
04-10-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شاره‌زایانی شێعری نالی له یه‌که‌م سه‌رنجدان دا ده‌توانن ده‌رکی ئه‌م راستی یه بکه‌ن که میسباح تا چ راده‌یه‌ک له ناو دونیای ئه‌و قه‌سیده‌یه دا ده‌خولێته‌وه که نالی بۆ مه‌ستووره‌ی وتووه. نالی له شێعره‌که‌یدا ته‌نیا وه‌سفی ئه‌ندامێکی شاراوه‌ی ئه‌و شاعیره ده‌کا و له کون و قوژبنی ته‌بیعه‌ت ده‌گه‌ڕێ و رووداوی ماددی ده‌دۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئه‌ندامه‌که‌ی مه‌ستووره به‌رامبه‌ر و به‌راوردی بکا. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا پله‌ی داهێنانی نالی چووه‌ته ناو پێنجێنه‌که‌ی میسباح، دیاره ئه‌مه‌ش ئاشکرایه که جیاوازی له مه‌به‌ستی هه‌ر دوو شاعیر دا هه‌یه، یه‌که‌میان وه‌کوو وترا وه‌سفی تاقه ئه‌ندامێک ده‌کا (نالی)، هه‌رچی شاعیری دووهه‌مه خه‌ریکی وه‌سفی هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی دڵبه‌ره (میسباح)، له ته‌وقی سه‌ریه‌وه تا به‌ر پێی. هه‌ر دوو شاعیر به ئوسلووبێکی ناڕاسته‌وخۆ چوونه‌ته ناو باسه‌که‌وه، چوونکه به چاوێکی به‌رز ته‌ماشای شێعری کراوه ناکه‌ن، به‌ڵام گه‌یشتوون به‌وپه‌ڕی داهێنان، له وێنه گرتنی خیاڵه ناسکه‌که‌یان و درووست کردنی وێنه‌ی هونه‌ریی ره‌سه‌ن، شاعیری یه‌که‌م واته نالی، وه‌سفی خه‌ونێک ده‌کات که دیاره له گه‌ڵ مه‌ستووره ده‌ستیان تێکه‌ڵ یه‌کتری ده‌که‌ن، له دوایی شێعره‌که‌یدا، له دانان و نووسینی قه‌سیده‌که‌ی په‌شیمان ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێ:
(نالی)وه‌ره هه‌زلێکی که عاری شوعه‌رابێ
روو ره‌ش مه‌که پێی هیچ له‌وح و کیتابێ
وا چاکه خه‌یاڵت له گه‌ڵ ئه‌سراری هودا بێ
نه‌ک به‌حسی سوروور و عه‌له‌می بادی هه‌وا بێ
که چی ئه‌ده‌ب شێوه‌ی پێنجێنی هه‌ڵبژاردووه بۆ قه‌سیده‌که‌ی که له دوو به‌شی دوایی پارچه شێعره‌که‌یدا ده‌ڵێ:
خه‌تمێکه(ئه‌ده‌ب) هێنده مه‌که بێ ئه‌ده‌بی دی
تاز حه‌ملی نه‌کا واعیزی ئه‌م شاره به چی دی
هه‌ر چه‌نده که هه‌ڵده‌گرێ خه‌یاڵات شتی دی
ئه‌مما به خودا غه‌یری ته‌سه‌ور نییه چی دی
مه‌قبوڵه ئه‌ویش خاسه له لای مه‌ردی سوخه‌نوه‌ر
گه‌ر هه‌زله ئه‌گه‌ر ته‌یبه‌ته، گه‌نجێکی نیهانی
مه‌ملووه سه‌راسه‌ر له دوڕ و گه‌وهه‌ری جانی
هه‌ر دانه به‌رابه‌ر به دووسه‌د گه‌وهه‌ری کانی
مه‌علوومه له لای گه‌وهه‌ری یه قیمه‌تی گه‌وهه‌ر
ره‌نگه هۆی هه‌ڵبژاردنی شاعیربۆ قالبی پێنجێن و دانی حیکایه تی ئه‌و دڵدار‌ی یه‌ی ئه‌و شه‌وه له سه‌ر شانۆی خودای شێعر، ئه‌وه بێ که خۆی رزگار بکا له یه‌کێتی قافیه، ئه‌وه مه‌رجێکی گرینگه، بۆ قه‌سیده‌ی ته‌قلیدی، دیاره ئه‌مه‌ش شاعیر به‌ند ده‌کا و ده‌یکاته دیلی یه‌کێتی قافیه.
شاعیر عاله‌مێکی خۆشی پڕ له هه‌ست و نه‌ست له دڵبه‌ره‌که‌ی درووست ده‌کا، ئه‌م ژنه (نوسره‌ت خانم) ته‌نیا مانا و گیان و سۆفیزم نییه، به‌ڵکوو وینه و مادده و بینینه، به واتایه‌کی تر مرۆڤێکه له گۆشت و خوێن و ئێسقان درووست کراوه و به ته‌واوی مرۆڤێکی زه‌مینییه. که‌چی نالی به گاڵته، سه‌ره‌تای شێعره‌که‌ی ده‌ست پێده‌کا و ده‌ڵێ:
مه‌ستووره که حه‌سنا و ئه‌دیبه به حیسابێ
هاته خه‌وم ئه‌مشه‌و به چ نازێک و عیتابێ
یانی له راستی دا مه‌ستووره‌ی پێ ئه‌دیب نییه و ده‌ڵێ، ده‌ڵێن و به حیسابێ زانا و ئه‌دیبه. ئه‌مه گه‌وره‌ترین جیاوازی شێعره‌که‌ی نالی و ئه‌ده‌ب ـ مان بۆ ده‌رده‌خا.
سه‌ره‌تای شێعره‌که‌ی ئه‌ده‌ب، خه‌یاڵه، به‌ڵام خه‌یاڵێکی قه‌وماو و زاده‌ی رئالیزمه، شاعیر رووداو و واقیعێکی تازه درووست ده‌کا، له‌و کاته‌ی که وا پێشان ده‌دا که نازه‌نینێک له نه‌بۆوه بۆی دێته خوارێ، یا له جێگایه‌که‌وه که به هیچ جۆرێ ڕێی تێ ناچێ و بیری بۆ ناڕوا، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ئاشنا و هاوڕێ و ناسیاویه‌تی و له کۆنه‌وه ده‌یناسێ:
گه‌مات و سه‌راسیمه‌ی ئه‌م ره‌سم و که‌تیبه
گه‌خیره‌یی ئه‌و قودره‌ته و ئه‌و نه‌قشه عه‌جیبه
ئه‌و جیرمه دره‌خشه‌نده به‌م ئه‌شکاله غه‌ریبه
بێ زه‌حمه‌تی نه‌ققاش و به بێ ره‌نگی که‌تیبه
چۆنی به سه‌فا خسته سه‌ر و ئه‌و سه‌فحه‌یی مه‌نزه‌ر
له پاشان سه‌ر سوڕمانی ده‌گاته پله‌یه‌ک نازانێ ئه‌م نازه‌نینه بۆچی هاتووه و چی ده‌وێ! بۆ کاری چاکه هاتووه یان خراپه:؟
من هه‌ر موته‌حه‌ییر که‌وه یا ره‌ب چ که‌سێ بێ؟
یا بولبولی شه‌یدایی چ باغ و قه‌فه‌سێ بێ؟
کێ بێت و چ که‌س بێت و چ خۆش هه‌م نه‌فه‌سێ بێ؟
یا بۆ منی بێچاره چ فه‌ریاد ره‌سێ بێ؟
ئه‌غیاره دڵازاره وه یا یارێ سه‌مه‌نبه‌ر؟
ئه‌مجاره‌یان دڵبه‌ره‌که‌ی وڵامی ده‌داته‌وه:
ئه‌مجاره که‌مێ هاته‌وه پێشێ به شه‌که‌ر خه‌ند
فه‌رمووی که ئه‌ده‌ب حیره‌ت و نفره‌ت له مه تا چه‌ند
من ئه‌و سه‌نه‌مه‌م وا دڵه‌که‌ی تۆم به جه‌فا سه‌ند
من ئه‌و فیتنه‌م گه‌ردنی تۆم خسته‌وه ناو به‌ند
حازر به نیشانه‌م ره‌سه‌نی زولفی موعه‌تته‌ر
شاعیر درێژه به قسه‌کانی ده‌دا له بابه‌ت ئه‌م دڵبه‌ره، ئه‌وه‌ی ده‌مێکه خۆشی ده‌وێ و له مێژه چووه‌ته ناو دڵیه‌وه، به‌ڵام دیاره لێشی ده‌گه‌ڕێ، له یه‌که‌م بینین دا نه‌یزانی کێ یه، که‌چی له دوایی دا ده‌یناسێته‌وه:
که‌وتم له به‌ر پێی و وتم: ئه‌ی گوڵی ره‌عنا
ئه‌ی روحی ره‌وانم چ به سوڕه‌ت چ به مه‌عنا
هه‌ر چی که بفه‌رمووی (سمعنا و أطعنا
ماشئت فعلت و الی الان قنعنا*)
له پاش ئه‌مه گفتوگۆیه‌کی رۆمانتیکی جوان له نێوان دڵدار و دڵبه‌ردا، دێته کایه‌وه له لایه‌ک شاعیر باسی ئه‌ڤین و خۆشه‌ویستی و دڵدار‌ی خۆی ده‌کا و له لایه‌کی تریشه‌وه شاعیر باسی هه‌موو ئه‌ندامه ناسک و شاره‌وه‌کانی دڵبه‌ره‌که‌ی ده‌کا.(9)
به هه‌ر جۆرێ سه‌یری "شیرین ته‌شی ده‌ڕێسێ"ی وه‌فایی و "دوێ شه‌و شه‌وی شه‌نبه"ی ئه‌ده‌ب و ساختار و زمانی شێعره‌کانی تری ئه‌م دوو شاعیره‌ی موکریان بکه‌ین، به‌م ئاکامه ده‌گه‌ین که: "وه‌فایی" و "ئه‌ده‌ب" دوو قوتابی یه‌که‌م به‌ره‌ی به ئه‌مه‌گی نالی بوونه له موکریان ـ دا و هه‌ر ئه‌وانیش قوتابخانه شێعرییه‌که‌ی بابان ـ یان، که چڵه‌پۆپه‌که‌ی نالی بووه راگواستووه بۆ موکریان.
ژێده‌ر:
1ـ دیوانی مه‌وله‌وی، کۆکردنه‌وه و لیكۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی مه‌لا عه‌بدولکه‌ریم موده‌ڕس، چاپ محمدی، ل 445.
2ـ سروه، ژماره 174، به‌فرانباری1379، ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی، ره‌حیم سورخی، ل 33.
3ـ دیوانی وه‌فایی، میرزا عه‌بدواڵره‌حیم سابڵاغی، لێکۆڵینه‌وه‌ی محه‌ممه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، چاپی دووهه‌م 1378، په‌خشانگای ئانا، ل46 ـ 49.
4ـ سه‌رچاوه‌ی ژوماره 2، ل50 ـ51.
5ـ دیوانی "مصباح الدیوان ادب"، شه‌رح و لێکدانه‌وه‌ی محه‌ممه‌د سه‌عید نه‌ججاری "ئاسۆ" ناشر: انتشارات صلاح ا‌لدین ایوبی، ل42 ـ 43.
6ـ دیوانی نالی، انتشارات صلاح ا‌لدین ایوبی، 1364، ل157 ـ 162.
7ـ سه‌رچاوه‌ی ژوماره 4، ل168 0 17.
8ـ سه‌رچاوه‌ی ژوماره5، ل163.
9ـ له بابه‌ت مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی یه‌وه، دوکتۆر مارف خه‌زنه‌دار، چاپخانه‌ی "المؤسسه العراقیه لله‌عایه و الطباعه" به‌غدا 1984، ل 185 ـ 190 · سمعنا: بیستمان. أطعنا: به قسه‌مان کردی. ماشئت فعلت و الی الان قنعنا: ئه‌وه‌ی ویستم کردت و ئێستاش هه‌ر دوومان رازین.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|