
04-17-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ته‌وژمی غه‌مێکی گران
پێش که‌شه به‌و باوکه ریش سپی یه‌ی که خێزان و سێ جگه‌ر گوشه‌ی له ناو ئاوی دیجله‌دا خنکان.
ئێواره‌یه و له که‌ناری ده‌ریای غه‌مێکی گران داله ناو گرده‌لولی شه‌پۆلیکی توره‌ی پر له ماته‌می هه‌ناسه‌ی پر له تاسه‌ی ئه‌وینێکی خنکاودا،له باوه‌شی ته‌نیایی و له دو چاوی پرچاوه‌روانی گه‌رانه‌وه‌ی کوتره فریوه‌کانی به‌ره‌و ئاسمان، ئه‌و کوترانه‌ی که به شه‌پۆلی ده‌ریا بێ به‌زه‌یی یانه له ناو ئاودا خنکان و که‌س نه‌ی توانی بزانێ سۆراغیان، گردلوله گردلولی شه‌پولی ئاویکی توره و توسن، غه‌می له ده‌س دانی کومه‌ڵێک ئازیزی ئیمه‌یه، ئایی که ئه‌م زامه گرانه ئایی که ژانیکی پر له ژانه ئایی که هه‌ناسه‌یه‌کی پر له تاسه‌ی ئه‌وینی هه‌تاهه‌تایی له دڵ ونه،
خه‌رمان خه‌رمانه خه‌رمانی ته‌مه
خه‌رمانی غه‌می دڵی پرله غه‌مه
خه‌رمانی غه‌می باوکێکی کڵۆل
دانیشتووه بێده‌نگ زۆر کز‌و مه‌لول
سه‌ر و ریش سپی غه‌م له ناو چاوان
ئه‌شکی حه‌سره‌تی له دڵ ئه‌باران
له‌ره‌نگ وسیمایی ئه‌و پیره پیاوه
ئازارێکی قول خویی حه‌شار داوه
ده‌ریایی ئیجه‌یه و ئیجباری ژیان
چه‌ند گولی سوری ژیانی هه‌ڵ وه‌ران
غه‌می نه‌مانی خیزانی ژینی
له سیمای پاکی دڵ پر ئه‌وینی
غه‌می دڵیکی رۆڵه نه‌ماوه
غه‌می ئازاری پر له زوخاوه
ئه‌و گرده‌لوله‌ی شه‌پۆلی ئاوه
دڵی چه‌ند که‌سی تیدا خنکاوه
غه‌می گرانه و له دڵ دا ماوه
برینی قوله و زامیکی گران
سارێژ بونه‌که‌ی خۆ نابێ ئاسان
سه‌ر و ریش سپی باوکی دڵ به کوڵ
دانیشتوو مه‌لول هه‌ناسه له دڵ
بیر‌و خه‌یاڵی کوتری تیژ باڵی
لای خێزانیه‌تی و هه‌ر سێ منداڵی
کام شه‌پۆلی تووره بوو کام ره‌شه‌بایی ره‌ش داگرساوی مێژویی توانه‌وه‌یی ته‌مه‌نی خۆنچه ئاو بردوه‌کانی مه‌مله‌که‌تی غه‌ریبی بوو، ئایی له غه‌ریبی به‌ره‌و غه‌ریبی ته‌نیا بۆ ژیانی دۆر له مردن به‌لام مه‌رگ مه‌ودا نازانێ ئه‌ی ئازیزانی ئێمه کوانێ ئه ی ده ریاگه رچی زامی جه سته مان قوڵه و،، ساڕ‌ێژ نابێت،، به‌ڵام، وا دیاره ده‌بێ قه‌ده‌ر وابێ،باوکه ریش سپی یه‌که بێزار مه به و ، چاوه ڕوان به گه وره ی تۆ له فرمێسكی چاوه پر له چاوه‌روانه‌کانت دا دیاره‌و دڵۆپ دڵۆپی ئه‌شکی غه‌می بارانه ، ئه‌مرو ئاسمان گریا، بۆ ئه‌م غه‌مه زۆر گرانه بۆ ئه‌م زامه سارێژ نه‌کراوه پر له ژانه ئایی که زامێکی قوله و برینیکی به سۆیه ئه‌مه زامی له ده‌س دانی دایک و سێ رۆڵه‌ی بێ نازه له ژیانا .غه‌می باوکێکی به ته‌نیا جێ ما‌و و غم له روخساردا خنکاوه، ئه‌ی باوکه ریش سپی یه‌که ده‌زانم برینی غه‌می جه‌سته‌ت زۆر به ژانه ده‌زانم هه‌ست به ته‌نیایی ده‌که‌ی له‌م ژیانه به‌لام دڵمان له گه‌ڵ دلت دایه غه‌می دلت غه‌می ئێمه‌و ده‌رده‌کانت ده‌ردی گشتمانه بۆیه ته‌نیا ده‌رمان سه‌بوریی یه له‌م ژیانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|