
03-31-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کۆمه‌ڵه چیرۆک(3)
چاوه‌ڕوان
ڕه‌شماڵى شه‌و هه‌ڵدراوه. شه‌قام نوقمى خامۆشييه و كۆڵان لێوڕێژ له تاريكى.
گه‌ڵاى دار سريوه‌يان لـێوه‌نايه. هه‌وا كپى كپه. ده‌ڵێى ئه‌م شاره تۆزى ڕه‌شى بێده‌نگى پێداكراوه.
دوايين ماڵى كۆڵانێكى ته‌نگه‌به‌ر شوێنى ڕووداوى كورته‌چيـرۆكى ئێمه‌يه.
له حه‌وشه‌ى ئه‌م ماڵه‌دا، په‌نجه‌ره‌يه‌ك په‌رده‌ى دادراوه‌ته‌وه. كوڕێكى چكۆله ــ هه‌ڵبه‌ت پێم وايه چكۆله، چون په‌رده‌ى پـه‌نــجه‌ره‌كه لـه‌مـپـه‌ره بـۆ ديـتـنـى ژوورێ
ــ لـه‌وپـه‌ڕى بـه‌زه‌يـي دا داوايه‌كي هه‌يه.
ـــ دايه، دڵم گيـراوه، ئه‌و په‌رده‌يه لاده.
په‌رده لاچوو. ئه‌رێ، بۆخۆيه‌تى. كوڕێكى چكۆله. وه‌ك ته‌واوي كوڕه چكۆله‌كانى كوردستان.
ئه‌و كوڕه بۆ واى گوت؟ دڵى به چى گيـراوه؟ خۆ له‌وديوى په‌نجه‌ره‌كه‌وه هيچ ديار نه‌بوو.
ئه‌دى ئه‌و منداڵه بۆ واى گوت؟ ڕه‌نگه تاســه‌ى شتێكى كردبێ. تاسه؟! تاسه‌ى چى؟
ـــ دايه بابم كه‌ى دێته‌وه؟
دايكى جاڕز كردبوو، هێنده ئه‌و پرسياره‌ى لـێ‌بكا. به‌ڵام هيچيان تاوانيان نه‌بوو، چون ئه‌م پرسياره به درێژايى مێژوو له ئارادا بووه.
ژيانيش سه‌يره! و‌ڵامى ئه‌م پرسياره زۆر جاران هه‌ره‌سێكى ڕووخێنه‌رى به دواوه بووه. بڵێى بۆ كوڕه چكۆله‌كه‌ى قاره‌مانى كورته‌چيـرۆكى ئێمه‌ش وابێ؟
تازه پێى هه‌ڵگرتبوو، بابى ون بوو.
پاش هه‌شت مانگ هه‌واڵيان هێنا، مردووه. نه‌يده‌زانى مردن چيیه؟ هه‌ر سۆراغى بابى ده‌گرت، پێم وا نيیه هيچ شتێكى ئه‌وتۆى له بابى له بيـر مابێ كه‌چى له‌خۆڕا
ده‌يگوت: بابم واهات واچوو.
به‌ڵام ڕه‌نگه ڕاستيش بكا. ڕه‌نگه بابى به‌ر له وه ده‌ر كه‌وتن له ده‌روازه‌ى حه‌وشه‌كه‌يان ده‌ستى به سه‌رى دا هێنابێ و داهاتبێته‌وه له كوڵمه گه‌شه‌كانى وشه‌ي به‌زه‌يى هه‌ڵگرتبێ و فرمێسكێكى قه‌تيس ماوى له گۆشه‌ى چاوى دا جێ هێشتبێ.
ڕه‌نگه به جۆرێكى ديكه‌شى له بيـر بێ. له شه‌وێكى بارانى دا، كه كۆترى خه‌و له هێڵانه‌ى چاوه‌كانى دا هه‌ڵنيشتبوو بابى سه‌رى وه سه‌ر سه‌رى كردبێ، ئه‌ويش خه‌ونى ماڵاوايى ديتبێ.
يان نا ڕه‌نگه، بابى وه‌ده‌ركه‌وتبێ و ئه‌و به دووى دا گريا بێ و دايكى ئامێزى پێداگرتبێ و به‌ده‌م ڕامووسينه‌وه گوتبێتى: مه‌گرى، بابت دێته‌وه.
بۆچوونه‌كانى ديكه‌ش ده‌خه‌ينه ئه‌ستۆى خوێنه‌ر.
ده‌ڵێن له چيـرۆك نووسين دا ده‌بێ كه‌سايه‌تييه‌كانى چيـرۆك به باشى دابڕێژرێن.
به‌ڵام خۆ بابى كوڕه چكۆله‌كه كه‌سايه‌تى سه‌ره‌كى نيیه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش گريمان، داڕشتنێكى باشمان بۆ كرد، چ قازانجێكى بۆ ئه‌م منداڵه هه‌يه؟ كه وابوو با هيچ باسێك له بابى نه‌كه‌ين، كێ بوو؟ چى لێهات؟ چۆن تێداچوو؟ ڕه‌نگه باسی ئه‌م باسه، باسی سه‌ر بێ!!!
له ژوورێ دايكى و نه‌نكى ــ دايكى بابى ــ خه‌ريكى قسه كردنن.
ــ دوێنێ شه‌وێ خه‌ونم پێوه دى. ساز به ئێواره‌ى پێنشه‌ممۆيه ده‌چينه سه‌ر قه‌بران.
ده‌ڵێن شه‌وى جومعه ڕوحانه‌تى مردوو سه‌ردانى ماڵێى ده‌كا، با لێمان دڵمه‌ند نه‌بێ.
كوڕه چكۆله گوێى لێ‌بوو.
ــ شه‌وى جومعه؟ شه‌وى جومعه دێته‌وه؟ نه‌نه بابم دێته‌وه؟ شه‌وى جومعه؟
كوڕه چكۆله‌كه‌مان نه‌يده‌زانى مردن چيیه؟ ڕه‌نگه به قه‌ستيشى بووبێ تا خۆى فريو بدا! له بێده‌نگێكى سارد و خنكێنه‌ردا دايكى و نه‌نكى لێكتـريان ڕوانى.
ــ ئادى به قوربانت بم، دێته‌وه!!
له سه‌ر قه‌بران هاتنه‌وه. ئه‌مشه‌و، شه‌وى جومعه‌يه.
با لێره‌دا به پێچه‌وانه‌ى زۆربه‌ى ڕۆمان و چيـرۆكه‌كانى ئه‌م ديو و ئه‌وديو دايكى كوڕه چكۆله‌كه‌مان به كه‌سايه‌تێكى خوێنده‌وار و ڕووناكبيـر بناسێنين كه ئه‌م شێعره‌ى ڕه‌فيق سابيـر له ژێر لێوێوه ده‌ڵێته‌وه:
كه‌ى دێته‌وه، كه‌ى دێته‌وه
دڵداره‌كه‌م كه‌ى دێته‌وه
زامه‌كانى به فرمێسكم بشواته‌وه ئه‌وه‌ش بڵێم مه‌رج نيیه پێوانه‌ى خوێنده‌وار بوون و ڕووناكبيـر بوونى ژنێكى كورد خوێندنه‌وه‌ى شێعرى ڕه‌فيق سابيـر بێ، به‌ڵام ديتم ئه‌م كۆپله شێعره له‌گه‌ڵ كه‌ش وهه‌واى كورته‌چيـرۆكه‌كه يه‌كتـرى چاك ده‌گرنه‌وه.
دايكى به لكى ده‌سماڵه‌كه‌ى چاوه‌كانى سڕێوه. كوڕه له خۆشييان حه‌جمينى نه‌بوو.
گوێى به وامه‌كه وامه‌كه‌ى دايك و نه‌نكى نه‌ده‌بزووت.
ــ ئه‌مشه‌و دێته‌وه، بڵێى چى بۆ هێنابم؟
هه‌ور ده‌گرمێنن.
بارانێكى خه‌ست ده‌بارێ. كوڕه چكۆله په‌رده‌ى په‌نجه‌ره‌ى ژووره‌كه‌ى هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ده‌ڕوانێته ده‌ركى حه‌وشه. هه‌ست به ماندوويى ده‌كا، به‌ڵام چاوه‌ڕوانى هێز و تواناى پێده‌به‌خشێ.
حه‌ول ده‌دا چاو نه‌ترووكێنێ، مه‌بادا له‌م ماوه‌يه‌دا له ده‌رگا بده‌ن. شه‌و گه‌يوه‌ته نيوه. ڕوو له په‌نجه‌ره له سه‌ر ڕانى نه‌نكى خه‌و بردييه‌وه.
زۆر چاوه‌ڕوان بوو به‌سته‌زمانه. ده‌نگى دڵۆپه‌كانى باران، بێده‌نگى هۆده‌كه ده‌شكێنن. به‌ڵام نا، نا، ئه‌م ده‌نگه، ده‌نگى دڵۆپه‌كانى باران نيیه.
ــ كوڕه هه‌سته... هه‌سته... له ده‌ركه‌ى ده‌ده‌ن!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|