
04-06-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چه‌که‌ره
چه‌که‌ره
ئێواره‌یه و
نزمه‌هه‌ورێک له‌و مله‌وه
به پرچی خووساوه‌وه
باوه‌شی لێواولێو له دیاری
-بۆنی باران-
ئه‌ڵێی چۆڕاوگه نه‌سره‌وته‌کانی یادی تۆیه
یه‌کسه‌ر تا ئه‌م ژووره شه‌قار شه‌قاره و...
تا ئه‌م ده‌روونه تۆزاویه...ناسره‌وێ.
ئه‌ڵێی دیسان نه‌ژاکام و
ژوانێکی تر
سه‌رم له جۆگه‌ی شه‌رابی سرته و راز
هه‌ڵژه‌ند و هه‌ناسه‌م سوار بوو!
له‌م هه‌ڵه‌مووتی بوون و نه‌بوونه‌وه
جه‌خار...جه‌خار...منم ماوم؟!
تا شایانی دووباره‌ی خه‌مه‌کانت بم؟
ده‌وه‌ره‌وه!
ته‌ڕ و پاراو
له وه‌همه قیرتاوه‌کاندا
له ده‌سکه‌نه‌ی دڕکه‌جاڕی دڵه‌ڕاوکێ
رزگارم که!
ده‌وه‌ره‌وه!
بۆ هه‌میشه
خۆت قابزی تاپۆکانی ته‌مه‌نم به!
دابباره و
قیزه‌کانت مه‌شاره‌وه
له ره‌شاوی شه‌که‌تی رۆح!
ئێواره‌یه و
تۆ هه‌ر هه‌مان ئه‌شقی ساکار
به سه‌ر ئه‌سپی هه‌مان هه‌وری یاڵ ته‌ڕه‌وه
به هه‌مان به‌رامه‌ی ئۆخژنه‌وه
سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ی...
تێکه‌ڵم به!
بمتوێنه‌وه!
من هه‌موو گیانم کڵۆمه
به تۆ نه‌بێ ناکرێمه‌وه!
ئێواره‌یه و
زه‌مه‌نێکه خۆرهه‌ڵاتی وام نه‌دیوه.
خالید که‌ریمی_سه‌قز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|