
03-31-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کۆمه‌ڵه چیرۆک (4)
ئه‌من ده‌ڵێم ئیسماعیل!
مۆرێكیان له ده‌ستى دا.
ــ ئازادى، بڕۆ.
ساكهكهى دهسكهكانى پسابوو، بۆیه له بن هه‌نگڵى نا. كه‌ڵه‌گه‌ت نه‌بوو، چوارشانهش نا، كورته‌باڵا بوو.
نه كز بوو نه قه‌ڵه‌و. له شه‌قام په‌ڕیه‌وه. چوو بۆ لای سیغارفرۆشێك.
ــ "زه‌ڕ"ت هه‌یه؟
كابرا پێكه‌نى. ئه‌ویش. پێی‌گوت له‌مێژه زه‌ڕ نه‌ماوه.
"قشقهڵه"یه‌كی*دایه.
هه‌ر له‌وێ سیغارهكهى هه‌ڵپچڕی. به تامه‌زرۆیییه‌وه ده‌نكێكی داگیـرساند. ئاوڕێكی داوه، كه‌س دیار نه‌بوو.
به‌ندیخانه هه‌ر له جێى خۆی بوو.
ترسێنه‌ر وه‌ك جاران... نازانم بۆچى گه‌یشتمه ئه‌م ڕسته‌یه قه‌ڵه‌مه‌كه‌م نه‌ینووسی.
ڕه‌نگه به پێچه‌وانه‌ى بۆچوونى من و ئه‌و كابرایه پێى وابێ زیندان ترسێنه‌ر نییه. به‌ڵام خۆ من باسی خۆم نــــاكهم، نه‌قڵى ئه‌و كابرایهتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه كه له زمانى دراوسێ شاعیـرهكهمانهوه بیستوومه.
نۆزده ساڵ لهمهوپێش ژنه‌كه‌ى كوشتبوو. پێنج چه‌قۆی لـێدابوو. جێبه‌جێ مردبوو.
دهروجیـرانهكانى ده‌یانگوت گوێیان لـێبووه ژنه گوتوویه‌تى:
ــ"تۆ به هه‌ڵه‌دا چووى. وا نییه."
به‌ده‌م گریان و پاڕانـــــــهوه واى گوتبوو.
ئیتـر كه چووبوونه‌وه ژوورێ كه‌س هیچى گوێ لێنه‌بووه. پاییزێكی دره‌نگ وه‌خت بوو. ئێواره‌یه‌كی سارد چه‌قۆكه‌ى به ده‌سته‌وه گرتبوو.
به ده‌سته‌كه‌ى دیكه‌شی ده‌ستى مناڵێكی چوار ساڵانه‌ى گرتبوو.
منداڵه ده‌گریا. كۆكوپۆشته بوو. خۆی به ده‌سته‌وه دا. قۆڵبه‌ستیان كرد.
پێشتـر وهیانزانى شێته. چون هه‌رچى لێیان ده‌پرسی و‌ڵامى نه‌ده‌دایه‌وه. ئاخرییهكهشی بۆ كه‌س ده‌رنه‌كه‌وت بۆ ژنه‌كه‌ى كوشتووه؟
له مه‌حكه‌مه سى ساڵیان زیندان بۆ بڕیبۆوه. ئێستا به سه‌ر و ڕدێنێكی سپى گه‌ڕاوه‌ته‌وه. بیـری له ده‌وری ئه‌م پرسیاره خول ده‌خوا، بڵێى له كوێ بێ؟ ئاوڕێكی داوه، كه‌س دیار نه‌بوو. ته‌زوویه‌كی سارد له له‌شی ده‌هاڵێ. سه‌رگه‌ردان و حه‌به‌ساو. هیچ شتێ وه‌ك خۆی نه‌ماوه.
هیچ شتێ. نیگای ساردی سرنجی هیچ ڕێبوارێك ڕاناكێشێ. ئه‌ویش گوێ ناداتێ.
سه‌یری ویتـرینى دووكانه‌كان ده‌كا. له به‌ر ویتـرینى دووكانێك ماشێنێكی مناڵانه داندراوه. خه‌ریكه بچێته ژوورێ و بیكڕێ. "بۆ كوێ؟" وه خۆ دێته‌وه.
له دڵه خۆی دا گوتى ده‌بێ ئێستا ماشێنى ڕاستى بۆ بكڕى! پێكه‌نى. چاوه‌كانى ترووسكهیان دا. له كۆى ڕا ده‌س پێبكه‌م؟ سهروسۆراغى له كێ بپرسم؟
له كه‌ڵانته‌ری كوڕه‌كه‌ى ده‌گریا. پۆلیسێك ده‌ستى گرتبوو. كوڕه ده‌ستى بۆ هاویشتبوو. هات هه‌ستێ، دایانیشاندهوه. كوڕه ده‌گریا.
وه‌ختابوو ئاوری تێبه‌ر بێ. ده‌تگوت دڵى تۆقى. هه‌ر بارانى پرسیار بوو به سه‌رى دا ده‌باری.
هۆشوگۆشێكی نـه‌بـوو. بـ‌یـ‌ر و زهیـنى هـه‌ر لـه لاى كـوڕهكــهى بوو. چه‌ند جاریان تێكوتا. مته‌ق له دار و به‌رد هات، له‌و نا. ده‌تگوت گورگى بێچووخوراوه. لێى حاڵی نه‌ده‌بوون.
ڕاوێژی له بنیاده‌م نه‌ده‌چوو. مه‌علووم نه‌بوو ده‌ڵێ چى. ده‌یلووراند، ده‌یبۆڵاند.
وه‌ك ورچى بریندار وا بوو. ئیدی كوڕه‌كه‌ى نه‌دیته‌وه و نه‌دیته‌وه. ئێستاش ده‌نگى بابه... بابه... له گوێیدا ده‌زرینگێته‌وه.
بۆ خوێندن ڕووی له‌و شاره گه‌وره كردبوو. خوێندكار بوو. ته‌واوى ئه‌و ڕووداوانه له بهیانهیهكی نگریس له‌به‌ر ده‌رگای نانه‌واخانه‌یه‌ك ده‌ستى پێكرد. له‌وێ چاوى پێیكه‌وت.
مووچڕكی به له‌شیدا هات. قه‌ت ئاوای لێ نه‌هاتبوو.
ــ "اوس شاطرباشی دوتا سنگك خاشخاش بدین."
نه‌یزانى له كوێیه. له خه‌یاڵى خۆى دا جل وبه‌رگی بووكێنى كوردهواری بۆ درووبوو. له‌و ڕۆژه‌وه هه‌رچى به‌یانییه ده‌چوو بۆ نان كڕین.
نه‌یده‌هێشت هاوخهرجهكهى بچێ. جاران به زۆری له خه‌و هه‌ڵنه‌ده‌ستا. به‌ڵام له‌وێ ڕۆژێوه هه‌تا به‌یانى له‌به‌ر نانه‌واخانه خه‌ویشی لـێنهدهكهوت. ئه‌ویش زانى.
زانى جووتێ چاوى ئه‌ویندار لێى ده‌ڕوانن. گوتى بریا ئه‌و به‌یانییه‌ش من نهچووبوایهم بۆ نان كڕین. چووه سه‌ری. دایك و باب و خزم و كه‌سه‌كه‌ى پێیان خۆش نه‌بوو. مه‌یلیان نه‌دا. نه‌چوون. كارم به گێره و كێشه‌ی خوازبێنى و ماره كردن و گوێستنه‌وه نییه.
ــ ژیانم دۆڕاند به خۆڕایی...
بڵێى ئه‌و قسه‌ی به ڕاستى بێ؟ بڵێى قه‌تڵ، به‌ندیخانه و دووری له تاقانه‌كه‌ى ئاڵوگۆڕی به سه‌ر بیـرى دا هێنابێ؟
وه بیـری هاته‌وه. نه‌قڵێكی بۆ گێڕابۆوه:
"زه‌مانى زوو له گوندێكی لای ئێمه پیاوچاكێك ته‌ما ده‌گرێ بچێته حه‌ج. ده‌چێ. ساڵ وه‌رده‌سووڕێ.
دایكی شێخ كفتهوشۆرباو لـێدهنێ. ده‌ڵێ خۆزگه شێخ لێره بوایه و له‌و كفته‌ی خواردبا. كاردارێكیان هه‌بوو ده‌ڵێ بیده‌ن به من بۆی ده‌بم. دایكی شێخ وه‌ده‌زانێ كوڕه ئیشتیاى چۆتێ و له ڕووی هه‌ڵنایه داوا بكا. ماوه‌یه‌ك تێپه‌ڕی.
حه‌جاج هاتنه‌وه. خه‌ڵك بهرهوپیـری شێخ چوون. شێخ به‌ده‌م گریان و هه‌نیسكه‌وه گوتبووی بڕۆن شێخ باڵ ــ كاردارهكه ــ زیاره‌ت بكه‌ن.
به دایكی گوتبوو ئه‌و كفتهوشۆرباوهى لێت نابوو به گه‌رمى بۆی هێنام."**
ئای چه‌ندی پێ خۆش بوو. ده‌ستى به زگیدا هێنا. گوتى: "ناوی ده‌نێم باڵ." ناویان نا باڵ... باڵ... با...ڵ ... با ...، ئاوڕی داوه كه‌س دیار نه‌بوو.
ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ى كه له به‌ندیخانه ڕزگار بوو، به كوڕه‌كه‌یان گوت بابت ئه‌مڕۆ ئازاد ده‌بێ. به بڕواى ئێوه كوڕه چ دژكرده‌وه‌یه‌ك ده‌بێ له خۆی نیشان بدا؟
............................................................ .....؟!
ئه‌و ماوه‌ى له به‌ندیخانه‌دا بوو كه‌س سه‌رى نه‌دا. كه‌س. ئاخر به پێچه‌وانه‌ى ویستى بنه‌ماڵه‌كه‌ى جووڵابۆوه. بۆ كوێ چووبا؟ بۆ كوێ؟ ئێستا شه‌و به ته‌واوى خێوه‌تى داكوتاوه.
چووه مسافیـرخانهیهك. له پلیكانان وه سه‌ر كه‌وت. وهیزانى ده‌نگی پێى خۆیه‌تى. ئاوڕی نه‌داوه.
چووه هۆده‌یه‌ك. ده‌رگای دانه‌خست. سه‌یری ئاوێنه‌ى كرد. زۆر لاوتری ده‌نواند.
ته‌نانه‌ت سه‌ر و ڕدێنى تاڵهموویهكى سپى تێدانه‌بوو. ئاوڕی داوه كه‌س دیار نه‌بوو.
سه‌رله‌نوێ كه چاوی له ئاوێنه كرد، پیاوێكی تێك شكاو به سه‌ر و ڕدێنێكی سپییه‌وه سه‌یری ده‌كرد.
* ڵای ئێمه به سیغاریStranger ده‌ڵێن قشقهڵه.
** ئه‌و نهقڵهم له زمان باوكم ــ میـرزا فه‌تاح باباخانى ــ بیستووه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|