"وشه‌یه‌ک فه‌رامۆش مه‌که ژۆڤان"
وشه‌یه‌ک فه‌رامۆش مه‌که ژۆڤان
وشه‌یه‌ک له قووڵایی خه‌ونی قالۆنچه‌کانی سه‌رده‌می برسییه‌تی،
که سفره‌ی پڕ له سڵاوی عیشقت فڕێ درایه ده‌ریای هێڵنجه‌وه
وشه‌یه‌ک، که ساڵانیک له‌مه‌و به‌ر شاعێرێکی شاراوه‌ی به ده‌سته‌وه‌دا و
زلله‌یه‌کی له خۆشترین کاتی ژیانی دا.
وشه‌یه‌ک فه‌رامۆش مه‌که ژۆڤان،
وشه‌یه‌ک، که پرسیارێک بێ له باوکت
ئه‌و کاته‌ی شه‌که‌ت ترین رۆژی بۆ باڵای دایکت بردۆته سه‌ر،
که مرۆڤ ده‌توانێ کێی تا سه‌ر ئێسقان خۆش بوێ،
ئه‌و کاته‌ی هێڵنج بدا به ڕووی ژیان.
پرسیارێک بێ له دایکت
ئه‌و کاته‌ی بۆ تیینوویه‌تی گشت شه‌وه‌کانی ته‌مه‌ن
مه‌مکه‌کانی وشک هه‌ڵاتوووه،
که ژیان له کام کون و که‌لێنه‌وه بزه‌ی بێتێ
ئه‌و کاته‌ی مه‌رگ خۆشترین خه‌ونی ته‌مه‌نه.
ئێره سه‌راسه‌ر پرسیاره ژۆڤان؟؟!!
به کوێدا ده‌چیته‌وه سه‌ره‌تا ژۆڤان؟
تۆ که ئادره‌سی وێرانترین رێکه‌وتی خۆشترین بیره‌وه‌ریت نازانی و
چاوت له پیسترین داهاتووی نێو گیرفانی مه‌مله‌که‌تێکی نه‌خۆشه
مه‌مله‌که‌تێک لێره‌وه تا
دوورترین قووله‌قوولی شه‌ڕێکی بێ چه‌ک و چیا
ئه‌و شه‌ڕه‌ی شوێن شه‌هیدێک که‌وتووه و کفنێکی کاغه‌زی دزییوه و
له سه‌ر شانی سه‌ربازه‌کانی خه‌و بردوویه‌ته‌وه.
ئه‌رێ ژۆڤان،
وشه‌یه‌ک فه‌رامۆش مه‌که و
خوێن بنووسه، سێڵاو بمانباته‌وه سه‌ره‌تای رزیوترین ماچی برایه‌تی
که باوه‌شێک ئاواڵه به رووی خودا خه‌رمانه‌ی داوه و
له پشت پرسیاره‌کانی مردن،
ژیان کرمه کرمی دێ له خنکان و خه‌فه‌ت و خراپه‌ی من و تۆ و ئه‌وان و ئه‌وانی تر.
ژۆڤان به‌رده‌وام ده‌ڕوانێته وڵاتی خۆی....،
ئاخر گه‌لێک پرسیاری هه‌یه و دڵی وه‌خته له لێدان بکه‌وێ
من خه‌مه‌کانی ده‌ناسم و له بڵیندایی ڕقی ئه‌ستووری ده‌ترسم،
نه ئه‌و ترسه‌ی تنۆک تنۆک بمخاته تاریکترین کونجی کۆڵانه‌کانی سه‌رده‌می چڵکنی و چه‌وری،
ترسێک له خۆم و نه‌گه‌یشتن به خۆم.
ژۆڤان ئه‌وانه ده‌زانێ و
به‌رده‌وام.........
.....
...؟!
ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|