
03-31-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کۆمه‌ڵه چیرۆک (8)
شوێنێكی له بیـركراو
بۆ عه‌تا نه‌هایی
نامه‌كه‌ى چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ كوڕه قـژكاڵه‌كه‌م نووسیبوو، دیــاره هــیـچ شـوێـنــێـكى نــه‌بــووه.
لـه ژووره تـه‌نـگ و تــاریــكه‌كـه‌م دا، تاك و ته‌ریك چاوه‌ڕوانى خشپه‌ى پێى ده‌كه‌م. دراوسێكانـم ده‌ڵێن:
"نایه، له‌خۆوه چاوه‌ڕوان مه‌به، ئێمه‌ش له پێش دا وه‌ك تۆ زۆر چاوه‌ڕوان بووین به‌ڵام دوایى وازمان هێنا." كه‌چى ئه‌من هه‌ر چاوه‌ڕوانـم.
هاوسێى هه‌ره‌نزیكم كابرایه‌كى چیـرۆكنووسه. هه‌موو چیـرۆكه‌كانى بۆ خوێندوومه‌ته‌وه. سه‌یر چێژیان لـێوه‌رده‌گرم، ته‌نانه‌ت هێندێكیانـم تا ڕاده‌یه‌كى زۆر له‌به‌ره. لێكتـر زۆر نزیكین. له لاى ده‌حه‌سێمه‌وه. ئه‌ویش زۆرجاران پێم ده‌ڵێ: "سێبووریم هه‌ر به تۆ دێ، كه‌س وه‌ك تۆ گوێم بۆ ڕاناگرێ."
بۆ خۆى ده‌ڵێ:
"پێشتـر كه ده‌ستم كرد به نووسینى ئه‌م شێوه نووسینه، شرت وشۆیان ده‌رێنام. نه‌مده‌وێرا بێمه شه‌قامه‌كانیش. به‌ڵام ئێستا لاوه‌كان و گه‌نـجه‌كان، ته‌نانه‌ت به‌ساڵاچووه‌كانیش سه‌رم ده‌ده‌ن و تاجه‌گوڵینه‌م بۆ دێنن."
له‌و شوێنه‌ى ئێمه ئه‌و
ته‌نیا كه‌سێكه كه له هه‌موومان زیاتر سه‌ردانى ده‌كرێ. كێل و به‌رده‌كه‌شى له هه‌موان گه‌وره‌تر و ڕازاوه‌تره!!!
كاتى چاو پێكه‌وتنه‌كانـمان ئێوارانه‌یه، به‌ڵام ئێواره‌ى پێنجشه‌مۆیان ناتوانێ بێ، چون پۆل پۆل و تاك تاك سه‌ردانى ده‌كه‌ن. له‌به‌ر ڕێز گرتنى ئه‌وانیش بێ، نابێ بێت.
ئێواره‌ى ئه‌م ڕۆژه له هه‌موو ڕۆژێك بۆ من تاڵ تـره، خوداخودامه زوو ڕۆژ ئاوا بێ ئه‌م خه‌لَكه ده‌ستى لـێهه‌ڵگرن.
بۆخۆى ده‌ڵێ:
"ئه‌وه‌نده‌یان لێ بێزار ده‌بـم كاتێ ده‌ستیان له سه‌ر كێله‌كه‌م داده‌نێن و وێنه هه‌ڵده‌گرن، مه‌گه‌ر خودا بزانێ."
هێندێك له خواره‌وه لاوێكى لێیه تازه هاتووه. به پێى شه‌رع ئه‌ویشیان له گۆڕستانى گشتى نه‌ناشتووه.
هێنابوویانه لاى ئێمه. هه‌تا بڵێى جوانچاكه، زۆریش شه‌رمێونه. مانگێك ده‌بێ هاتووه. تارایه‌كى سووریا‌ن به سه‌ر خاكى گۆڕه‌كه‌ى داداوه یه‌ك دوو جار سڵاوى ئه‌ستاندوومه‌وه. ڕوانینى پڕه له پرسیار.
به دڵ خۆشم ده‌وێ. له‌گه‌ڵ كابراى چیـرۆكنووس ویستمان بچین بۆ لاى و ڕ‌ازى دڵیمان بۆ بدركێنێ به‌ڵام خۆى لێ شاردینه‌وه.
ده‌بوو ڕه‌مزى ژیان و مه‌رگى ئه‌و لاوه‌م دیتباوه. ده‌مامكم له ڕووى ئه‌و گرێپووچكه‌یه هه‌لَـگرتبا. كابراى چیـرۆكنووس پێى گوتـم:
"بۆ هێنده داكۆكى له سه‌ر ئه‌م باسه ده‌كه‌ى؟" كه‌چى له شێوه‌ى قسه كردنه‌كه‌ی ڕا بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و له من تامه‌زرۆتره.
به‌ڵـگه‌ى قسه‌كه‌شم ئه‌وه‌یه، هه‌موو ڕۆژێ له‌گه‌ڵ ئه‌و لاوه غه‌واره‌یه به یه‌كه‌وه‌ن، ته‌نانه‌ت ئێواره‌ى پێنجشه‌مۆیان.
ئیتـر من به یه‌كجارى له دۆسته‌كه‌م هه‌ڵبـڕابووم. پاش ماوه‌یه‌ك، ڕۆژێ تووشم به تووشى هات.
چاك وخۆشیمان كرد. له لاوه‌كه‌م پرسى. گریا. پێكه‌نى. باسى ئه‌وه‌ى كرد كه له من زۆر نزیكه.
ده‌یگوت، گوته‌یه‌تى:
"خه‌ڵكى شار مردوون. به‌ڕواڵه‌ت زیندوون، كه‌چى له‌م شوێنه له‌بیـركراوه‌دا ژیان هه‌ر جـمه‌ى دێ."
ده‌یگوت، گوته‌یه‌تى:
"له یه‌كێك ده‌گه‌ڕێم بۆم نادۆزرێته‌وه كه‌چى زۆر جاران پێم وایه له ده‌روونـم دا ده‌ژى، له خوێنم دایه."
ده‌یگوت، گوتوویه‌تى: "ئه‌گه‌ر بێت و خۆم بدۆزمه‌وه به دلَنیایى ئه‌ویش ده‌دۆزمه‌وه."
كابراى چیـرۆكنووس لێى پرسیبوو: "بۆچى خۆت كوشت؟"
ده‌یگوت، گوتوویه‌تى:
"له نێو شاردا، كه‌وتـمه شوێنى، ته‌واوى كه‌لێن و قوژبنى ئه‌م شاره‌م سه‌نگ و سووژن دا نه‌مدۆزییه‌وه. ته‌نیا ئێره مابوو. بۆخۆشت ده‌زانى ته‌نیا ڕێگاى هاتن بۆ ئێره خۆ كوشتنه!"
به‌بێ ماڵاوایى له یه‌كتـرى، چووینه‌وه ژووره ته‌نگ و تاریكه‌كه‌مان.
تا به‌یانى خه‌و له چاوم نه‌كه‌وت. دڵنیام كابراى چیـرۆكنووسیش نه‌خه‌وتبوو.
به‌یانى له جێگاكه‌م هاتـمه ده‌ر. ئاسـمان پڕ بوو له هه‌ورى ڕه‌ش.
هه‌وره‌كان گرماندیان. بارانێكى به غوڕزه‌م ده‌ستى پێكرد. چوومه لاى كابراى چیـرۆكنووس. بیـرمان له قسه‌كانى دوێنێى لاوه‌كه كرده‌وه.
هه‌تا ئێوارێ له لاى بووم. باران لیێ كردبۆوه. ماڵاواییم لێ‌كرد و هاتـمه لاى گۆڕه‌كه‌ى خۆم. چه‌ند جێ پێ سه‌رنـجى ڕاكێشام. ده‌بێ به‌م بارانه‌یه كێ بێ سه‌رى منى دابێ؟ خۆ زۆر له‌مێژه كه‌س نه‌هاتووه بۆ لام.
ئه‌م كاره دووپاته و چه‌ندپاته بۆوه. سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌موو جارێ كه ده‌چوومه لاى كابراى چیـرۆكنووس، ئه‌و سه‌ردانه نهێنییه ده‌كرا. ئه‌گه‌ر چووبامه شوێنێكى دیكه، سه‌ردانى گۆڕه‌كه‌م نه‌ده‌كرا. هه‌موو جارێش نیشانه‌یه‌كم داده‌نا.
ڕۆژێكى كردمه ده‌نگۆ كه ده‌چمه لاى چیـرۆكنووس و دره‌نگ دێمه‌وه.
خۆم مات كرد. ماوه‌یه‌كى درێژ تێپه‌ڕى. وه‌ڕه‌ز بووم. به‌ڵام ته‌مام وا بوو بزانـم كێیه؟ ئێواره‌یه‌كى فێنك بوو.
ئاسـمانێكى ساماڵ. نه‌رمه‌بایه‌كى دڵ‌بزوێن. ئه‌وانه مۆسیقاى ژیانیان له گۆڕستان ده‌ژه‌نى. گوێم له خشپه‌ى پێیه‌ك بوو. ده‌نگم نه‌كرد. خۆم حه‌شار دا.
ئه‌رێ، بۆخۆى بوو. لاوه‌كه بوو. كه‌ڵه‌گه‌ت و قژكاڵ. ڕاوه‌ستا. له كێله‌كه‌مى ڕوانى. كتێبێكى به ده‌سته‌وه بوو له سه‌ر قه‌بره‌كه‌مى دانا. كۆمه‌ڵه چیـرۆكه‌كه‌ى خۆم بوو. دانیشت.
ده‌سته‌كانى بۆ لاى كێله‌كه‌م ڕ‌اكێشا. سه‌رى وه سه‌ر كێله‌كه‌م كرد. ده‌كوڵى. ئازارێكى قووڵى لێ ده‌بۆوه، توێ توێ.
كابراى چیـرۆكنووس له پشت كێله‌كه‌وه به عه‌به‌ساوى سه‌یرى ئه‌م دیـمه‌نه‌ى ده‌كرد!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|