
04-19-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
من ئابڕووی عه‌شقم
نوسره‌ت ره حمانی
وه‌رگێڕ:
حسێن جه‌وانشیر
له‌یلی!
چاوت خه‌ڕاجی سه‌ڵته‌نه‌تی شه‌ویی
له شاعیرانی رۆژهه‌ڵات ده‌وێ
من ئابڕووی حورمه‌تی عه‌شقم
نه‌که‌ی....
ئه‌گه‌ر بیڕێژی!
له‌یلی!
پڕ که پیاڵه
هێدی تر بڵێ
نه‌وای مه‌وداکانی روانین له
کۆڵانه باخه‌کانی هه‌ڵکه‌وت و ژووان.
پرچت ئاواڵه که‌و لێکی ده شه‌و له شه‌و دا
بێ وه‌ڕه‌ز بوون له گه‌ڵما به، به‌ڵام مه‌مبوغزێنه
نهێنی ژانی شه‌وان
شێعری منه!
کوتت:
له نێو ده‌سته‌کانتا گوڵ سیس ده‌بێ
کوتم: خه‌و
له چاوه‌کانمان دا شه‌هید بووه
کوتت: چاکترینی!
به‌ڵێ،چاکم
شێعری ته‌ڕم
تاژی سێ په‌ڕی عیرفانم
ده‌روێشم
خاکم!
ئاوێنه‌روانی په‌یوه‌ندییم دانیشه!
له که‌نار رێکه‌وت دا دانیشه!
ناوم بخه‌ره هزرت
به‌ڵام
ناوی من
مه‌خه‌ره لێوان، که ژه‌هر چێژ ده‌بین
من داخدارم
له‌یلی!
له جێ پێ کانی تۆ
له به‌ر ده‌رگه
بۆنی هه‌ڵاتن دێت
ئاور به‌رمه‌ده له سنگی پێخه‌و
به عه‌تری له‌شی رووتی سه‌وزت
دانیشه!
خاتوونی خاتوونه‌کانی شه‌و و شێعر
خانم!
له‌یلی! کلیلی به‌یان
له پێلوه‌کانی تۆ دایه
ده‌ستم بگره
له چوار ڕێیانه‌ی خه‌و تێ په‌ڕه؛
لێگه‌ڕه وگوزور که‌ین له‌م هۆزه نوستووانه!
ده‌ستم بگره تا بهۆنمه‌وه:
له ده‌سته‌کانی من دا
باڵی کۆترێکه.
له‌یلی!
من ئابڕووی عاشقانی جیهانم
نه‌که‌ی...ئه‌گه‌ر بیڕێژی!
من پاسه‌وانی ڕێزی ژانم
چاوت خه‌ڕاجی ده‌وێ؟
هانێ خه‌ڕاج!
له‌یلی!
کاتێ پاک ده‌که‌یته‌وه خه‌تی چاوت
دیواره‌کانی ئه‌م شه‌وه به سامه
تێک ده‌شکێ،ئۆف...که بێداد ده‌که‌ی؛
کاتێ پاک ده‌که‌یته‌وه خه‌تی چاوت
له باخه‌کانی سه‌وزی له‌شتا، شه‌و
رزگار ده‌که‌ی!
له‌یلی!
که‌وشه‌ن به‌زێن به،
دیواره‌کان بڕووخێنه،
له خه‌ت و خاڵ به‌وه،
له گه‌ڵما وه‌ره،هه‌میشه‌یی به!
شه‌و باری
بارینه سێڵاوی فرمێسکه‌کان تێک شکا
خه‌ت کووژایه‌وه.
گوڵ له نێو ده‌سته‌کانما ژاکا و هه‌ڵوه‌ری
خه‌ت تێکه‌ڵ بوو،
رووخا!
له‌یلی!
بێ سنوور ئه‌وینداری بکه،
بێ خه‌ت و خاڵ به.
له گه‌ڵ من دا وه‌ره که چاکترینم
له گه‌ڵ من دا که ئابڕووی عه‌شقم
له گه‌ڵ من دا که
شێعرم
شێعرم
شێعرم.
له من دا ده‌س نوێژ بگره
به‌رماڵم، دانیشه له پاڵم
روو له من که که رووگه‌ی ئاشقانم
ئه‌وسا نوێژت
له گه‌ڵ ماچێکی درێژ دا
ده‌س پێ بکه!
له‌یلی!
له‌گه‌ڵ من دا بوونا چاکه:
من ده‌تهؤنمه‌وه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|