
04-17-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تایبه‌ت به ژیان و شیعره كانی ویكتۆڕ خارا
شێعری من ده‌سپێك و كۆتایی هه‌موو شتێكه
تایبه‌ت به ژیان و شیعره كانی ویكتۆڕ خارا
ویكتورخارا،شاعیر و ئاهه‌نگ سازوگیتاریستی شیلیایی،له سیما ن
اسراوشۆڕشگێڕهكانی شۆڕشی سالواردور ئالنده-رێبه‌ر و سهرۆءك كۆماری شیلی بوو.
له كوده‌تای نیزامی ساڵی 1973 له شیلی،ویكتورخارا كه ئه‌و كات 35 ساڵی ته‌مه‌ن بوو،ده‌گه‌ڵ پێنج هه‌زار كه‌س له لاوانی شۆڕشگێڕی شیلی له ئیستادیومی
گه‌وره‌ی سانتیاگۆ،زیندانی كران.پێنج هه‌زار كه‌س كه بۆ ئازادی خۆیان ده‌نگیان هه‌ڵبڕی بوو.
ئه‌فسه‌ری ئه‌رشه‌دی زیندان هه‌ركه ویكتوڕخارای دیت،ناسیه‌وه و لێی پرسی كه ئاخۆ ئاماده‌یه گیتار بۆ هاوڕیه‌كانی بژه‌نێ؟
خارا وڵامی داوه، ئاماده‌م!
له‌و كاته‌دا به فرمانی ئهفسهرهئهڕشهدهكه،تهورێكیان هێنا و هه‌ردووك ده‌ستی ویكتوڕ خارایان په‌ڕاند.ئه‌وكات ئه‌فسه‌ر به ته‌وسه‌وه گووتی:
ئێستا سروود بڵێ،ئه‌گه‌ر ده‌توانی ئێستا گیتاربژهنهوسروود بڵێ!
به‌ڵام ویكتوڕی شۆڕشگێڕ به ده‌سته پهڕیهوهكانی كه شه‌ڵاڵی خوێن بوون،ده‌نگی
هه‌ڵبڕی و سرودی (یه‌كێتی خه‌ڵكی) خوێند.
ئه‌وكات پێنج هه‌زار هاوزنجیری ده‌گه‌ڵ ویكتۆڕ هاوده‌نگ بوون و ئه‌و سرووده‌ی كه ویكتۆڕخارا رێكی خستبوو،دهیانكوتهوه.
خه‌ڵكێكی هاوده‌نگ و هاودڵ
قه‌ت هه‌ره‌س ناهێنێ.
به‌ڵام ئێستا سرووده‌كه،ته‌واو نه‌ببوو كه نیگابانه‌كان له‌شی نیوهگانی خارایان وه‌به‌ر ره‌گبار دا.
ویكتۆڕ خارا له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1970 زایینی بوو به خۆشه‌ویستی خه‌ڵك به تایبه‌ت خوێندكارانی زانكۆ وله ناو دڵی ئه‌وان دا جێگه‌ی كرده‌وه.
هه‌ربۆیه له‌كاتی شه‌هید بوونی دا بوو به شه‌هیدێكی خۆشه‌ویست و هه‌رگیز نه‌مر.
به‌ڵام رێز و خۆشه‌ویستی خاراههر به به یادكردنه‌وه و كوتنهوهی سروود‌و شێعره‌كانی، كۆتایی نه‌هات
،بهڵكووئێستا بۆته ئوستووره‌ی به‌رخۆدان و خۆراگری.
ئێستا خارا هه‌ر رۆڵه‌ی وڵاتی شیلی نیه،به‌ڵكوو هه‌موو شۆڕشه رادیكاڵ و چه‌په‌كانی دنیا وه‌ك سیمایه‌كی شۆڕشگێڕ یادی دهكهنهوهونمادی خۆڕاگری ناو زیندانه‌كانه.
ویكتۆڕخارا نه‌ته‌نیا شۆڕشگێڕێكی نه‌ترس وئازا بوو،به‌ڵكوو یه‌كێك له پێشڕه‌وانی مۆسیقای نوێ شیلیش بوو،ئه‌و خۆی ومۆسیقاكهشی له پێناو ئه‌وه‌دا فیدا كرد كه خه‌ڵكی هه‌ژاری بۆ راپه‌ڕین له به‌رابه‌ر چینی سه‌ره‌وه‌ی ئامریكای لاتین بانگه‌واز ده‌كرد.
جوانا هاوسه‌ری ویكتۆڕ خارا پاش مه‌رگی ویكتۆڕ،كتێبێكی له ژێر ناوی (گۆرانی ناته‌واو) سه‌باره‌ت به‌و كاتانه‌ی كه ته‌رمی ویكتۆڕ خارای دیتبۆوه،نوسیوه.
ئه‌و دهنووسیمن سه‌فاره‌تی ئینگلستان له شیلیم خسته ژیر گوشاره‌وه هه‌تا ته‌رمی
ویكتۆڕم پێبداته‌وه.
دوای حه‌وتوویه‌ك له تێپه‌ڕینی رفاندنی ویكتۆڕ كه‌له یازدهیی
سپتامبری 1973 له لایه‌ن سه‌ربازه‌كانی كودهتاچییهوه، له زانكۆ رفێندرابوو،پیاوێك له
ده‌رگای ئێمه‌ی دا وگووتی:
ته‌رمی ویكتۆڕ له ساردخانه دا شناسایی كراوه.
من چووم بۆ ئه‌وێ.
وا وێده‌چوو كه هاوڕێ ده‌گه‌ڵ پێنج كه‌سیتر بردوویانه‌ته
ئیستادیۆمی نه‌ته‌وه‌یی وله‌وێ تیره بارانیان كردوون.
یا ئه‌وه‌یكه له كه‌نار گۆڕستانی باكووری سانتیاگۆ رووی دابێت.
ته‌رمی زۆر لێ بوون.
كه‌سانێكم دیت كه ده‌ستیان له‌پشت سه‌ریان بهستراوهوبهرهو ده‌م له‌م شوێنه‌یان هاویشتوون.
پارێزه‌رانی ساردخانه‌كه لینگی ته‌رمه‌كانیان دهگرتوو و رایان ده‌كێشان .
دیمه‌نێكی بێ راده خۆفناك بوو.
به نێو ته‌رمه‌كان دا رێگایه‌كیان كرده‌وه و منیش ویكتۆڕم دۆزیه‌وه.
هه‌موو گیانی به گوللهدابێژرابوو.
هه‌ڵبه‌ت هه‌موو ته‌رمه‌كان هه‌ر وابوون.
به منیان گووت ده‌توانی ویكتۆڕ بنیژی،به‌ڵام نابێ ته‌شیع جه‌نازه‌ی بۆ بگری.
هه‌رچه‌ند جوانا له به‌ر زه‌خت و زۆری رژیم دیكتاتۆڕی شیلی نه‌یتوانی له‌و كاته‌دا ته‌شیع جه‌نازه‌ی بۆ بگرێ.
به‌ڵام هه‌روه‌ك چۆن له وه‌رگرتنه‌وه‌ی جه‌نازه‌كه‌ی شێلگیر بوو،له درێژه پێدانی رێگای پیرۆزی ویكتۆڕیش هه‌روا شێلگیر بوو،ئه‌و به به‌شداری كردن و
به‌رێوه‌بردنی كۆڕ و كۆمه‌ڵی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی وه‌ك به‌رپاكردنی ئاهه‌نگی مۆسیقا ده‌گه‌ڵ گۆرانیبێژانی دوورخراوه‌ی شیلی و هه‌روه‌ها به به‌رێوه بردنی كۆڕی شێعر و چیرۆك،به تایبه‌ت له وڵاتانی ئامریكای لاتین سیاسته چه‌په‌ڵه‌كانی حكوومه‌تی دیكتاتۆڕ پینوشهی له قاو دا‌و رێگا‌و یادی ویكتۆڕ و شه‌هیدانی وه‌ك ئه‌وی هه‌ر زیندوو هێشته‌وه.
ئه‌و ئێستا زۆر سه‌ربه‌رزانه ده‌ژیت،به‌ڵام ژیانی بێ ویكتۆڕ بۆ ئه‌و ودوو كچه‌كه‌ی واته مانوئلا و ئاماندا هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڵێ:
وه‌ك ته‌شیع جه‌نازه‌یه‌كی درێژ و ئه‌به‌دی وایه.
به‌ڵام وه‌ك وته‌ی ئاخر با بزانین ویكتۆڕ له كن جوانای هاوسه‌ری چلۆن كه‌سایه‌تیه‌كه:
من وابیر ده‌كه‌مه‌وه كه جۆره عهداڵهتێكیی خهڵكیانه له گۆڕێ دا هه‌یه.نازانم ئه‌وجۆره‌ی بیر ده‌كه‌مه‌وه، وایه یا نا؟
به‌ڵام ویكتۆڕ له‌م رێگایه‌وه درێژه‌ی به ژیان دا.
هه‌ربۆیه ئێستا زۆر كه‌س له گۆشه و كه‌ناری دنیا ده‌یناسن و ده‌زانن كه ویكتۆڕ كێیه،چیگووت و به رخۆدانی بۆچی بوو…
ده‌كرێ بڵێن ته‌نانه‌ت دوای مه‌رگیشی،خه‌باته‌كه‌ی هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|