
03-30-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
باوه‌ڕی ئه‌وانه‌ی وا...
باوه‌ڕی ئه‌وانه‌ی وا...
له ساڵوه‌گه‌ڕی
مه‌رگی ژیان و
له دایك بوونه‌وه‌ی مه‌رگ
ره‌سته‌یه‌ك شێعر
له كێوێكی خۆڕاگر
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا...
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا
رۆژی پێنج جار مه‌ست ئه‌كه‌ن و
هێشتا بۆنی ده‌می خه‌ڵك ده‌كه‌ن
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
چركه‌یه‌كیش بیر كردنه‌وه‌یان
پێ حه‌رامه
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
سه‌ری مانگ
بۆیان یانی
دیسان ژماردنه‌وه‌ی پاره‌كانیان
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
هه‌موو رۆژ هه‌ڵده‌خه‌نه‌وه
ته‌نیا بۆ پێنج چركه
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
ساڵی پێنج جار
زگی سووسمار خۆره‌كان
تێر ئه‌كه‌ن و هێشتا پیان كه‌مه
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
هۆی كه‌ریه‌تی خۆیان
ئه‌خه‌نه پای ره‌ش و روته‌كان
بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی وا
ئه‌ونده ملیان له راستی هه‌ڵچه‌رخانه
وه‌خته ملیان بشكێ
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
سێكس تێلیان هه‌یه و
شێعریش ده‌ڵێن
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
هه‌روا شێعر ده‌نووسن
بۆ ئه‌و ئازیزانه‌ی وا
له روی فه‌رهه‌نگۆكه‌وه
شێعر ده‌نووسن
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
نێوی شێعره‌كه‌یان ئه‌وینه و
وا ده‌زانن ئه‌وین شووتیه
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
شێعر ده‌ڵێن
تا پیان بڵێن شاعیر
بۆ ئه‌و جوان خاسانه‌ی وا
بۆ مل هۆڕه‌كان شێعر ده‌نووسن
بۆ ئه‌و بیر جوانانه‌ی وا
ده‌ڵێن بریا
شاعیر گا بوئایێ و
شێعریش شیر
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
هه‌رگیز قه‌ڵه‌میان نه‌بوه
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
نووسینیان پێ دڵ خۆشیه
بۆ ئه‌و جوان چاكانه‌ی وا
گه‌ر ده‌قی كراسه‌كه‌یان بشكێ
جیهان له‌به‌ر چاویان ده‌ڕوخێ
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
گه‌ر له‌به‌ر پریستیژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یان نه‌بوایێ
روی به‌ربه‌ره‌كانیان سپی ئه‌كرد
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
ده‌س لێ دانه‌وه‌یان
پێ ئازادیه و
چاو حیزیشیان پێ ته‌مه‌دوون
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
ته‌نیا شتێك كه له بیریانه
ئه‌ژماری كچانی شاره
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
هه‌ر دێن و ده‌ڕۆن و
هه‌ر ده‌یشڵێن: ئێمه گوناح كارین
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
بۆ ماچێك
خۆیان ئه‌تڕێنن
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
كون به كون
به شوێن ژماره تێلی
كچانی شاره‌وه‌ن
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
سه‌د و هه‌فتاد و پێنج
ده‌سگیرانیان هه‌یه و
هێشتا پیان كه‌مه و
به‌ڵێن وایه له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌موویان
ژیانی هاوبه‌ش پێك بێنن!
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
نمه‌كی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و
ئه‌ڵێن: ئێستا هه‌لێ باشه!
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
ده‌یان ئه‌وێ
چێژی ده‌سگیرانی هه‌رگیز نه‌بویان
به هاوڕێكه‌یان
جوبران بكه‌نه‌وه
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
به یاری كردن به تۆ
ده‌یان ئه‌وێ عه‌شقه‌كانیان
له بیر كه‌ن
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
به ده‌ڵقه‌ك بوون
خۆیان به خه‌ڵك
ناس ئه‌كه‌ن
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
هه‌میشه قسه‌ی قۆڕ ئه‌كه‌ن
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
وا ئه‌زانن كه ئه‌زانن
بۆ ئه‌و جوان خاسانه‌ی وا
به تف
قژ به‌سه‌ریانه‌وه ئه‌لكێ
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
رۆژی سێسه‌د و شه‌ست و پێنج جار و
هه‌ر جار
پێنج پووت گوو
ده‌كرێ به‌سه‌ر
بیر و باوه‌ڕیانا و
زات ناكه‌ن
ده‌نگ هه‌ڵێنن
ئا ئا
راستی شێعره‌كه:
*"باوه‌ڕی ئێوه زۆر به‌رزه
ئه‌ونده به‌رز
تا ژێر گونتان دێ"
فوئاد قاموسی
* ئه‌م به‌شه له به‌شێك له شێعری شاعیری پایه به‌رز كاك جه‌لالی مه‌له‌كشا هه‌ڵگیراوه به‌ڵام عه‌ینه‌ن شێعره‌كه‌ی كاك جه‌لال نیه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|