موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #392  
قدیمی 03-30-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

نیگا


دزه‌ی نیگا
له ده‌رووی كانی موڕتازێكه وه
شه‌ق شه‌ق
ئه‌م هه‌رێمه پێك دا ئه‌دا و
له سه‌ر
دار جۆلانه‌ی هه ستێك
هه ناراوی ڕۆحه ده‌ڕژێ
تا ده‌م كه‌لی ئاوابوونت
چی عاشقی ئه‌م شاره یه
به‌یان به‌م رازه ده‌زانن
هه‌ناسه كه‌م
هه‌رچی دوعا ونزای كه ده‌یزانم
پرێسكه پرێسكه
بۆ نفرینی
ئا سنه وێڵه‌ی سه‌ر شه‌قامێك
ئه‌وه‌ی جارێك
یا خۆ ده‌جار
ده‌رگا له سه‌ر كۆتری
سیپه لكم دا ده‌خا
.......................
ئاخ چ رۆژگارێكی خورته
دیدار خورت و
زه‌وی خورت و
شه‌قام خورت و
مرۆڤ
ئاوێزانی كه ڵكه ڵه یه و
په‌نجه‌كانی پڕ له هه‌وسار
تۆ................
له پانتایی خه‌ونێكدا
بۆ بزه‌ی ڕۆح سووكی هه‌وارێك
خێوه‌ت نه‌ما
نوێژی ‌عه‌شقی تێدا نه‌كه‌ی
منیش................
توێخێكی ناسكی ته وێڵم
له سه‌ر به‌رده نوێژه كه‌ی كانی عاشقان
سفره‌ی تۆزێ به‌زه یه‌و
ده‌ندووكی رۆحی تێده ژه‌نم
هه‌ناسه كه‌م
تۆ نه‌هاتی و
ئه ڵێی
چویته وه ناو چاوی كانی
سێ ئێوارێیه و بگره زیاتر
تنۆك تنۆك
ئاوی كانی
به ناو ده‌ماره كانمدا خرمه ‌ده‌كه ن
به‌ڵام ته‌نیا تنۆكێكیش
بۆنی قژی خاوی تۆی پێ نه‌دام
..................
چ ده‌ر به‌ستی
له نێو تیرێژێكی حه‌وت ره‌نگ دای...
ئه‌م ئێوارێ یه‌ش
شه وگارێكی گنخاوی لێده زێ
ئاخۆ شه ونم
دوای چه‌ند كابووس
خۆداوێته كۆشی به‌یان
له‌م شه‌وگاره گنخاوه دا
رووباره‌كان
فرمێسكی مه‌رگه ساته‌كانی
بێ خۆرین
هاواره‌كان
باڵنده‌ی دزێوو ڕه‌ش پۆ‌شی
به‌ر په‌نجه‌ره‌ی
كچه بێ تینێكی شاعێری شار
ده‌نگی نووساوی ئه‌و شاعێره‌ش
كازیوه‌ی نێو ته‌یما نێكه
به ئاسته مێ گوێت لێده بێ
چیتان ده‌وێ دڵی رزیو.....


ئیبراهیم ئیسما عیل پوور

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید