
04-05-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
درۆ ... چۆن فێری ئه‌و هونه‌ره ده‌بین ؟
درۆ ... چۆن فێری ئه‌و هونه‌ره ده‌بین ؟
مرۆڤ له ته‌مه‌نی 3 تا 4 ساڵان فێری درۆ ده‌بێت.
ئه‌و توانایه‌ش بۆ درۆکردن په‌یوه‌سته به ئاستی گه‌شه‌کردنی مێشکی منداڵه‌وه. جا بۆ ئه‌وه‌ی درۆ بکه‌ین پێویستمان به توانا هه‌یه، توانای ئه‌وی که خۆمان بکه‌ین به مرۆڤێکی تر.
ته‌نها ئه‌و کاته‌ی که مرۆڤ له‌وه گه‌یشت که به‌رامبه‌ره‌که‌ی، له خۆی زانیاری که‌متری پێیه له‌باره‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی که ئه‌و تێیدایه، ته‌نها ئه‌وکاته ده‌توانێ درۆی له‌گه‌ڵ بکات و چه‌واشه‌ی بکات.
کۆمه‌ڵێک ده‌روونناسی به‌ریتانی تاقیکردنهوهیهکێان داهێنا بۆ ئه‌وه‌ی بزانن منداڵ له‌که‌یه‌وه له پرینسیپه‌کانی درۆ تێده‌گات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین منداڵیان هێنا که ته‌مه‌نیان له نێوان 3 تا 5 ساڵان بوو، ده‌روونناسه‌کان مناڵه‌کانیان به‌ته‌نیا له ژوورێک داده‌نا که دیواره‌که‌ی ئاوێنه بوو، له‌پشتێوه دایک و باوکی منداڵه‌که و ده‌روونناسه‌کانی تری لێوهستابوون، منداڵه‌که‌یان له‌ژووره‌که به‌ته‌نیا جێ ده‌هێشت و ده‌بۆایه له‌سه‌ر کورسییه‌ک دابنیشێت و له پشتێوه مێزێک دانرابوو و یاریی منداڵانی له‌سه‌ربوو.
ده‌روونناسه‌کان پێش ئه‌وه‌ی منداڵه‌کان به‌ته‌نیا له ژووره‌که جێ بهێڵن داوایان لێده‌کردن که ئاوڕ له یارییه‌کان نه‌ده‌نه‌وه، تا خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لایان.
هه‌موو منداڵه‌کان به تێکڕایی ئاوڕیان له یارییه‌کان دایه‌وه و پاشان کاتێ که ده‌روونناسه‌کان لێیان ده‌پرسین، ئایا ئاوڕیان داوه‌ته‌وه یان نا، منداڵه‌کان حاشایان لێده‌کرد ده‌یانگوت ئاوڕمان نه‌داوه‌ته‌وه!
ئاخۆ ئه‌مه هۆی چییه؟
منداڵه‌کان بڕواییان وابوو، که‌س چاوی لێیان نییه.
ئه‌وان پێیان وابوو که ده‌روونناسه‌که هه‌رگیز ناکرێ بزانێت، ئه‌وان ئاوڕییان داوه‌ته‌وه چونکه ئه‌و له‌و کاته‌دا، له ژووره‌که نه‌بوو.
به‌رزی ئاستی درک پێکردن له لای منداڵه‌کان بردنییه ژێر باری ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئاگای له شتێک نه‌بوو ئه‌وا ده‌کرێت به‌هه‌ڵه ببرێت و چه‌واشه بکرێت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|