
04-02-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
حه سار و سه حه رێكی گنخاو
هۆ شه و بێداره مه سته كه
هه ناسه ت
له ئاوس بوونی شه و د ه زێ
گه رای سه دان خۆر
له داوێنی كچی هه ر به یانێك
كۆ ته رازووی گه ردنی عیسایه كن
دره نگانی ئه مڕۆكه ش
له گورگه زێی عه شقدا
ماچ پژانی ئه م شه قامه ت
تا بڵێی عاشقتری كردم
سه ر به هه ر كۆ ڵانێكدا ده كه م
بۆنی ماچێكی ته ڕی ئاوێزانی پرچی خاوت
ئامێزم بۆ ده گرێته وه
هۆ شه و بێداره مه سته كه
ئه و هۆنراوانه ی كه له به ر تیشكی
ئاسكه چاوی شه رمنتدا
گۆچت كردن
بۆ نی خاك و نمه بارانی
گوڵجاڕی رۆحی سه وزی عه شق
ده كه ن به جامانه ی
گع ردنی شه ماڵ و
شه وگه ڕێكی بێ سامان و شێت
شێت له پێخه فی شه و ده هاڵێ و
ده ركه به ده ر كه ی شار ده پێوێ
وێڵه به دوو حه زێكی مزردا
وه كوو ئارام گرتن له دوو توێی
لێوێكی پڕ بزه و ناز
هه ناسه كه م
ماچ پژانی پرچی خاوت
هه ر شه و ته عبیر له شێت بوونی من ده كه ن
شاعێر شێت و شه و شێت و دڵدار شێت و
حه سار به رین
ئه م حه ساره
له مێژ ساڵه بۆنی لمی
قه وزه گرتووی زه لكاوی تێ زاوه
له به ر ده ر كه ی هاتووچۆ دا
چه ند ده ركه وانێكی چاو شۆڕ
به كه پۆ یه كی دیجیتاڵییه وه
بۆن به زار و گوێچكه و
چاو و لووتمانه وه ده كه ن
كێ بۆنی زه لكاوی لێ نه یه
قه مته ری ده كه ن
هۆ شه و بێداره مه سته كه
ئیمه چیمان خسته ئامێزی ژینه و ه
چاومان كرده زامستان و
گوڵجاڕێكمان خسته چاوی ،
به ر پێمان به هه ناومان ئه رخه وانی كرد و
هه نارێكی سوورو گه شمان
ده نك ده نك له لێوی
ژینكه رانی سه ر گۆی زه وی هه ڵسوو
كه چی ته نیا ده ركه یه كیش
بۆ ده رباز بوون شك نابه ین
هۆ شه و بێدار ه مه سته كه
حه سار حه زی له ئاسمانی خۆ ڵه مێشی كرد و
نووته كستانی خسته سینه ی
ئێمه ش زه ینی ره نگمان
له هه ناوا كوێر كرده وه و
داهۆڵ داهۆڵ
تێكڕا چۆله كه ترسێن
باڵی بێ هێزیمان فش كرده وه
هه ر په له وه رێكی عاشق
كه له سه ر كه لله ی
ئاوه ز ره تێنمان
سه ودای هێلانه ی بوو
وتمان قیروو سیا له به ر حه وشه وان
با بفڕێ
تۆوی گوڵ و هێلكه ی ئاوه ز و
هێلانه ی ئه وینمان
بۆ حه ساری ئه و دیو نارد
ئێمه ی شه كه ت
له سه ر گازی پشت و لمی حه سار
دیداری حه وشه ی ئه و دیوما ن
به لۆی بوغچه ی مه رگه وه گرێ دا
تۆ هه ر مه ست و هه ر بێدار
منیش هه ر شێت
به یانیتان باش
كوڕان و كچانی
لم و قه وزه و نووته كستان و
ره نگ نه دیو
به یانیتان باش
پارێزه رانی كه پۆی دیجیتاڵی
ئیبراهیم ئیسماعیل پوور – سه قز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|