
03-30-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چیرۆكێك به شێوازی شانۆ
چیرۆكێك به شێوازی شانۆ
هیوا: هه‌ناسه،گڕی لهنتهرهكه لاواز بوه
گوڵاڵه: له كوێی؟ ئاگری نه‌ورۆزیش بوراوه‌ته‌وه و له‌شی ئاره‌قی سارد ئه‌كا
نازانم،من ئێستا تێ گه‌یشتم
چۆن ئێستا! من ده‌مێكه‌یه ئیتر نه‌شمیل نابینم
ئاخر من ئاگام له نه‌شمیل نه‌بوو،چاوم له چاوی تۆ بوو
جا چاوی من! چی تێدایه؟
دیسان نازانم، ته‌نیا من له زه‌ریای چاوت خنكاوم و ده‌نگم لێ بڕاوه، سه‌یره به خنكان هه‌ست به ئۆقره ده‌كه‌م
نه‌شمیل: ئاخۆ ئه‌و لای ئه‌م ژووره چی تێدایه، ئاوا ئاماڵ سپی ئه‌نوێنێ؟
هیوا: ئه‌وه بۆ ئه‌ونده ده‌نگت كزه؟
گوڵاڵه: ره‌نگه ئاگات له ساته‌كان نه‌بێ، نه‌شمیل هاكا لێوی سنوور ماچ بكا
هیوا: تۆ لێره نه‌گه‌یشتی و ده‌ته‌وێ رازه‌كانی ئه‌ولا په‌یدا بكه‌ی؟
نه‌شمیل: من ده‌ڕۆم تا ئۆقره بگرمه ئامێز، بابم ده‌یگوت من خاوه‌نی ئۆقره‌م
گوڵاڵه: بابت جیهانی بۆ تۆ ئه‌ویست، ئه‌ی ئێمه؟
نه‌شمیل: ده‌ی ئه‌م جیهانه به‌شی هه‌ر سێكمان ده‌كا
گوڵاڵه: ئێمه چوارین، سیان نین
هیوا: ئه‌مه چ ده‌ڵێن ئه‌ی ئه‌و هه‌موو مرۆڤه‌ی دیكه؟
نه‌شمیل: كاكه هیچیان نه‌ماون، جیهانیان بۆ ئێمه به‌جێ هێشتوه و رۆیشتوون
هیوا: ئه‌ی ئه‌و كچه له‌باره چی؟
گوڵاڵه: كچه له‌بار، كچه له‌بار... شه‌رم بكه! ئه‌و ته‌نیا وێنه‌یه، هه‌ناسه‌ی نیه
نه‌شمیل: ئه‌رێ گوڵاڵه بۆ ده‌ڵێی چوار؟
گوڵاڵه: ئه‌ی ئه‌میر
هیوا: ئه‌میر كێیه؟
نه‌شمیل: وا چاكتره هه‌ر نه‌زانی، به‌ڵام ئه‌میر نایێ، ئه‌میر له دایك نه‌بوو وێڕای په‌رتووكه‌كان رۆی
گوڵاڵه: هه‌ر له خۆته‌وه ئه‌مه چ ده‌ڵێی؟ من هه‌موو شه‌و ئه‌نیازی ئه‌میرم و شل‌شل هه‌ڵیده‌مژم
هیوا: مه‌گه‌ر بۆنی خۆشه؟
گوڵاڵه: ئه‌میره‌كان هه‌موویان بۆنیان خۆشه
نه‌شمیل: ئه‌وا ئێستا شه‌وه من ده‌نوم و ئێوه‌یش بنون
هیوا: شوشه شه‌رابه‌كه‌م له كوێیه؟ ده‌مه‌وێ تلیا بنوم
پێمه‌كه‌نه! لێره شه‌راب تلیایه و ئاواته‌كان ئه‌نیازی بێكه‌سان.
راستی منیش ده‌بێ بنوم تا به‌ڵكو به‌یانی ته‌وێڵم جوانتر بكه‌م، ره‌نگه پیاوێكی دیكه بیه‌وێ چاوم لێ بكا. به‌ڵام نازانم، نه‌شمیل ده‌یگوت كه‌س نه‌ماوه، مه‌گه‌ر هیوا.
هیوا: ئای نه‌شمیل، ده‌ستم بگره... نا... نا... نا...
نه‌شمیل: هه‌سته، خه‌و ئه‌بینی، خه‌و... به‌سیه‌تی، هه‌سته
هیوا: ئای چ خه‌وێكی تاڵ
گوڵاڵه: چ بوو؟
هیوا: له خه‌ومدا تۆ منت خۆش ناویست
گوڵاڵه: ده‌ی خۆ پێم گوتی،من تۆم ناوێ
هیوا: راسته، به‌ڵام ئاخر من ته‌نیا كاتی خه‌و تۆم هه‌ست ئه‌كرد و سه‌ر خۆش بووم
نه‌شمیل: هیوا له‌وه ده‌چێ ئه‌م وێنه‌یه هه‌ر رۆژ خۆی بۆ تۆ ئهرازێنێتهوه
گوڵاڵه: چه‌ن قسه‌ی سه‌یر ئه‌كه‌ی، مه‌گه‌ر ئه‌بێ؟
هیوا: من خه‌وی ناخۆشیتریشم دی
گوڵاڵه: ئه‌مجار چی؟
هیوا: له خه‌ومدا چتێ به نێوی هه‌تاو هه‌بوو، چاوم له پێشی هه‌ڵنه‌ده‌هات
نه‌شمیل: بڵێی له كوێ بێ؟
هیوا: چی؟
نه‌شمیل: هه‌تاو
گوڵاڵه: ئه‌رێ نه‌شمیل ئه‌مه چ ده‌ڵێی؟ ئه‌و ئه‌ڵێ له خه‌ویا چتێ به نێوی هه‌تاوی دیوه
هیوا: بڵێی به‌ڕاستی هه‌تاو ببێ؟
نه‌شمیل: ره‌نگه ببێ، چۆن پاكی نه‌بوو، ره‌نگه هه‌تاو ببێ
هیوا: له خه‌ومدا چتێتریشم دی، به‌ڵام ناوێرم بیڵێم
گوڵاڵه: مه‌ڵێ، تۆ ته‌نیا تووشی گوناحمان ئه‌كه‌ی،خودا ناو چاوی تاڵ كردوه،مه‌ڵێ
نه‌شمیل: بڵێ هیوا، بڵێ، خوای چی و شتی چی
هیوا: له خه‌وما ئه‌م دیوارانه هه‌موو ده‌ڕوخان و جیهانێكی دیكه له پشت ئه‌م دیوارانه‌دا هه‌بوو و جیهان هه‌ر ئه‌ونده نه‌بوو، ئه‌ونده‌م پێ سه‌یر بوو
نه‌شمیل: ده‌ی چی تر؟
هیوا: مرۆڤی تێدا بوو و ده‌ژیان به دڵه‌وه
گوڵاڵه: ئێمه مه‌گه‌ر چ ده‌كه‌ین، ئێمه‌یش ده‌ژین
هیوا: نا، ئه‌وان جۆرێتر بوون
گوڵاڵه: به‌سیه‌تی هه‌ر كفر ئه‌كه‌ی، له‌وه خۆشتر من هه‌ر شه‌و ئه‌نیازی ئه‌میرم و له‌شم ئاوێته‌ی له‌شی ده‌بێ و... ئه‌ی هه‌تیو هه‌موو قسه‌یه‌ک به بنیام ده‌كه‌ی، به‌سیكه
نه‌شمیل: من ئه‌ڕۆم، ره‌نگه ئه‌مڕۆ سنوور ماچ بكه‌م
گوڵاڵه: تۆ هه‌ر بڕۆ
چ بكه‌ین، ره‌نگه ژیانمان زۆری نه‌مابێ، خه‌ریكن پێمان ده‌زانن.
ئه‌ی چی لێره، له‌وێ، كه‌سێك ده‌ژی كه كهسێكیتر كۆیله بكا، كهسێكیتر ئازار بدا.
نه‌شمیل: وه‌رن، هیوا ، گوڵاڵه، گورج بن وه‌رن بۆ ئێره
گوڵاڵه: هیوا مه‌ڕۆ، سنوور چ لێ ده‌كه‌ی؟ راوێسته
نه‌شمیل: كوڕه، سنوور هه‌ر نیه هه‌چی هاوارم كرد سنوور، كه‌س وه‌رامی نه‌دامه‌وه، گورج بن وه‌رن بۆ ئێره. لێره به قه‌ت باڵای پیاوێك ئاگر هه‌یه
هیوا: ئه‌رێ ئه‌وه چۆن گه‌یشتوویته ئه‌وێ؟ نه‌خنكای؟
نه‌شمیل: ته‌نیا هه‌نگاو هه‌ڵێنه، قسه‌كه‌ی بابم بوو وا كاتی مه‌ستی ده‌یگوت، جیهانی ئێمه به‌قه‌ت هه‌نگاوێكه
هیوا: ئای خوا گیان، ته‌وبه ، ته‌وبه ئیتر چاو له گوڵاڵه ناكه‌م
نه‌شمیل: چ بوو؟
هیوا: ئه‌وه‌م له خه‌وما دیه
نه‌شمیل: ده‌ی نێوی چیه؟
هیوا: ته‌وبه ته‌وبه
نه‌شمیل: به‌سیكه، توو گیانی ئه‌و خودای وا ته‌وبه‌ی بۆ ده‌كه‌ی به‌سیكه، بۆ چركه‌یه‌كیش بووه بیر كه‌ره‌وه، ئه‌وه نێوی چیه؟
هیوا: په‌نجێره
فواد قاموسی – سه‌قز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|