
03-31-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کۆمه‌ڵیک چیرۆک ......
وره
بووك دابه‌زى. كيژ و كوڕ وه‌ك دهستهچيله، گڕى گه‌ڕى ڕهشبهڵهكيان خۆش تـر كرد. ئاره‌قه‌ى ته‌وێڵى دههۆڵچى و كه‌فى زارى زوڕناژه‌ن ديمه‌نى شهڕهوانى دێنايهوه ياد نه شايه‌ر. بۆنى خاك و خۆڵ و ئاره‌قه‌ى له‌ش و مێخه‌ك و ڕيحانه و گوڵى گوڵاو تێك هاڵابوو. ده‌مه‌رقاچان و تفه‌نگ ته‌قاندن ساز بوو. باب ئاگاى له كوڕى خۆى نه‌بوو. له‌نه‌كاو كيژۆڵـهيهك به په‌ڕتاو هاته حه‌وشه و هاوارى كرد: "سێوه‌نگ... سێوه‌نگ..."
سه‌ير بوو له نێو ئه‌و ههراههرايهدا چۆناوچۆن ده‌نگى ئه‌و كيژۆڵـهيان بيست. دوابه‌دواى ئه‌و ئه‌سپێكى ڕه‌ش ڕه‌ش هاته به‌ر ده‌رگاى حه‌وشه. ئه‌سپێكى حدوود و نه‌جيب. له سه‌ر پاشووان حيلاندى. حيلهى له بانگاشه ده‌چوو. كۆزى داوه‌ت لێك هه‌ڵوه‌شا. سێوه‌نگ له ده‌رێ سمكۆڵى ده‌كرد. وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌چوو. زاوا چوو بۆ لاى سێوه‌نگ. جێى برينى گولله‌یه‌ك له نزيك ڕانى دهديتـرا. ئاوقهى گه‌رن و ياڵى بوو. ڕايمۆسى. بۆنى پێوه كرد.
ــ ئه‌دى كوا شۆڕهسوارت سێوه‌نگ گيان؟
ئه‌سپه‌كه سه‌رى وه سه‌رى زاواوه نابوو. دهگريا. زوڕناژه‌ن له حاسته خۆى ههڵتـرووشكا. زۆرى نايه بۆ خێوى سێوه‌نگ لێدابوو. زاوا به لكى سۆرانييهكهى ئاره‌قه‌ى نێوچاوانى سێوهنگى ئهستـرى. سۆرانييهكهى خوێناوى بوو. ئاوڕى داوه. چاوى له چاوى تازهبووكى هه‌ڵه‌نگووت. سێوه‌نگ كۆڕژنى ده‌كرد. زوڕناژه‌ن، نايهى له‌به‌ر پشتێندى ده‌رهێنا و تێى تووڕاند. لاوێك به كه‌وا و پانتۆڵى ئهسكهرلهتييهوه ده‌ستى ده بنان گوێچكه‌ى نا و تێي ههڵـكرد:
ئازيز! ديـــارهن واده‌ى لــــــوامــهن
ئــهلـــوهداى ئـاخر ئاما و نامامهن
ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى وه‌سڵ پا نه زهواڵهن
جارێ و تر ديدهن باڵات مه‌حاڵه‌ن
بووك ليـزگهى مێخه‌كى مـلى خسـته مـلى سـێوهنـگ و ته‌ركى ده شانى زاوا كرد. زاوا خـۆى هاويـشـتـه سـه‌ر پشتى سێوهنــگ. يه‌ك دوو خولي پێدا و ڕوو به ده‌ره‌وه‌ى ئاوايى تاوى دا. ڕۆژ ده‌هــات ئــاوا بێ. بــــووك هه‌ڵاته سه‌ر بــانـى. دهسـتــى كـرده سيله‌ی چــاوی. زنــار لـه بـن پـێـى سێوه‌نگ كارهبـاى لێ ده‌بـۆوه. پـاش چـه‌نـد ساتێك هێڵێكى په‌ڕپووت له تۆز و خۆڵ نه‌بێ چى دى به‌دى نه‌كرد. لاوه ده‌يناڵاند.
سا دڵم وه‌ش كه‌ر وه ئيلتفاتێ
بديه وهو لاوه بوينووت ساتێ
خـهڵـك لـه‌بـه‌ر پـهرێـزى مـاڵـى دێ، ده‌سته‌وئه‌ژنۆ چـــاويان ده زينوێ بڕيبوو. ئه‌و جێگايهى زۆر جاران سێوهنـگ و ســوارهكهى له وێ ڕا شۆڕ ده‌بوونه‌وه بۆ لاى ماڵان. لاوه زۆر گه‌ڕا، ئه‌سپى وه چنگ نه‌كه‌وت، هه‌ر بۆيه به پێيان مــلى ڕێـگايــهى گـرتـهبـهر. لــه زيـنـوێ ڕا ئـاوڕى داوه و تێى ههڵـكرد:
دنيا فانييهن هه‌ر مبۆ مه‌رده‌ن
لازمهن گه‌رده‌ن ئازادى كه‌رده‌ن
زوڕناژه‌ن هێورهێور دهگريا.
*سه‌رجه‌م شیعره‌کان هی مه‌وله‌وی تاوهگۆزین.
*سێوه‌نگ له زاراوه‌ی هه‌ورامی دا به مانای ڕه‌شه.
تریبوونێک بۆ هه‌موان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|