
04-02-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئای باڵا به‌رزی سینه به‌فراوی
به کام ئه‌ستۆنده‌گ وا دابه‌سراوی
جوانترین چیای مه‌ڵبه‌ندی سه‌قز
ئێشک چی گه‌وره‌ی بێ پاره و بێ مز
هاوسێی گه‌واڵی هه‌ور و هه‌تاویت
ئیلهامی شیعری جوان و گڕاویت
من به‌و به‌رزیه‌ت هاتوومه سه‌ما
دوندت خۆی ده‌سوێ له سینه‌ی سه‌ما
هه‌وارگه‌ی کیژی لادێی ده‌ور و به‌ر
هه‌یاسه‌ی سپی جستان له که‌مه‌ر
هاتم و سه‌رم نا به پاته‌وه
هه‌ستی شاعیریم جووڵاوه‌ته‌وه
کیژ له سه‌ر سینگت ڕێواسانیانه
له‌گه‌ڵ شۆڕه لاو چاو بڕکانیانه
هه‌ر له نه‌که‌رۆز تا ده‌ربه‌ندی خان
گۆرانی کۆنه له ده‌م پیر و جوان
ئاڵپ له ئه‌ورووپا پاڵه‌ی کاڵه‌ته
سێبه‌ری چووکی سووچی نواڵه‌ته
ئه‌ڵوه‌ند کامه‌یه ده‌ماوه‌ند چییه
هیچ کێوێ وێنه‌ی نه‌که‌رۆز نییه
هه‌واره به‌رزه‌ی شاره کۆنه‌که‌م
چیای پڕ عه‌تر و تام و بۆنه‌که‌م
کام به‌رزی ئه‌ڵێن لای تۆ نه‌مه‌یه
به‌هه‌شتی سه‌وزی خودا ئه‌مه‌یه
ئێڵاخت هه‌موو باخی ئێره‌مه
گه‌وره‌یوو گه‌وره‌ش خاوه‌ن که‌ره‌مه
ئه‌و نه‌قش و ڕه‌نگه‌ی تۆ له خۆت داوه
مانی قه‌ت تابلۆی وای نه‌کێشاوه
غه‌وری دڵ ده‌با دیمه‌نی جوانت
ده‌نگی بلوێر و شمشاڵی شوانت
زه‌نوێرت درگای فیرده‌وسی به‌رین
کۆکمه دێنێته سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕین
نێرگز و مه‌ندۆک له شاخ و له دۆڵ
ته‌شگای ئاوری نه‌ورۆزت له کۆڵ
خوڕه‌ی به‌فراوت نه‌کیسایی یه
سروه‌ی نه‌سیمت مه‌سیحایی یه
لاله و ئالاله که‌روێشکه‌یانه
ساوای خه‌یاڵمان له بێشکه‌یانه
ڕێواس له لاپاڵ مه‌نێ له داوێن
بارێزه هاوسێی به‌فراوی خاوێن
مۆسیقا ژه‌نت کووکوو و سینه زه‌رد
یه‌ک له سه‌ر گوڵ و یه‌کێ له سه‌ر هه‌رد
لایێ شینایی، لایێ به‌سته‌ڵه‌ک
له هه‌ر دوو لایان کۆڕی ڕه‌ش به‌ڵه‌ک
لایێ زۆزان و لایێ ئارانه
له لایێ ساو و لایێ بارانه
ئه‌گه‌ر ئه‌بینن شیعرم به سۆزه
ئه‌م تۆزه سۆزه بۆ نه‌که‌رۆزه
که مردم گۆڕم وا دابڕێژن
ڕوو به نه‌که‌رۆز ته‌رمم بنێژن
حامید شافێعی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|