نقل قول:
نوشته اصلی توسط behnam5555
پێشکه ش به ...
جار هه یه تاکه وشه یێ
ده تکێته ناۆچاوی شێعرێ
تا سه رچۆپی
بۆ وشه کانی تر بگرێ
***
تۆ وشه یێکی با ڵدار بووی
ره شه بای گێژی ئیۆاره
شه واره ی کردیو رایپێچای
به ره و شێعری وشک هه ڵاتووم.
چاوی ره شت ،
مانای به خشی به وچاوانه ی ،
پێش تۆ ناسین،
وه کو وێستگه ی شه مه نده فه ر پیانا ره ت بووم!
عه بدوڵڵا په شێو
|
پیش تو ناسین
منالیکی خوپه رست بووم
وام ده زانی ئاسمانی پان ده واریکه،
ته نیا بو من هه لدراوه،
زه وی دورگه ی دوای توفانه،
جگه له من
هیچ که سیکی تیا نه ماوه.
ئه وینی تو له پر هات و
شووره و قه لامی خاپور کرد،
ره نگه کانی هه موو گوری،
یاساکانی ژیر و ژوور کرد.
وای کرد دنیا
بو ته نیاییم وه ک قه فه س بی،
فیری کردم،
شه وان نیو سه رینم به س بی!
عه بدوڵڵا په شێو
__________________
سوال نکن تا به تو دروغ نگویند
|