
04-10-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
3- ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه و بۆ باس کردن ده‌شێ وێکچوون و زۆر لێک نزیک بوونی
"مه‌ستوره"ی نالی و "شیرین ته‌شێ ده‌ڕێسێ"ی وه‌فایی له لایه‌ک و له لایه‌کی تریش "دوێ شه‌و شه‌وی شه‌نبه"ی "مصباح الدیوانی- ئه‌ده‌ب" ه، که دواتر باسی شێعره‌که‌ی ئه‌ده‌ب ده‌که‌ین.
"شیرین ته‌شی ده‌ڕێسێ' شێوه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی رووهه‌ڵماڵاوی وه‌فایی یه که تا راده‌یه‌کی زۆر وه‌کوو "مه‌ستوره"ی نالی ده‌چێ، وه‌رن با به یه‌که‌وه شێعره‌که‌ی وه‌فایی که به شێوه‌ی پێنج خشته‌کی نووسیویه‌تی بخوێنینه‌وه:
شه‌وێ له بیره خه‌و دا جه‌ماڵی ویم به دڵ دی
دوو چاوی مه‌ست و کاڵم وه‌کوو غه‌زالی سڵ دی
لێره‌دا وه‌فایی به روونی له خه‌و بینین ئه‌دوێ، وه‌ک نالی که مه‌ستووره له خه‌و دا ده‌بینێ:
مه‌ستووره که حه‌سناو و ئه‌دیبه به حیسابێ
هاته خه‌وم ئه‌مشه‌و به چ نازێک و عیتابێ
هاتووم وتی عۆقده‌م هه‌یه قه‌ت مومکینه وابێ
هی تۆم ئه‌گه‌ره‌م مه‌سئه‌له حه‌لکه‌ی به جه‌وابێ
وه‌فایی ده‌ڵێ:
ده‌بینی: قوتووی لوئالییانه له زیوی داڕژاوه
له باله به له حیکمه‌ت له شه‌هدی هه‌ڵکراوه
له به‌ر نه‌زاکه‌تی رۆژ روواقی دادڕاوه
به ته‌رزی درزی له خۆوه درزی داوه
یان هه‌ر وه‌فایی ده‌ڵێ:
شکۆفه وا هه‌ڵستێ له زێڕ و زیو حوبابێ
له که‌وسه‌ری به‌هه‌شتێ ده‌روونی پڕ کرابێ
خڕ و له‌تیف و نازگ بلووری خود نومابێ
به جۆری نووکی ده‌رزی له نێوی درزی دابێ
یان له مانه روونتر ده‌ڵێ:
شێمای جه‌را حه‌تی دڵ ته‌شی نه‌بوو، که‌ڕستی؟
شه‌شپه‌ڕه‌که‌ی کاکی خۆی پڕ ئاو.......................
هه‌تیوی که‌لله شه‌ق بوو به داوی حیله به‌ستی
له تاوی هات و چۆدا به لێوی خونچه گه‌ستی
ئه‌وه‌ی من بۆی چووبم مه‌به‌ست له "شه‌شپه‌ڕ" ، "پڕ ئاو پڕ له مست"
(هینه‌که‌ی) شاعیره جارێکی تریش ئه‌یکات به (هه‌تیوی که‌لله شه‌ق) و مه‌به‌ست له (خونچه گوڵ)یش، ره‌نگه شته‌که‌ی "شیرین" بێ و (به‌ستن) و (گه‌ستن) و (هات و چۆش) ئاشکران. (4)
جگه له شێعری مه‌ستووره، هه‌م وه‌فایی و هه‌م ئه‌ده‌ب له بواری پێکهاته و زمانه‌وه به تۆخی له ژێر کاریگه‌رێتی شێعری نالی ـ دان و ده‌توانین به یه‌که‌م به‌ره و وچه‌ی شێعری نالی له موکریانیان ناو به‌رین، دواتر شاعیرانی وه‌ک سه‌یفوالقوزات، شێخ ئه‌حمه‌دی سریلاوا، دوکتۆر شه‌وقی، خاڵه‌مین، سه‌ید کامیل ئیمامی، عه‌بباس حه‌قیقی، نوری، هێمن و هه‌ژار و هه‌ر له سه‌ر ئه‌م ره‌چه‌ڵه‌که ـ به‌ڵام به شێوه‌ی ئیمڕۆیی تر ـ سه‌عید نه‌ججاڕی (ئاسۆ)، ئه‌مین گردیگلانی و ... و به شێوه‌ی نوێخوازانه‌ش ده‌توانین ئاماژه به سواره ئیلخانی زاده، عه‌لی حه‌سه‌نیانی (هاوار)، فاتح شێخ لئیسلامی، بڕێک ویوه‌تر بێین جه‌لال مه‌له‌کشاه، مارف ئاغایی، محه‌ممه‌دی ئه‌حمه‌دی، یوونس ره‌زایی، و ره‌سووڵ سۆفی سوڵتانی و...هتد. به‌ڵام ئه‌م راستی یه ده‌بێ ئاشکرا بکه‌ین که له ناو کۆی ئه‌م شاعیرانه‌ی ناومان هێنان شێوازی نووسین و ئافراندنی شێعر جیاوازیی هه‌یه، بۆ وێنه له ناویاندا شاعیری دڵداری، نیشتمانی، زمانی ـ مان هه‌یه که هه‌ر کامه و رێبازی خۆی هه‌یه.
به‌ڵام ئێستا با بێینه سه‌ر دووهه‌م که‌س له قوتابخانه‌ی نالی له موکریان، ئه‌ویش "مصباح الدیوانی ئه‌ده‌ب"ه. ئه‌ده‌ب له شێعری کچ دا حاڵه‌تی "تأثیر" وه‌رگرتن دێته ده‌ر و چاکتر وایه بڵێین لاسای نالی کردۆته‌وه:
بۆ ئه‌و که‌سه‌ی عیشقی بێ فه‌رقی نییه کوڕ یا کچ
هه‌ر چه‌نده که مه‌علوومه، فه‌رقی چییه کوڕ تا کچ
بۆ ئه‌و دڵی شه‌یدا بێ، فه‌رقی نییه هه‌ر لا بێ
به‌ڵکه به هه‌موو لا بێ، ئه‌و لا کوڕ و ئه‌م لا کچ
بۆ عیشقی مه‌جازی تۆ، بۆ مه‌حره‌می رازی تۆ
شه‌وگاری درازی تۆ، ئه‌علا کوڕ و ئه‌حلا کچ
کوڕ کچی سیمین ته‌ن، هه‌ر دوو گوڵی یه گوڵشه‌ن
هه‌ر دوو سه‌نه‌می ئێمه‌ن، لاته کوڕ و عوززا کچ
ئه‌ده‌ب له کۆتایی شێعره‌که‌یدا ته‌نانه‌ت ئاوا باسی شێعری"کچ" ی نالی ده‌کا:
کوڕ بۆ ده‌می فه‌روه‌ردین، کچ بۆ چله‌یی هاوین
کچ به‌همه‌ن و کوڕ ته‌شرین، گه‌رما کوڕ و سه‌رما کچ
بۆ عه‌یشی "ئه‌ده‌ب" هه‌ر ده‌م، وه‌ک ماچێ مه‌یی ده‌رغه‌م
خه‌نده‌یی کچه جامی جه‌م، باده کوڕ و مینا کچ
"نالی" که ئه‌وه‌ی دیبا، ئه‌ڵببه‌ته ده‌بوو وتبای:
"عیشقێ که مه‌جازی بێ، تالیب نییه ئیللا کچ" (5)
نالی که بنیاتنه‌ری قوتابخانه شێعرییه‌که‌ی خۆیه‌تی زۆر به‌ر له میسباح ئاوا باسی کچ و کوڕ ده‌کا هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا میسباح له ژێر کاریگه‌رییه‌تی دایه:
عیشقت که مه‌جازی بێ، خواهیش مه‌که ئیللا کچ
شیرین کچ و، له‌یلا کچ و، سه‌لما کچ و، عه‌زرا کچ
فه‌رقی کوڕ و کچ رۆشن، وه‌ک فه‌رقی مه و میهره
ئه‌م فه‌رقی شه‌و و رۆژه وه‌ک فه‌رقه له کوڕ تا کچ
مه‌ه مه‌ه له مه‌هی ساده: یه‌عنی له قه‌مه‌ر لاده
هه‌م شه‌مس و سوڕه یا کچ، هه‌م زوهره‌یی زه‌هرا کچ
بێ بێنه گوڵی ژاله هه‌م بێ به‌ره، هه‌م تاڵه
قه‌د سه‌ر و سنه‌وبه‌ر کچ، چاو نێرگسی شه‌هلا کچ (6)
ئه‌ده‌ب له‌و غه‌زه‌له دوور و درێژه‌دا چووه‌ته جه‌نگی نالی ـ یه‌وه وه‌ک خۆی ئاماژه‌ی پێده‌کا. دیاره هه‌م ئه‌ده‌ب و هه‌م نالی و هه‌م زۆر شاعیری دیکه له نێوان شه‌و و رۆژ، عه‌شق و عه‌قڵ، کچ و کوڕ، غه‌م و شادی و.... شێعری هه‌ڵبژارده‌یان هه‌یه و هه‌ر کام یه‌ک له‌و دوانه‌یان خۆش ده‌وێ. به‌ڵام باسی کچ و کوڕ له لای نالی و ئه‌ده‌ب دا جێگه‌ی سه‌رنجه. زۆر ته‌عبیر و واتا هه‌ڵده‌گرێ ئایا بۆ عیشقه؟ بۆ که‌یفه؟ بۆ منداڵ و جگه‌ر گۆشه‌یه‌تی؟ بۆ چی وه‌باڵ به ئه‌ستۆی خۆیان ئه‌وا ساده ته‌نیا مه‌عنا گرانه‌کان ده‌خه‌ینه به‌ر چاوی خوێنه‌ران:
1) له نه‌زه‌ر عاشقه‌وه کچ و کور فه‌رقی نییه بۆ خۆشه‌ویستی، هه‌ر چه‌ند دیاره کچ و کوڕ فه‌رق و جیاوازیان زۆره.
2) بۆ دڵانی شه‌یدا هیچ کامیان فه‌رقی نییه هه‌ر دووکیان چاکن وا چاکه له‌م لات کچ بێ و له‌و لاته‌شه‌وه کوڕ.
3) بۆ عیشقی مه‌جازی له شه‌وگاری درێژ دا کوڕ زۆر علیه و کچ زۆر شیرینه.
4) لات و عه‌ززا: دوو بتی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب، جا نازانم ئه‌ویش نێر و مێ بوون یان نا، به‌ڵام له لای "ئه‌ده‌ب"ه و لات نێر و عوززاش کچ بووبن.
5) له‌ب نووشین : لێو هه‌نگوین، هه ردووبه مه‌سه‌ل شيرين، يانی جوانن و شیرینن وه‌ک قه‌ند و هه‌ڵوا و... هتد(7)
پێویسته سووکه له‌نگه‌رێکیش له سه‌ر بۆچوونی هێمنی موکریانی بگرین که له په‌راوێزی دیوانی نالی ـ دا نووسیویه‌تی:
من له‌و ئاسته دا به سووکی تێناپه‌ڕم (مه‌به‌ستی شێعری کچی نالی یه) پێم وایه ئه‌م شێعره بێ وێنه‌یه‌ی نالی له گه‌ڵ وه‌سفی جوانی کچ، ره‌خنه‌ی له هاوجنس بازی گرتووه، جگه له‌وه‌یکه هاوجنس بازی له‌و سه‌رده‌می دا باوبووه، به تایبه‌تی له نێو تورک و عه‌ره‌ب دا، وه‌ک مه‌لایه‌کی شه‌رع زان به گوناهێکی گه‌وره‌ی زانیوه،ده‌گه‌ڵ بیر و رای ره‌وانشناسی ئێمڕۆش رێک ده‌که‌وێ، که هاوجنس بازی به نه‌خۆشی جینسی ده‌زانن، یانی نالی نه‌ک هه‌ر شه‌رع زان بووه به‌ڵکوو ره‌وانشناسیش بووه. (8)
جگه له قالبی غه‌زه‌ل و وه‌رگرتنی کێش و سه‌روا و... له لایه‌ن وه‌فایی و ئه‌ده‌به‌وه پێم خۆشه باسی "پێنج خشته‌کی دوێ شه‌و شه‌وی شه‌نبه"ی ئه‌ده‌ب بکه‌ین:
قه‌سیده‌ی پێنجینه‌ی (دوێ شه‌و شه‌وی شه‌نبه) یه‌کێکه له به‌رزترین شێعره کلاسیکییه کراوه‌کانی کوردی یه، وه‌کوو ئاشکرایه له شێعره نایابه‌کانی دیوانی شاعیری به ناوبانگی موکریان ئه‌ده‌به./28 پێنجێنی ئه‌م شێعره له گۆڤاری (روناکی) دا له ساڵی 1935 ـ 1936 بڵاو کراوه‌ته‌وه، له چاپه‌کانی دوایی دا ژوماره‌یان گه‌یشتووته 41 پێنجێن ـ که له دیوانی ئه‌ده‌ب، له شه‌رح و لێکدانه‌وه‌ی محه‌ممه‌د سه‌عید نه‌ججاڕی "ئاسۆ"ش دا هه‌ر 41 پێنجێن چاپ کراوه ـ..
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|