نمایش پست تنها
  #1  
قدیمی 04-03-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
جدید فایق بێ که س....




فایق بێ که س ....

نووسه ر :خوله

ئه گه ر لێم بپرسن:

بێکه س کێیه؟!راناوه ستم و ئه ڵیم ئه م شیعره یه:

من که رازی بم به نه ختێ عه ره ق

به چۆرێ شۆرباو له تێ نانی ره ق

که ڵکه ڵه ی پاره م له سه ردا نه بێ

حیرسی ته ماعم دابێته به ر شه ق

سه ربۆهیچ که س دانانه وێنم

ته شی نارێسم بۆپیاوی ئه حمه ق

به نێری ئه ژیم هه تاکوو ماوم

ئه به د لا ناده م له سه رێگه ی هه ق"

شاعیرفایق بێ که س کوری "عه بدوڵڵا به گ"ی کوری "کاکه حه مه"ی کوری "ئه لیاسه قۆچه"یه و دایک بووی گوندی سیته ک به ساڵی(1905)زایینی یه. "****سێته ک دێیه که به بیست کیلۆمه ترێک که وتۆته شیمالی رۆژهه ڵاتی تی شاری سوله یمانییه وه، ئه وسه رده مه مه رکه زی قه زای شارباژێربوو."عبدالله به گی"باوکی فایه ق له وێ تابووراغاسی بووه،"

پاش دوساڵ له ته مه نی دێنه سلێمانی له ته مه نی سێ ساڵانا تووشی ئاوڵه ئه بێت ،هه ر به مناڵی ئه ینێرنه حوجره ی فه قێ .

"*له 1911دا باوکی به ئیشی میری نێراوێ بۆخانه قی و له وێوه بۆبه غدا .له به غدا ئه نیرێ به دوای ماڵ و مناڵه که یا ئه یانباته ئه وێ و پاش ساڵێک خۆی چووه بۆتورکیا و ئه مانی له به غدا به جێ هێشتووه.ئیتر فایه ق باوکی نه دیوه ته وه."

هه رله وساڵه دا حه مه سه عیدی برا گه وره ی دوابه دوای ئه و دایکیشی کۆچ ئه که ن . فایه ق وتاهیری برا چووکه ی ئه چنه لای خاڵی به ڵام ئه ویش پاش چه ند مانگێک ئه مرێت وفایه ق تاهیر به بێکه س ئه مێننه وه.

حاج ئه مینی کاکه حه مه مامی له سلێمانی ئه نێرێته لای حاجی ئه لی له به غدا پی ئه ڵێت که چاوه دێری فایه ق و تاهیر بکات و هه ر میراتێکیان له باوان بۆبه جێ ماوه بۆیان خه رج ودابه ش کا،ئه ویش ئه یانداته ده ست "حه به خان"ناوێک که خه ڵکی سلیمانی بووه . ئه ویش زۆر به باشی چاوه دێریان لێ ئه کات ،پاش دوو تا سێ ساڵ له ساڵی 1918حه به خان ئه یانباته سلێمانی بۆ لای مامی.

مامی ئه ینێرێته به ر خوێندن و ساڵی 1923به ئاره زوو و دا خوازی مامی ئه چێته خوێندنخانه ی "علمیه"ی که رکووک ،"*به ڵام بۆی رێ ناکه وێ له وێ بخوێنێ،ئه چێته به غدا و ساڵی 1924-1925له "دارلعلوم"به سه ر ئه با له وێیش له به ر ده م بزێوی ناتوانێ بژی وله ساڵی 1626-1927دا ئه گه ریته وه بۆسلێمانی له وکاته دا سلێمانی ته نها پۆلی یه که می تیا بووه،ناچار تێی ئه چێ."

"****له پاشان مامی له به ر ئه وهی فایه ق فێری عه ره ق خواردنه وه بوو،ده ریکرد!چووه لای مامه عارفی له حه فته یه ک زیاتر ئه ویش نه یگرته خۆی،به ناچاری بۆنوستن گواستییه وه ئه وقوتابخانه یه که لێی ئه خوێند خه ڵکیش یارمه تیان ئه دا بۆخواردنه وه که ی، ئه م حاڵه ی پێ خۆش نه بوو "به هۆی ته نگ و چه ڵه مه ی ژیاننه وه به ناچاری "*دوکانێکی جگه ره چییه تی "ئه کاته وه به ڵام له پاشان دوای سه رنگردنی ئه م ئیشه ده ست ئه کا به ده س فرۆشی و ده سگێری ئه شقارته و جگه ره،دوایش چه ند مانگێک په نا ئه باته به ر "ئه شغاڵ"و به رۆژا له رێگای عه ربه ت دا ئیش ئه کات،له 1928دا ئه بێت به مامۆستا ی زانستی .

له 1229دا ئاگادار ئه بێت که باوکی له مه رعه ش له توکیا مردوو، له ساڵی 1930دا رووئه کاته تورکیا بۆ دۆزینه وه ی میراتی باوکی که به نائومێدی ئه گه ریته وه.

هه ر له و ساڵه دا له راپه رینی شه شی ئه یلول دا به شداری ئه کات و بریندار ئه بێت له پاشان ئه یگرن و ئه خرێته به ندیخانه هه ر له به ندا شیعری

"ئه ی وه ته ن مه فتونی تۆم و شێوه تم بیرکه وته وه

وه ختی به ندیی وئه ساره ت،پێ ته وه ق و کۆته وه

من له زیکر و فیکری تۆغافڵ نه بووم،واتێ نه گه ی

حه پس و تێ هه ڵدان و زیلله ت تۆی له بیر بردوه ته وه


"وتووه، پاش رزگاربوونی له به ند له سه ر ئیشه که ی لای ئه به ن ،هه ر بۆیه قوتابخانه یه ک ئه کاته وه ،له 1933دا میری وه ریئه گریێ به مامۆستای ده رواته ته وێڵه ."*له هاوینی 1935دا له گه ڵ کۆمه ڵه مامۆستا یه ک که یه کێکیان مامۆستا "گۆران"ی شاعیر ی به ناوبانگ بووه ،به شداری له ده وره یه کدا کردووه که له به غدا بۆمامۆستایان ئاماده کراوه بێکه س له و سه رده مه دا مامۆستای قوتابخانه ی سه رتای بازیان بووه."’


ساڵی 1937میری ئه ینێرێته حیلله و پاشان بۆعه ماره ،به ڵام بێکه س به وئیشه قایل نابێ ده ستی لێ هه ڵئه گرێ وئه گه رێته وه سلێمانی له 1941دا قۆتابخانه یه ک ئه کاته وه.دیسان ئه یکه نه وه به مامۆستای میری و تاکۆتای ژیانی له قه رداغ و سلێمانی و سوورداش و هه ڵه بجه مامۆستای ئه کات. له ساڵی 1946دا به رامبه ر "ئه دمۆنز"ی حاکمی ئینگلیزشیعری

"بیست و حه وت ساڵه من ره نجبه ری تۆم

به نان و ئاو و جل و به رگی خۆم

خزمه تم کردی له ئێران و رۆم

له پێناوی تۆشکاوه ئه ستۆم

که چی هێشتا هه ر دیل و ره نجه رۆم

گوناهم چی بوو به م ده رده ت بردم؟!

بۆچی به ناهه ق وا سووکت کردم؟!..

"ئه خوێنیته وه،"****په نجه ی رووه و چاوی ئه دمۆندز به رز ده کاته وه که ئه مه ش به ڵگه ی جوامێری جورئه تی بێکه سه.."


بیکه سی شاعیرله 18-12-1948به هۆی نه خۆشی ته وه ژمی خوێن به یه کجاری ماڵئاوای له ژیان ئه کات.

شاعێری ئازاو نه ترس و نه به ز و نیشتماپه روه ری کورردکه به هه ژاری ژیاوه هیچ کات چاوی له دارایی پایه وپله و مه قام نه بووه هه ژاری و ده ربه ده ری و نه داری ئه و گه وره پیاوه زوان به زوان له و سه رده مه دا باس کراوه بێکه س و لێفه شره که ی .."**هه ر تاکه لێفه یه کیشیان هه بوو.یان ده بوو فایه ق له سه ر کورس دانیشێ و به شانیدا بدا،یان ژن و منداڵی پێ بخه ون ."ئه و شاعیره ی که وه ک ته ووای ناوداره کانی تری کورد به شی ده ربه دری ئاخ وئۆف هه ڵکێشان و خه م خواردن خۆ وه قف کردن بۆئه م میله ته بێ ده سه ڵاته ببووه .

"***ته مه نێکی کورت، به ڵا م درێژ به ئازار و به سه رهات .درێژبه وره و درێژبه برسێتی و به زیندان و ده ربه ده ری ودیسانه و کورت به خۆشی و زه رده خه نه و کورت به گیرفان و ماڵ و حاڵ و پۆشاکی جوان.هۆده و هه یوانێک و به ره یه ک و چه ند کتێبێک و دوای مردنیشت،جزدانێک به شه ش حه وت په نجایی و ده دوانزه فلسه وه میراتی تۆبوو بۆ بێوه ژنێک و من و دوو خوشکی سه رگه ردان"

کاتیک که بێکه س ئاورێک له ژیانی خۆی و میلله ته که ی ئه دا ته وه ئه زانت که کوردو خۆی چه ند بێکه سن هه ر بۆیه فایه ق ئه ڵێت :"****که وابوومن بێکه سم " ئه مجاره یه که ده نگی به رزئه کاته وه و هاوارئه کات،هاواری بێ که س ئه وشاعیره ی که نه ترسانه و ئازایانه به کژی جه هل و نه زانی کۆنه په ره ستیا هات وتا ئاخرین مه ودای ژیانی له وه ستان نه که وت ئه و هاواره ی که دڵی مێژووی ئه م گه له لای خۆی رایگردووه ، ئێستایش که ئێستایه له گوێچکه ی ئه میلله ته دا ئه زرینگێته وه .

فیکری سه رکه وتن به بێ شک، ئه ی ره فیقان ،غیره ته

فه وزو و ئێقباڵ و ته عالی هه ر به سایه ی هیممه ته

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید