
04-21-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نه‌ورۆز
هۆنراوه‌ی: ڕه‌حیم لوقمانی
ڕۆژ له ئاسۆی سوور شه‌وق ئه‌داته‌وه
ئه‌ڵێ ئه‌مساڵیش نه‌ورۆز هاته‌وه
سروشت سه‌رپاکی جوانی ئه‌نوێنێ
وه‌ک بووکی ڕازاو خۆی ئه‌خه‌مڵێنێ
ده‌شت و کوێستان و لووتکه‌ی به‌رزی کێو
بزه‌ی به‌هاریان که‌وتۆته سه‌ر لێو
به‌فری تواوه‌ی سه‌ر شاخی ته‌مبار
ئه‌بێ به فرمێسک چۆڕ چۆڕ دێته خوار
هاژه‌ی شه‌تاوی بن کوێستانی به‌رز
گابه‌رد ئه‌تلێنێ که‌ژ دێنێته له‌رز
کیژی دارستان له شایی چه‌ما
به مۆسیقای ئاو دێنه‌وه سه‌ما
باخ و ڕه‌ز‌ی شاخ یان مێرگ و چیمه‌ن
خشڵی ڕازاوه‌ی بژوێنی دیمه‌ن
سه‌وزایی ده‌شت و زنجیره‌ی کوێستان
تاریف ناکرێ جوانی کوردستان
که‌وی دڵداری ئازادی و جوانی
ده‌روونی که‌یلی سۆزی گۆرانی
به‌ری حه‌سره‌تی دڵ ئه‌کاته‌وه
بانگی په‌ڕاوپه‌ڕ ده‌نگ ئه‌داته‌وه
له سه‌ر قه‌ندیل و شاهۆ و نه‌که‌رۆز
ئه‌ڵێ گه‌لی کورد، نه‌ورۆزتان پیرۆز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|