
03-31-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کۆمه‌ڵه چیرۆک(7)
شاعیرێکی جوانه‌مه‌رگ و چه‌ند کورتیله‌چیرۆک!
ڕه‌خنه‌گره‌کان نازانن شکست ڕه‌نگه له سه‌رکه‌وتن باشتر بێ... توانایی پاڵ پێوه‌نانی به‌ردێکی گه‌وره و قورس به‌ره‌و ترۆپکی کێوێک، ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌یه. پاڵ پێوه‌نانی هه‌مان به‌رد تا نیوه‌ی ڕێگا شکسته، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ده‌سکه‌وتێکی که‌میش نییه. (له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌کانی تۆماس هاردی، 1907)
1
که‌م نین ئه‌و شاعیرانه‌ی که چیرۆکیان نووسیوه و ده‌نووسن، چ له ناو گه‌لی کورد و چ له ناو گه‌لانی تردا. هه‌رچه‌ند که‌میش هه‌ڵده‌که‌وێ له هه‌رتک ژانرا تا یه‌ک ڕاده سه‌رکه‌وتوو بن واته ده‌گمه‌نه، شاعیرێک چیرۆکنووسێکی شاز و لێهاتوو بێ. ڕه‌نگه هۆی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ش بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر جیاواز بوونی ده‌لاقه‌ی ڕوانینی چیرۆک‌نووس و شاعیر و که‌ره‌سه‌ی به‌رده‌ستیان (دیاره که ده‌ڵێم که‌ره‌سه مه‌به‌ستم تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی پێکهاته‌یی و ناوه‌رۆکییه.) هه‌ر بۆیه دوان له سه‌ر شاعیرێکی جوانه‌مه‌رگ وه‌ک چیرۆکنووسێک ـ که تازه له سه‌ره‌تای ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی خۆیدا بوو ـ گه‌لێک دژواره و ڕه‌نگه بۆ خوێنه‌ریش کارێکی نامۆ و نائاسایی بێ! ئه‌وه‌ی که بۆچی شاعیرێک ڕوو ده‌کاته چیرۆک نووسین، ڕه‌نگه پرسیارێک بێ که له‌م باوه‌ڕه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ که نووسه‌ری ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌بێ ته‌نیا له ده‌ڤه‌رێکی تایبه‌تیدا و به شێوه‌یه‌کی پسپۆرانه کار بکا، به‌ڵام به ڕاستی کاتێ که ناچاری ئه‌ندێشه‌یه‌ک بێنی سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی کاغه‌ز، چ جیاوازییه‌ک له شێوه‌کانی به‌یان کردندا هه‌یه جگه له فۆڕم و قالبهکانیان.
2
به گشتی کورتیلهچیرۆکهکانی مارف دوو شێوه داڕشتنی لێههڵدههێنجێندرێ:
ـ داڕشتنی که‌سایه‌تییه‌کان
ـ داڕشتنی چاوه‌ڕواننه‌کراوی کۆتایی چیرۆک
له شێوه‌ی یه‌که‌مدا، چیرۆک‌نووس زیاتر ڕۆ ده‌بێته ناخی مرۆڤ و دیوی ژووره‌وه‌ی تاکه‌که‌س و له‌باری ڕه‌وانییه‌وه فره‌تر کاره‌کتێری سه‌ره‌کی به خوێنه‌ر ده‌ناسێنێ. دیاره ئه‌م شێوه‌یه له لایه‌ن زۆر چیرۆکنووسه‌وه ده‌کار کراوه و ته‌نانه‌ت فایلێکی تایبه‌تی بۆ ئه‌م چه‌شنه چیرۆکانه وه‌ک چیرۆکگه‌لێکی ڕه‌وانناسانه کراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام له شێوه‌ی دووه‌مدا، چیرۆک‌نووس داڕشتنی که‌سایه‌تییه‌کانی زۆر به‌لاوه مه‌به‌ست نییه، به‌ڵکوو مه‌به‌ستی تێکڕووخاندنی ڕایه‌ڵ و پۆی بیری خوێنه‌ره و هه‌روه‌ها داڕووشاندنی ههستێتی. له‌م شێوه‌یه‌دا، کورتیله‌چیرۆک کاتێک ده‌گاته لووتکه که خوێنه‌ر دوایین به‌شی کورتیله‌چیرۆک ده‌خوێنێته‌وه و هه‌ر له‌م کۆتایییهشدایه که گرێپووچکهکه ده‌کرێته‌وه. ڕه‌نگه زۆربه‌مان چیرۆکه‌کانی ئۆ. هێنریمان خوێندبێته‌وه و له شۆکی کۆتایی کورتیلهچیرۆکهکانی بێبه‌ش نه‌بووبین.
3
مارف له نووسینی کورتیلهچیرۆکدا، به شێوه‌یه‌کی باش وشه‌ی له ساختاری کورتیلهچیرۆکهکانیدا گونجاند. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که مارف وه‌ک شاعیر بایخی وشه‌ی به لاوه گرینگ بووه. مارف ئاغایی ئه‌م وته‌یه‌ی کۆتۆن ماتری که له‌به‌ر ده‌رگای ژووره‌که‌ی هه‌ڵواسیبوو:'به کورتی!' زیره‌کانه له کورتیلهچیرۆکهکانیدا ڕه‌چاو کردبوو. وشه له ناو کورتیلهچیرۆکهکانیدا، هه‌ست به جێ ته‌نگی ناکا و له هه‌مان کاتیش‌دا مه‌جالی هه‌ڵسووڕانی بێوچانیشی نادرێتێ.
چوارچێوه‌ی کورتیلهچیرۆکهکانی واته کات، شوێن، زمان و هۆکاری دیارن. زه‌قی ئه‌م دیار بوونه کاتێ دێته به‌ر چاو که نووسه‌ر کات له‌به‌ر یه‌ک ناکێشێته‌وه و ماوه‌ی ده‌ورگێڕانی که‌سایه‌تییه‌کانی چیرۆک، زۆر جاران له یه‌ک خوله‌ک تێناپه‌ڕێ، که ئه‌مه نیشانده‌ری ده‌سه‌ڵاتی چیرۆکنووسه. سه‌باره‌ت به شوێن، مارف به یه‌ک ڕسته، نه‌ک زیاتر شوێنی ڕوودانی چیرۆکه‌که‌ی دیاری ده‌کا. هه‌ندێ جاریش که‌شوهه‌وای چیرۆک، شوێن به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ نیشان ده‌ده‌ن. زمانی چیرۆک، که بۆخۆی باوه‌ڕێکی زیاتری به‌م به‌شه هه‌بوو، زمانی چیرۆکنووسییه. به باوه‌ڕی من که‌سایه‌تی شێعری کاری له سه‌ر کردووه تا به پشت به‌ستن به وێنه‌ی شێعری بۆ گێڕانه‌وه‌ی کورتیله‌چیرۆک له لایه‌ک، له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌ڵبژاردنی له‌حنی شیاو بۆ کاره‌کتێره‌کانی، بکرێ وه‌ک کارنامه‌یه‌کی جێگه‌ی سرنج له باری زمانییه‌وه سه‌یری کورتیلهچیرۆکهکانی بکه‌ین. هۆکاری له کاکڵی چیرۆکه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێ، هه‌رچه‌ند له کورتیلهچیرۆکێکی وه‌ک 'به‌ره‌ی داهاتوو'دا، ئه‌م هۆکارییه بۆ خوێنه‌ری ئاسایی به باشی خۆی ده‌رناخا. مارف بۆ داڕشتنی کورتیلهچیرۆکهکانی، له هه‌ر دوو شێوه‌ی داڕشتن که پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد که‌ڵکی وه‌رگرتووه، هه‌ڵبه‌ت له هه‌ندێ له کورتیلهچیرۆکهکانیدا ڕه‌نگه دیاری کردنی ئه‌م سنووره دژوار بێ.
تیپی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند کورتیله چیرۆکه‌ی مارف له سه‌داسه‌د به شێوه‌یه‌کی هێڵییه که له کۆتاییدا خوێنه‌ر ده‌گاته سه‌رئه‌نجامێکی قه‌تعی، واته گێڕانه‌وه‌یه‌کی خه‌تتی به کۆتایییه‌کی داخراوه‌وه. هه‌ر چه‌ند له یه‌ک دوو کورتیلهچیرۆکدا حه‌ول دراوه کۆتایییه‌کی کراوه سازدرێ و تا ڕاده‌یه‌کیش سه‌رکه‌وتن وه ده‌ست دێ.
4
سه‌رجه‌م کورتیلهچیرۆکهکانی کتێبی'زه‌وی سه‌خت و ئاسمان دوور' دوازده بابه‌ته که ده‌یان ناوی بۆ دیاری کراوه و دووانیان له‌بری نێو، نیشانه‌ی پرسیاری بۆ داندراوه.
ــ کورتیله چیرۆکی'پووڵدان' له کاره سه‌ره‌تایییه‌کانی مارف ئاغایییه. به‌ڵام مارف هه‌ر لێره‌وه خۆی له نووسینی ' حه‌قایه‌ت' پاراست و چوارچێوه‌ی چیرۆکی نوێی زوو ناسی. هه‌رچه‌ند پووڵدان له دنیای به‌رته‌سکی هه‌ست تێناپه‌ڕێ، به‌ڵام وه‌ک سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی چیرۆک به شێوه‌ی ئه‌مڕۆیی به‌رهه‌مێکه که جێگه‌ی ڕامانه. تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاوی ئه‌م کورتیله‌چیرۆکه پشت به‌ستن به وێنه‌ی شێعرییه که مارف له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌ی پێده‌کا: 'ڕێبواره‌کان به‌له‌ز به‌لامدا تێده‌په‌ڕین. هێندێکیان بارستی کۆڵه‌باری خه‌م و په‌ژاره پشتی چهماندبوونهوه و زامی ئاواته خنکاوه‌کانیان جه‌رگی بریندار کردبوون.'
ــ کورتیله‌چیرۆکی'کوردستان' نیشان ده‌دا که چیرۆک‌نووس ده‌یه‌وێ هه‌نگاوگه‌لێکی زیاتر به‌ره‌و پێش باوێ. دیسان له سه‌ره‌تادا پشت به وێنه‌ی شێعری ده‌به‌ستێ. تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م چیرۆکه تاکبێژی ده‌روونییه و که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی ته‌نیا له‌گه‌ڵ خۆی ده‌دوێ. له‌م کورتیلهچیرۆکهدا هه‌ر دوو شێوه‌ی داڕشتنی که‌سایه‌تی بنه‌ڕه‌تی و کۆتایی چاوه‌ڕواننه‌کراو ده‌دیترێ. له‌م چیرۆکه‌دا، مارف ئاغایی وه‌ک دوایین کاره‌کتێر خوێنه‌ر دێنێته نێو کایه‌وه، وڵامی ئه‌م پرسیاره که بڵیندگۆکه، کێ وه‌ک یه‌که‌م که‌س ده‌ناسێنێ ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی خوێنه‌ره وه. به ڕاستی ئه‌گه‌ر له تاریفی ئه‌مڕۆیی چیرۆکدا، پێ له سه‌ر ئه‌مه دادهگرترێ که چیرۆکێکی سه‌رکه‌وتوو، سه‌ره‌کیترین مه‌به‌ستی هاوڕێی کردنی خوێنه‌ره له‌گه‌ڵ خۆی، ئه‌وا ئه‌م کورتیله‌چیرۆکه ئێرنێست فیشێر واته‌نی به پێی زه‌مان و سه‌رده‌می له دایک بوونی چیرۆکێکی سه‌رکه‌وتوویه.
ــ ده‌قی کورتیله‌چیرۆکی' ژیان' تا ڕاده‌یه‌ک هه‌ڵگری ڕه‌هه‌ندی مانایی جیاواز ـ هه‌ڵبه‌ت سنووردار ـ و ته‌نانه‌ت دژ به یه‌که. ده‌قی چیرۆکه‌که و ناوه‌که‌ی پارادۆکسێکی ته‌واوه. له‌م کورتیلهچیرۆکهدا نووسه‌ر کاره‌کتێری سه‌ره‌کی خۆی وه‌ک مرۆڤێکی بێده‌ره‌تان هێناوه‌ته به‌ر چاو که بۆ بژیوی ڕۆژانه له هیچ شتێک ناسڵه‌مێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئاماده‌یه بمرێ. مردن بۆ وه‌رگرتنی پاره، له لایه‌کی تریشه‌وه ڕسته‌ی'که‌ستان ناوێ بۆتان بمرێ' مردن له پێناوێکدا ده‌سه‌لمێنێ. هه‌ڵبه‌ت مارف، خوێنه‌ر زۆر چاوه‌ڕوان ڕاناگرێ و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆی ڕوون ده‌کاته‌وه که مردنه‌که ده‌سکرده. دنیای ڕه‌شی چیرۆک له یه‌ک ڕسته‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه: ' ئه‌م مهرگهشی بۆخۆی هه‌ڵنه‌بژارد.' ده کار کردنی ڕسته‌ی کورت کورت و دوا به دوای یه‌ک بارودۆخی تاریفی کورت (short description) ده‌دا به‌م کورتیله‌چیرۆکه.
ــ کورتیله‌چیرۆکی' پووکانه‌وه' به لای منه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک له کورتیلهچیرۆکهکانی تر جیاوازتره. پووکانه‌وه بۆ لای فه‌لسه‌فه په‌لکێشی ده‌کا و له جیهانی کافکا نزیک ده‌بێته‌وه. دینۆ بوتزاتی چیرۆک‌نووسی ئیتالیایی(1972ـ 1906) ده‌ڵێ: 'کافکا سێداره‌ی منه.' به‌ڵام له ڕاستیدا کافکا هه‌زاران سێداره‌ی بۆ نووسه‌رانی زۆر به‌ناوبانگی دنیا هه‌ڵواسیوه. دینۆ بوتزاتی و ئیزابێل ئالێندێ( نووسه‌ری شیلیایی) له‌و ده‌گمه‌ن چیرۆک‌نووس و ڕۆماننووسانهن که شوێندانانی کافکایان زۆر زۆر به ڕاشکاوی له سه‌ر دیاره. له زۆربه‌ی چیرۆکه‌کانی بوتزاتیدا کۆتایییه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراوی حهسرهتئامێز هه‌یه. ئالێندێ بۆخۆی ده‌ڵێ:'کۆتایییه‌کی خۆش له چیرۆکه‌کانی مندا شوێنێکیان نییه.' من نازانم مارف تا چ ڕاده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کانی کافکا و بوتزاتی و ئالێندێ ناسیاوی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قایل به شوێندانانێکی تایبه‌تی بین که کافکا له سه‌ر ئالێندێ و بوتزاتی هه‌یبووه، ئه‌وا ناوه‌رۆکی چیرۆکه‌کانی مارف له باری کۆتایییه‌کی پڕ له حه‌سره‌ت و نه‌بوونی شادی و خۆشی ـ لانیکه‌م به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ ـ به ته‌واوی که‌وتۆته ژێر سێبه‌ری بوتزاتی و ئالێندێوه.به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌م وته‌یه‌م خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی ئه‌م دوو نووسه‌ره‌یه. هه‌رچه‌ند ئه‌م چه‌شنه کۆتایییه له کوتوپڕه ئۆ. هێنریشمان دێنێته‌وه یاد، به‌ڵام ته‌نیا کۆتایی مه‌به‌ست نییه و به‌ڵکوو هه‌روه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م کرد داڕشتنی که‌سایه‌تی سه‌ره‌کیش یه‌کێکی تره له مه‌به‌سته‌کان.
ئه‌م کورتیله‌چیرۆکه باسی مه‌سخی ئینسانی ئهمڕۆژین ده‌کا. ته‌مه‌نی که‌سایه‌تی چیرۆک که به‌ره‌و ژوور ده‌چێ ده‌بێته سه‌مبولێک له بێهێزی و بێده‌سه‌ڵاتی، تا ڕاده‌یه‌ک که کاره‌کتێر توانایی دیتنی خۆیشی نییه. واته مرۆڤێکه که ناتوانێ له‌گه‌ڵ ڕاسته‌قینه‌کانی ژیانی به‌ره‌وڕوو بێته‌وه. به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌م خاڵه بکه‌م که مارف ئه‌م بنه‌ما گرینگه‌ی پاراستووه که ئاڵوگۆڕ به سه‌ر قاره‌مانی ـ دژه‌قاره‌مانی ـ چیرۆکه‌که‌ی نه‌هێنێ و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌مه کردووه، که له ماوه‌ی کورتی کورتیلهچیرۆکدا مه‌جالی ئه‌وه نییه که کاره‌کتێری چیرۆک تووشی گۆڕانی که‌سایه‌تی بێ. ئه‌م کاره زیاتر له چیرۆکی درێژ و ڕۆماندا ده‌کرێ.
ـ 'زه‌ماوه‌ند' کورتیلهچیرۆکێکی سه‌رکه‌وتوویه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گرفته‌کانی بنه‌ماڵه‌ی کورده‌وارییه له قالبی کایه‌یه‌کی مناڵانه‌دا. له‌م چیرۆکه‌دا خوێنه‌ر تا دوایین ڕسته له مه‌به‌ستی نووسه‌ر ئاگادار نابێ. له ڕاستیدا مه‌ودای کورتی سه‌ره‌تا و لووتکه وه‌ک دوو جه‌مسه‌ری کورتیله‌چیرۆک به کۆتایییه‌کی پهرۆشاوی وێکدێنه‌وه و لێک گرێ ده‌درێن. ئه‌مه هه‌مان شۆکی چیرۆکه‌کانی ئۆ. هێنرییه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک وترا به ئاوڕدانه‌وه سه‌ر باری ڕه‌وانی که‌سایه‌تییه‌کانی کورتیله‌چیرۆک.
ــ کورتیله‌چیرۆکی'ڕاوچی' زۆرتر وه‌ک پۆستێره چیرۆک ده‌چێ، هه‌رچه‌ند له یه‌که‌م ڕوانیندا به هۆی زۆر کورت بوونی، چیرۆکی مینیماڵمان ده‌خاته‌وه یاد. به‌ڵام ئه‌م چه‌شنه به‌رهه‌مانه له ته‌رحێک (plane) ده‌چن که نووسه‌ر مه‌یدانی هه‌ڵسووڕانی زیاتری تیێدا هه‌یه و ده‌توانێ به زۆرتر کار کردن له سه‌ریان به شێوه‌ی چیرۆک دایانڕێژێ. به قه‌ولی ترێنتویل ڕایت ئه‌م جۆره ته‌رحانه ته‌نیا که‌لکی به‌ردی قۆچهقانیان پێوه‌یه بۆ کورتیله‌چیرۆک.
ــ کورتیله‌چیرۆکی 'به‌ره‌ی داهاتوو'، تا کۆتایی خوێنه‌ر چاوه‌ڕوان ڕاناگرێ تا بزانی قاره‌مانی چیرۆک چی لێ به سه‌ر دێ و ئیزنی ئه‌وه‌ی پێده‌دا تا پێشداوه‌رییه‌کی دروست بۆ ئاکامی چیرۆکه‌که دیاری بكا. كارهكتێر به باشی داڕێژراوه و له ڕه‌وتی به‌ره‌وپێش چوونی چیرۆك، ئاکامی ژیانی خۆی دێنێته به‌ر چاو، به‌ڵام له دوایین به‌شدا بۆچوونی پێچه‌وانه‌یه، واته ئه‌م مه‌به‌سته‌ی که ئه‌و ده‌یه‌وێ بێته‌دی نه‌ک ته‌نانه‌ت ڕوو نادا، به‌ڵکوو ڕێک به پێچه‌وانه‌ش دێته ئاراوه. ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی کردنه‌وه‌ی گرێ و ڕمزی چیرۆکه‌که‌یه له کۆتاییدا، که له‌گه‌ڵ ناوی چیرۆکه‌که‌ش باش گونجاوه.
ــ مارف ئاغایی دوو کورتیله‌چیرۆکی هه‌یه که له‌بری ناو، نیشانه‌ی پرسیاری بۆ دیاری کردوون. یه‌کێکیان کورتیلهچیرۆکێکه که له سه‌ر فۆرمی دیالۆگ نووسراوه. وتووێژێکی ئه‌ویندارانه، به‌ڵام ئه‌وینێکی نائاسایی! ئه‌وین له نێوان قه‌یره‌کچێکی گڕوێ و کوڕێکی کوێردا، وه‌ک سووژه‌ی ڕۆمانێکی سه‌لیم به‌ره‌کات ـ ڕۆماننووسی کورد ـ که ئه‌وینێکی نائاسائی کردۆته هه‌وێنی ڕۆمانه‌که‌ی. ئه‌م چه‌شنه سووژانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که سووژه‌گه‌لێکی نایاب و که‌موێنه‌ن به جۆرێ هه‌ستی دڵسۆزیی خوێنه‌ر ده‌بزێون و خوێنه‌ر به شێوه‌یه‌کی نابه‌ئاگا ده‌که‌وێته ئه‌تمۆسفێری چیرۆکه‌که و ده‌بێته هاوڕێی کاره‌کتێره‌کانی داستان. له‌م کورتیله چیرۆکه‌دا ئاوێنه سه‌مبولی پێوه‌رێكه بۆ پێوانه‌ی هه‌ڵه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی.
ــ کورتیلهچیرۆکهکهی تر له‌و کورتیلهچیرۆکهی له‌وه پێش باسم لێکرد، درێژتره و له‌باری تێکنیکییهوهش چڕ و پڕتره. مارف بۆ ئه‌م چیرۆکه به باشی له سیمیۆلۆژی که‌لک وه‌رده‌گرێ. که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌م چیرۆکه، ئاوێنه‌ی وه‌ک سه‌مبولی مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ته‌ماشا ده‌کا. ئێپیزۆدی یه‌که‌می ئه‌م کورتیله‌چیرۆکه شانازی که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی به‌م ڕابردووه نیشان ده‌دا. له ئێپیزۆدی دووه‌مدا خه‌وش ده‌خرێته سه‌ر ئاوێنه‌ی گۆرین، ته‌نانه‌ت ئاوێنه‌که ده‌شکێ. ئه‌م ئاکسیۆنه هه‌ڵگری دوو ته‌ئویله. یه‌ک خۆ فریودان به ڕابردوو و داهاتوو ڕه‌چاو نه‌کردن. دوو به پێچه‌وانه. ئه‌م چیرۆکه به شێوه‌یه‌کی سه‌مبولیک باس له بارودۆخی کوردستان و گرفته‌کانی ده‌کا. ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر که‌سێک شێعری 'په‌یام'ی مارف ئاغایی خوێندبێته‌وه وه‌باڵ بۆ ئه‌م بۆچوونه بکێشێ.
5 ڕه‌نگه چێژ وه‌رگرتن ـ به مانا ڕۆڵان بارتییهکهی ـ له کورتیلهچیرۆکهکانی مارفدا ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بێ، به‌ڵام حاشاهه‌ڵنه‌گره که کورتیلهچیرۆکهکانی به هیچ کلۆجێک نایه‌نه خانه‌ی تاقمێک له‌م بابه‌تانه‌ی که ته‌نانه‌ت ئێستاش به ناوی چیرۆک ده‌رخواردی خوێنه‌ر ده‌درێن.
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ مارف ئه‌و 'دیتن'ه جیاوازه‌ی که چیرۆک‌نووس له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئاسایی هه‌یه‌تی، وه ده‌ستی هێنابوو. هه‌ر بۆیه سووژهکانی سواو نه‌بوون. هه‌ڵبه‌ت ڕه‌نگه ئه‌مه له فۆڕمدا خۆی نه‌نوێنێ، به‌ڵام خوێنه‌ری باڵا ده کار کردنی ڕسته کورتی برووسکه‌ئاسا به حه‌ولێکی جیددی به‌ره‌و تازه‌گه‌ری له‌باری فۆڕمه‌وه ده‌زانێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مارف ئه‌مه‌شی له بیر کردبێ که فۆڕم له چیرۆکدا گرینگتره تا ژانرێکی وێکچووی چیرۆک، واته ڕۆمان.
کورتیلهچیرۆکهکانی مارف ململانی مرۆڤه له نێوان ژیان و مه‌رگدا، ده‌ڵێی له دووتوێی ئه‌م دوو یارده سروشتییه‌دا، کاره‌کتێره‌کان له بهرزهخێکدا ده‌ژین که بۆ ڕزگار بوونیان په‌ل بۆ هه‌موو شتێک داوێن. ئه‌م جیهانبینییه، ڕوانگه‌ی مارف سه‌باره‌ت به تاقم و چینێکی تایبه‌تی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری نیشان ده‌دا.
به هه‌ر حاڵ دوان له سه‌ر کورتیلهچیرۆکهکانی ئه‌م شاعیره جوانه‌مه‌رگه ته‌نیا بیانوویه‌ک بوو بۆ ڕێز گرتن له حه‌ولێکی تازه چرۆکردووی چیرۆک‌نووسی، ئه‌گینا بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌کی وردتر پێویستیمان به گه‌لێک ئه‌زموونی چیرۆک‌نووسی مارف هه‌بوو که به داخه‌وه' مه‌رگی نووسه‌ر' ئه‌م هه‌له‌ی لێئهستاندین.
ناصر باباخانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|