
04-06-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دایه گیان ، دایه
چاوه روان بووم که بی بۆ لام
هه ر نه هاتی
پێ یان وتم ،
ماوه یه که، کز و بێ ده نگ و ماتی
خه فه تی دوری من له
دڵت چه قی به ئاسانی
بوو به ئازاری مردن و هاته پێشوازیت ده زانی
ئه ی دایه گیان پاش ماوه یه کی زۆر دوری
هه واڵ گه یشته لام و بیستم که ئازار دایی گرتوویی
له خه فه تی دوری من و نه گه رانه وه م
ده رد و ژانێک هه ست و بیر و هوشی بردوویی
هه واڵم بیست ،
به ڵام سه د داخ نه م توانی که بگه رێمه وه
ده زانی دایه ماوه یه کی زۆر درێژه گوێم له ده نگی تۆ نه بووه
هه ر چه ند ده ڵێم ئه ی دایه گیان من رۆڵه تم قسه بکه و
ئه مجاره ش با گوێم له ده نگی تۆ بێ
به ڵام چی بکه م، پێ یان وتم که زمانی قسه کردنت نه مابوو
له دوایین کاته کانی ژیانت چاوه کانت لێ هه ڵ هێنا و
بۆ دوایین دیداری چاوه روانی گه رانه وه یی
منی رۆ ڵه ت فرمێسکی بێ ده سه ڵاتیت بارانده سه ر کوڵمه کانت
ئه ی دایه گیان له دوره وه فرمێسکه کانی
دوایین ساته کانی لێدانی دڵت هاتنه قسه و پڕ به گه روو
هاواریان لێ کردم ، رۆ ڵه م بۆ چ نه هاتی ، ده ردی دوری زۆر گرانه
ئازارێکی زۆر به ژانه
چاوه روانی ئازارێکی بێ ده رمانه
ئه رێ دایه ، دایکی ئازیز ، ئه ی هاوده می وه رزی پاییز
دڵۆپه فرمێسکه کانی چاوت پێ یان وتم له دوره وه
رۆڵه یی شیرین ، زۆر دره نگه و بۆ نه هاتی ،
زۆرم بۆت رشت فرمێسکی بێ ده سه ڵاتی
ئه ی دایه گیان ،فرمێسکی ئه و دو چاوه جوانه چاوه روانه ت
هاتنه قسه و ،وتیان کات دره نگه و کاتی ماڵاوایی یه کجاری یه و به جێت دێڵم
ئه ی دایه گیان ، پێیان وتم ، هه ر دوایی گریانی کۆتایی ، هه ناسه کانیشت وه ستان
له و کاته دا دڵه گه وره که ت که وت له لێدان
ده سته کانت سارد بوون و که وتنه زه وی
به ڵام چاوه پر له چاوه روا نه کا نت نه کرد نه وی
ئه و کاته بوو له دوره وه به یه کجاری و بۆ هه میشه دڵی منت خسته گریان
چونکه تۆ به چاوانی پڕ له چاوه روانی یه وه
به فرمێسکی قه تیس ماو له چاو و دڵت داگیانت سپارد
ئا واته که ی تۆ ش منیش وه دی نه هات
له و کاته وه منیش به یه کجاری بوومه بێ دایک و بێ که س و دوره وڵات
ئه رێ دایه سوێند به خۆشه ویستی ناوت ، به چاوه روانی دوو چاوت
به فرمێسکی قه تیس ماوت ، به منداڵی ناز شێواوت
به ئازاری پر له ژانت به مردنی له ناکاوت
وات لێ کردم هه موو شه وان بۆ تۆ بگریم
ئه ی دایه گیان تۆ بۆ مردی بۆ مردنی تۆ کات زوو بوو
بۆ نه ت ده زانی که من بێ دایک ده بم و بێ دایکی چ ده ردێکی پر ئازاره
چ ئازارێکی گرانه چ ده ردێکی بێ ده رمانه
ئه ی دایه گیان ، له دوایی ئه تۆ من کێ بگر مه باوه ش دایکانه
ئه ی دایه گیان ، بروا بکه که بێ دایکی زۆر به ژانه
به مردنت به هاری ژینت شێواندم
گوڵی هیوات هه ڵ وه راندم
دایکی ئازیز ، ئه ی دایه گیان ، خۆشم ده ویی هه تا ما بم من له ژیان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|