کۆمه‌ڵه چیرۆک(6)
نامه‌یه‌ك بۆ كوڕه قژكاڵه‌كه‌م
نامه‌یه‌ك بۆ كوڕه قژكاڵه‌كه‌م بۆ ئه‌میر و فرووزان
حه‌جمینم لێ هه‌ڵگیـرابوو، ئاراوقارام نه‌بوو، بارانێكی توند وه‌ك دڵدارێکی لاسار خۆی بۆ دیوی ژووری په‌نجه‌ره‌كه ده‌كوتا. كاتژمێر‌ی ژوورێ یازده‌ی نیشان ده‌دا. به پێچه‌وانه‌ی شه‌وانی ڕابردوو كه تیشكی گڵۆپه‌كه ده‌كه‌وته نێو دیوه‌كه‌م و نه‌یده‌هێشت بخه‌وم، ئه‌و شه‌وه گڵَۆپی سه‌ر داری چرابه‌رقه‌كه كوژابۆوه. له‌خۆوه هه‌ستم كرد یه‌كێك له‌و دیوی په‌نجه‌ره‌كه‌وه با‌نگم ده‌كا، به‌ڵام كۆڵان تاریك بوو و په‌نجه‌ره‌كه‌ش به هۆی باران، ته‌م گرتبووی، باشم بۆ لێك نه‌دراوه كێیه. هه‌ستامه سه‌ر پێ، چاوم به كوڕه سێ ساڵانه قژ‌كاڵَه‌كه‌م كه‌وت، چاوم پڕ بوو له ئاو، ڕوانیه نێوچاوانم.
ــ بابه مه‌ڕۆ، بابه گیان سه‌رمات ده‌بێ.
شنه‌ی سه‌وزی یادی دایكم گیانمی ده‌له‌رانده‌وه. به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته زۆری نه‌خایاند، ده‌ركه‌م كرده‌وه. كوڕه قژكاڵه‌كه‌م له‌دووم ده‌گریا. باران توندتر ده‌باری. گه‌ڕی ڕه‌شبه‌ڵه‌كی دڵۆپه‌كانی باران له سه‌ر قیله‌تاوی كۆڵان هه‌ر ده‌هات و خۆش تـر ده‌بوو. باران ده‌ست و موشتاغی له‌گه‌ڵ دم و چاوم ده‌كرد. ده‌تگوت شتێكم لێ ون بووه. هاتمه شه‌قام. له دووره‌وه تارمایی یه‌كم لێ وه‌ده‌ركه‌وت، وه‌ك ناسیاو ده‌چوو، به‌ڵام ئه‌خت وچارم كرد وه بیـرم نه‌هاته‌وه كه‌ی و له کوێ دیومه. كه لێم نزیك بۆوه هه‌ستم به شتێكی زۆر سه‌یر كرد ئه‌و كابرایه زۆر وه‌ك من ده‌چوو! هاته پێش و زۆر به گه‌رمی چاك و خۆشی له‌گه‌ڵ كردم. ته‌نانه‌ت ناویشمی ده‌زانی!
ــ كاكه گیان ببووره، من تۆ ناناسم، ده‌كرێ بفه‌رمووی ناوی من له كوێوه ده‌زانی؟
كابرا پێكه‌نی.
ــ له ژێر ئه‌و بارانه پرسیاری وا چ كه‌لكێكی هه‌یه، خێرا كه بڕۆین بۆ په‌نایه‌ك، په‌سیوێك.
ــ ده‌ی براله ماڵی ئێمه وا له‌م كۆڵانه‌یه فه‌رموو به یه‌كه‌وه با بچین، وه‌ڵڵاهی منیش هێنده وه‌ڕه‌ز بووم بۆیه هاتمه‌ده‌ر، ئێستا ده‌چین و تێر داده‌نیشین. چایه‌كی تاڵ ده‌خۆینه‌وه و سیغارێكیش ده‌كێشین.
ــ من سیغار ناكێشم.
نازانم بۆ وام گوت خۆ منیش سیگاری نه‌بووم!
ــ كاتێ هاتییه ده‌ر كوڕه‌كه‌ت ماچ كرد؟
ئیتـر سه‌رم سوڕ ما، به خۆم گوت: وه‌ڵڵاهی ئه‌وه یان شێخه یان شه‌یتانه، ده‌بێ بزانم چ كاره‌یه و چ كه‌سه؟
ــ براله تۆ ناوی من چووزانی؟ چووزانی كوڕم هه‌یه و ئه‌مشه‌و ماچم كردووه! پێم بڵێ تۆ كێی؟
ــ تووڕه مه‌به. بڕۆوه ماڵێ.
ــ بۆیه نه‌هاتوومه ده‌رێ كه بگه‌ڕێمه‌وه.
ئای ئه‌و قسه‌یه چ بوو گوتم.
ــ ده‌ی باشه دایكت چۆنه؟ ئێستاش كه‌نگر و ئه‌سپه‌ناغ و گێلاخه‌ی پێ خۆشه؟
ــ جا ئیدی له تامی ده‌به‌یه ده‌رێ، دایكم چه‌ند مانگه عه‌مری خودای كردووه، جا ئه‌و جار ئه‌تۆ چووزانی كه‌نگر و ئه‌سپه‌ناغ و...
نه‌یهێشت قسه‌كه‌م ته‌واو كه‌م.
ــ ده‌ی برا فه‌رقی چییه، دایكی تۆیه دایكی منیشه!
نه‌مزانی چاوی فرمێسكی لێ‌دێته خوار یان دڵۆپه‌كانی باران بوو به سه‌ر و چاویا ده‌هاته خوار. نازانم چ ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه بووین، به‌ڵام له گه‌ڕه‌كی خۆمان زۆر دوور كه‌وتبوومه‌وه. ته‌ماشای كاتژمێره‌كه‌م كرد كه چی له سه‌ر یازده خه‌وتبوو! كابرا به‌سه‌رهاتی ژیانی خۆی له نووكه‌وه بۆ گێڕامه‌وه، هه‌تا زیاتر قسه‌ی ده‌كرد، ناسیاوتر ده‌هاته به‌ر چاوم.
جارجاریش له بن لێوییه‌وه قسه‌ی ده‌كرد كه چی ئه‌من لێی حاڵی نه‌ده‌بووم. ئیتـر گه‌یشتبووینه قه‌راغ شار.
ــ ڕه‌نگه دره‌نگ بێ له‌مێژه له ده‌رێین.
ــ كوڕه دره‌نگی چی كاتژمێر هه‌ر یازده‌یه.
ــ یازده؟! ئه‌من كاتێ له ماڵ هاتمه‌ده‌ر كاتژمێر یازده بوو.
پێكه‌نی.
ــ ده‌ی قه‌ی چ ده‌كا با یازده نه‌بێ و یازده بێ!
هه‌ردووكمان دامان له قاقای پێكه‌نین. له‌ناكاو ڕاچڵه‌كام. گه‌یشتبووینه گۆڕستانی شار. باران توندتر ده‌باری. ئه‌و جار دڵۆپه‌كانی باران وه‌ك ڕه‌شبه‌ڵه‌ك نه‌ده‌هاتنه به‌ر چاوم. خاك و خۆڵی گۆڕستان به هۆی باران ببوو به زه‌ل. دڵۆپه‌كانی باران له‌به‌ر چاوم وه‌ك بچن ده قوڕێوه و شین‌گێڕی بكه‌ن، وا بوو. توند پیلیم گرت.
ــ با بڕۆین، ماڵ و منداڵه‌كه‌م چاوه‌ڕوانن.
ــ ناتوانین، تازه ناتوانین بگه‌ڕێینه‌وه.
ــ نا، نابێ تۆ نایه‌ی به توون، من ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
كه چی لاقم له‌دووم نه‌ده‌هات هه‌ر چه‌ندی كردم نه‌متوانی بڕۆم. ده‌ستم كرد به جنێودان به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه. ئه‌وجار له‌به‌ری پاڕامه‌وه.
ــ ئه‌من ژن و منداڵم هه‌یه، تكات لێده‌كه‌م، هه‌رچی بتهه‌وێ ده‌تده‌مێ.
دیسان وه‌ڵامم نه‌بوو. متته‌قی له خۆی بڕیبوو. یه‌ك به‌خۆم گوڕاندم.
ــ ئاخر پێم بڵێ ئه‌تۆ كێی؟ چه‌ته‌ی؟ ڕێـگری؟ پیاوكوژی؟ تۆ كێی؟
باران لێوه‌ی كردبوو. شه‌ماڵ هێدی هێدی هه‌وره‌كانی ڕاده‌نا. ئه‌ستێره له بن هه‌وره‌كان كه‌وتبوونه جریوه‌جریو و ورده‌ورده وه‌ده‌رده‌كه‌وتن.
كابرا گوتی: ئه‌من بۆخۆتم!!
سه‌رم له گێژه‌وه چوو. نازانم كه‌ی بوو هاتمه‌وه هۆش، به‌ڵام كابرا دیار نه‌بوو. ده‌تگوت له‌گه‌ڵ گۆشت و پێست و ئێسك و خوێنم تیكه‌ڵ بووه. ده‌نگی هه‌ر له گوێم دا ده‌زرینگێته‌وه.
ــ ئه‌من بۆخۆتم. ئه‌من بۆخۆتم. ئه‌من ...
له شه‌و نگریسه‌وه زۆرم هه‌وڵ داوه بچمه‌وه ماڵێ بۆ لای كوڕه قژكاڵه‌كه‌م به‌ڵام ناتوانم. بۆیه ئه‌و نامه‌یه‌م نووسی تا سروه بیبا بۆ لای كوڕه‌كه‌م و بڵێ: بابت له گۆڕستانه جارناجارێك بچۆ بیبینه!
مه‌هاباد- زستانی 1376
ناصر باباخانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 03-31-2010 در ساعت 08:36 AM
|