی له‌شی به‌خته‌وه‌رین
به سروه‌ی هه‌ناسه‌ی ئه‌وین هاتوون
به نیگای ئێوه
جوانی سه‌ر هه‌ڵدێنێ له ژێر گڵكۆ
رووناك ده‌بێته‌وه چاوی مێژوو
تابۆكان زه‌رد هه‌ڵ‌ئه‌گه‌رێن
ده‌نگی خه‌ڵكی دێ
ده‌ڵێن میوان به‌ڕێوه‌یه
به‌ڵام میوان رچه‌ی شكاوی ده‌وێ
ده‌بێ من و تۆ و دیانا هه‌نگاو هه‌ڵێنین
ئه‌و كات زڕه له ده‌ركه‌مان هه‌ڵده‌ستێ و
منداڵێك به گاوڵكێ،گورج و گۆڵ به‌ره‌و ده‌ركه ده‌ڕوا
هاورێ ده‌زانی چه‌ند ئه‌سته‌مه؟
به‌ڵام راسته ته‌نیا رۆیشتن گرینگه
هه‌نگاوه به هێزه‌كانت ئه‌وه‌م پێ ده‌ڵێن
گیانه، لێره هه‌ناسه ناتوانێ ده‌نگ هه‌ڵێنێ
زستان هێزی لێ سه‌ندوه
ته‌نیا به بزه‌ی نیگام بزانه چه‌ند رۆژم خۆش ئه‌وێ
فوئاد قاموسی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|