
04-17-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌و شێعرانه‌ی كه پێشه‌كشتان ده‌كرێ له شێعره‌كانی ویكتۆڕ خارا-ن كه
دووهه‌مینیان دوایین سروودی ویكتۆڕ خارایه كه چه‌ند ساعات به‌ر له مه‌رگی
له ئیستادێۆمی سانتیاگۆ خۆێندوویه‌تی.
(1)
شێعری من ده‌سپێك و كۆتایی هه‌موو شتێكه.
له به‌ر ئه‌وه گۆرانی ناڵێم،تا پێم بڵێن گۆرانی بیژ
یا له به‌ر ئه‌وه كه ده‌نگم ئاراسته‌ی ئێوه كه‌م
نا،ئه‌و شێعره به‌وئه‌و ده‌نگه ده‌چڕم ،
كه گیتاره پڕ هه‌سته‌كه‌ی من ده‌یچڕێ
چوونكه ئه‌م گیتاره دڵی زه‌وینی هه‌یه و
باڵنده ئاسا هه‌ر ده‌فڕێ.
ئه‌م گیتاره وه‌كوو ئاوی موقه‌دده‌س
شه‌هیدان و شۆڕشگێڕان به خۆشه‌ویستی و دڵۆڤانی ده‌لكێنێ.
گۆرانی من ئه‌مجۆره‌ی ڤۆڵتا ده‌یگووت به ئامانجی گه‌یشووه.
ئه‌رێ گیتاره‌كه‌ی من كرێكاره
له به‌هارا ده‌ره‌وشێ و عه‌تر ده‌پژێنێ
ئه‌وه‌یه كه گیتاره‌كه‌ی من بۆ چه‌وسێنه‌ران وداگیركه‌ران
كه چاو چنوكی زێڕ وزۆردارین،كه‌ڵكی نیه.
ئه‌رێ، گۆرانیه‌كانم ئه‌و كاته مانا به خۆوه ده‌گرن كه به وه‌جه‌وه
دڵیان لێ بدا و
كه‌سێكیش بیانچڕێ كه سروود وێژی شه‌هیدانی لا پیرۆز بێت.
شێعری من به هیچ كه‌س هه‌ڵناڵێ
یا بۆیه شێعر ناڵێم تا غه‌واره‌یه‌ك بگرێنێ،
من بۆ هه‌رێمه بچكۆڵه دووره ده‌سته‌كه‌ی خۆم،بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆم شێعر ده‌ڵێم،
هه‌رچه‌ند باریكه‌ڵه‌یه‌كه،به‌ڵام به‌رینایی بێ ئه‌وپه‌ڕه.
شێعری من ده‌سپێك و و كۆتایی هه‌موو شتێكه
شێعری من پڕاوپڕه له ئازایه‌تی
شێعرێك كه هه‌میشه زیندو وتازه‌یه
شێعرێك كه به‌رده‌وام ده‌ئاژوێ.
(2)
ئای گۆرانی چیت كرد له من
ئێمه پێنج هه‌زار كه‌سین
له‌م شاره چكۆڵه‌دا زیندانین
پێنج هه‌زار كه‌س.
چه‌ند كه‌س له ئێمه له‌م وڵاته پان وبه‌رینه دان؟
مه‌زنی مرۆڤایه‌تی
تێكه‌ڵه ده‌گه‌ڵ خۆف و ئێش وبرسیایه‌تی.
شه‌ش كه‌س له ئێمه بزر بوون و
له پانتای ئاسمانا چوونه لای ئه‌ستێره‌كان
یه‌كیان كوژراوه و ئه‌وی‌تریان برینداره،
ئه‌مجۆره‌ی كه من هه‌رگیز بیرم له وه‌ها شپرزه‌بوونیان نه‌ده‌كرده‌وه
چواره‌كه‌ی‌تریان خوازیاری رزگاری له‌م وه‌حشه‌ته‌ن
یه‌كیان هاته خوار‌وبۆ لای مه‌رگ چوو
ئه‌وی‌تریان سه‌ر له دیوار ده‌كوتێ
به‌ڵام هه‌موویان به نیگایه‌كی له ناخه‌وه،سه‌یری چاوانی مه‌رگیان كرد.
ده‌هه‌زار ده‌ستین
تازه ئیتر چیان ده‌گه‌ڵمان پێ‌ناكرێ.
چه‌ند كه‌س له ئێمه له‌م وڵاته پان و به‌رینه دان؟
گۆمی خوێنێك كه ئه‌م سه‌رۆك كوماره وه‌ڕێی خستووه،×
هیچ بومب و ئه‌سله‌حه‌یه‌ك تای ناكه.
رۆژێك هه‌میسان مسته گرێ‌دراوه‌كانی ئێمه
نیشانی ده‌ده‌ن كه سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئێمه‌یه.
ئای گۆرانی چیت كرد له من!
ئای شێعر ئێستا كه زۆرتر له هه‌موو كات تاسه‌ی نووسینت ده‌كه‌م،ناتوانم
نازانم بۆچی له ده‌رگانه‌ی مه‌رگه‌وه
ترسێكی مه‌رگبار هه‌ڵم ده‌گرێ
ئه‌وكاته‌ی كه خۆم له سات گه‌لێكی بێ بڕانه‌وه دا بزربوو ده‌بینم.
سات‌گه‌لێكی بێ بڕانه‌وه كه هاوار و بێ ده‌نگی له په‌نا یه‌كتر
ئه‌وپه‌ڕی شێعری من پێك دێنن
ئه‌وشته‌ی كه ئێستا ده‌یبینم ،بۆم سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه.
ئه‌رێ هه‌ستی من –ئه‌وه‌ی كه بووه و ئه‌وه‌ی كه هه‌یه-
هه‌میسان باڵی هه‌ڵفڕین به ساته‌كان ده‌به‌خشێته‌وه.
× مه‌به‌ست ئاگۆست پینوشه دیكتاتۆڕ پێشوی شیلی‌یه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|