
04-21-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
یاخی تر له باران به سه‌ر نیگام ئه‌بارێت
(( بست به بستی هه‌نگاوه‌کانی شه‌قام
چاوه‌ڕێی دووپاتی شێتیتن ))
هۆ یاخی تر له باران و فرمێسک
له زه‌ریای ته‌مه‌نما چاوه‌ڕێی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شه‌پۆلی نیگاتم
ئاگر به‌ربووه به ڕه‌شایی نیسێی خۆم و نه‌بوونیت و
نه‌بوونیت ئه‌ڕشێته‌وه به سه‌ر غه‌ریبیم.
ژانی نه‌بوونیت و تاراڤگه...
نه‌دیتنه‌وه‌ت ڕه‌ش ئه‌بارێنێ و
نیگام برسی تر له جاران، شه‌قامه‌کان ئه‌خواته‌وه.
هۆ یاخی تر له باران و هێدی تر له فرمێسک
به‌یانییه‌ک،
نیسێ ڕۆژم له به‌ر ده‌رگا جێ هێشت و
له سووچی شێتیم
زه‌ریایه‌ک کاغه‌زم ئاگر به‌ردا
ڕه‌ش... ڕه‌ش... ڕه‌ش...
گشت ڕۆژه‌کانم و وێنه‌کان،
گشت ده‌رگاکان و کاغه‌زه‌کان و پێنووسه‌کان ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕان.
ته‌یری نیگام شوێن پێی شێتیت
خۆی به ژووری ته‌نیاییما دا ئه‌دات و شاباڵی بینینه‌وه‌ت
فرمێسک فرمێسک
تانه‌ی بینائیه‌که‌م ئه‌دات.
هۆ یاخی تر له باران و ناسک‌تر له ئه‌وین
گشت ڕۆژێ گژه‌بایه‌ک خوول ئه‌خوات و
ڕووبه‌ندی شه‌رم لا ئه‌دات و
خۆ ئه‌خاته ناو جه‌سته‌ی خه‌م.
ئامێزت ده‌سته‌مۆ که،
خه‌و نه‌یباته‌وه باوه‌شی هه‌ر شه‌قامێک.
جه‌سته‌ت، ئاوبه‌ندی هه‌ر بایه‌ک نه‌که‌یت
زریان زاڵه و شه‌قام بێ ڕووحم و گژه‌با...
هۆ یاخی تر له باران و شیرن تر له ژیان
دڵۆپ دڵۆپ نه‌بوونیت ئه‌ڕژێت به‌سه‌ر ته‌ویڵما و
گه‌رووی ته‌نیاییما، چاوه‌ڕوانی بینینه‌وه‌ت
هه‌ر هه‌ناسه ئه‌خواته‌وه.
هۆ یاخی تر له باران و ناسک‌تر له مۆم
ده‌ستم گۆچانی هه‌ستانی جێ پێی شه‌قام ئه‌که‌م و
چاوه‌ڕوانی دووپاتی شێتیت.
((ساهی))
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|