
04-17-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چه‌ند خالی گرینگ بۆپاراستنی سه‌لامتی خومان له کاتی به کارهێنانی کومپیوتردا
چه‌ند خالی گرینگ بۆپاراستنی سه‌لامتی خومان له کاتی به کارهێنانی کومپیوتردا
وه‌رگیرانی:
له زمانی نوروێژی بۆ زمانی شیرینی کوردی ، سمکۆ بێ که س
پێویسته بۆ به‌کارهێنانی کومپیوتیر هێندێک رێنوێنی له به رچاو بگیری، به تایبه‌ت بۆئه‌و که‌سانه‌ی که کاریان روژانه له سه‌ر کومپیوتیره به به‌رده‌وام، یان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که زورتر له کاتژمێرێک کومپیوتیر به کار دێنن.
١. کورسی *سه‌نده‌لی* ده‌بێ له‌و کورسیانه بێ که ده‌سورێن تا له کاتی به کار هێنانی کومپیوتیر دا هێندیک له‌شمان جوله‌ی هه‌بێ، ده‌بێ به شێوه‌یه کی وابێ که به‌رزو نزمی به ئه‌ندازه‌ی لاقه‌کانمان بێ،نه به‌رز بێ نه نه‌وی. به شێوه‌یه‌ک که ته‌ختی ژیر پێ یه‌کانمان به جوانی له سه‌ر زه‌وی بێ ، ئه‌گه‌ر نه‌بوو ده‌بێ شتێک له ژێر پێ یه کانمان دابنێن بۆ ئه وه ی که‌توشی ئازاری لاق نه‌بین، پشتی کورسیه‌که ده‌بێ به پشتمانه وه بچه‌سپێ تا توشی پشت ئێشه نه‌بین.
٢. مێزی کومپیوتیر ده‌بێ پانی یه‌که‌ی له ٦٠ سانتی مه‌تر که‌متر نه‌بێ ، و به‌رزی یه‌که‌ی ٧٠ سانتی مه‌تر و درێژی یه‌که‌ی له ٨٠ سانتی مه‌تر زیاتر بێ
۳. ئه گه‌ر له مێزه‌که جێگه‌ی موس و کیبورده‌که‌ی له خوار شاشه‌که‌وه، مونیتێرهکه، بێ باشتره تاکو ماسولکه کانی شان و مل ئازاد بن بۆ جوڵان
٤ . روناکی ناو ژوره‌که ده‌بێ باش بێ و ئه‌گه‌ر گڵۆ پ هه‌ڵ بکرێ له ته‌نیشته وه بێ باشتره
٥. شتێک هه‌بێ له ژێر ده‌سته‌کانمان تا له کاتی به کار هێنانی موس ماسولکه‌کانی جمگه‌ی ده‌ست ئازاریان پی نه‌گات
٦. ئه‌گه‌ر له کاتی نوسین داین ده‌بێ ئه و لاپه‌ره‌ی که ده‌مان هه‌وێ ، به شێوه‌یه‌کی وا به‌ره‌ورومان راگیرابێ یان دانرابێ که له کاتی نوسینی رسته‌یه‌ک دا ناچار نه‌بین سه‌رمان بسورێنین تا ماسولکه‌کانی ملمان ئازاری تێدا دروست نه‌بێ
۷. شاشه‌ی کومپییوتیر، ئه‌گه‌ر له مودیل کۆنه‌کانه ده‌بێ فیلته‌ری شاشه‌ی له سه‌ربێ تا چاوه‌کانمان توشی ئازار نه‌بێ
٨. شاشه‌که ده‌بێ وا دابنرێ که له به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌که نه‌بێ تا کاتیک سه‌یری شاشه‌که ده‌که‌ین، چاومان به روناکی په‌نجه‌ره‌که نه‌که‌وێ که تیشکی روناکی ده‌ره‌وه وتیشکی روناکی شاشه‌که پێکه‌وه بن زیان به خانه‌کانی چاو ده‌گه‌ێنێ
٩. ده‌بێ شاشه‌که له چاومانه‌وه ٥٥ تا ٧٥ سانتی مه‌تر دور بێ بۆ ئه‌وه‌ی که نه‌بیته هویی ئاوسان و ئازار‌و سوور هه‌ڵگه‌رانی چاوه‌کانمان له کاتی زور به کار هێنانی کامپیوتیر دا
١٠. ده‌بێ پشوو بده‌ین له کاتی به کار هینانی کومپیوتیر دا له هه‌ر کاتژمێرێک به کار هێنانی کومپیوتیر به لانی که‌م پێنج ده‌قیقه پشوو بده‌ین و له کومپیوتریرهکه دور بکه‌وینه‌وه باشتره و هێندێک پیاسه بکه‌ین له ژوره‌که‌دا یان بچین چایه‌ک یان قاوه‌یه‌ک بخوینه‌وه و دوایی بینه‌وه
١١. گه‌رمی و ساری ژوره‌که گونجاو بی نه زورسارد و نه زور گه‌رم ، مام ناوه‌ندی بێ بۆ خوشمان و بۆ کومپیوتیرهکهش باشه
١٢. موسه‌که ده‌بێ به شێوه‌ی زانستیانه به کار ببرێ کلیکی لای چه‌پ بۆ کردنه وه و ، کلیکی لای راست بو زانینی زانیاری یه‌کان به کار ببرێ ، و به‌رده‌وام ده‌ستمان له سه‌ر موسه‌که نه‌بێ و ته‌نیا له کاتی به کار هێنان دا ده‌ستمان له سه‌ر موسه‌که بێ تا نه‌بێته هویی ئازار‌و هه‌وکردنی ،ئاوسان، ماسولکه‌کانی په‌نجه و مه‌چه‌کی ده‌ستمان
١۳. شتێک هه‌بێ له ژیر ده‌ستمان باشه بۆ ئه وه‌ی له کاتی زور به کار هێنانی موس دا ده سته‌کانمان ماندویی پێوه دیارنه‌بێ له سه ر مێزی کومپیوتیر، چونکه هه‌موو مێزێک دار یان ئاسن یان ئالمنیومه و ره‌قه
١٤. جار‌و بار ده سته‌کانمان به‌رز بکینه‌وه یان بیخه‌ینه پشت سه‌رمان بۆ ئه‌وه‌ی سورانی خوێنی ناو دهامرهکانی ده‌ستمان بگه‌رێته‌وه بۆ مێشکمان
۱۵ . ئه‌گه‌ر بکرێ کوپی ماشین و سکانێرو شتی تر هێندیک دور بن له کومپیوتیرهکه باشتره هیوای سلامه‌تی بۆ گشت تاکێکی ئێوه ده‌خوازم له هه‌موو قوژبنی دنیا بۆ به‌کارهێنانی ئه‌م زانسته سه‌رده میانه نوێ یه که توانی هه‌موو جیهان له مالێکی بچوک دا کۆ بکاته‌وه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|