
04-22-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دونیاهه‌تا
وه‌به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌م سێبه‌ر
ته‌یرێک له‌به‌ر هه‌تاوه‌که‌دا،
هه‌ڵنیشتوو به جلکی ڕه‌شه‌وه له‌سه‌ر
چڵێک به‌فر
خه‌واڵووده‌چمه به‌ر په‌نجه‌ره‌که
دایکم له هه‌یوان به‌دیار قوڵپی سه‌ماوه‌ره
وهدیژله‌مه ده‌خواته‌وه و له‌به‌رخۆیه‌وه قسان ده‌کا
به‌وبه‌یانییه
زوڵێخا له سه‌ربان جلک هه‌ڵده‌خات
ڕیزێک جێگه‌پێی تازه،
ڕۆیشتوو تا به‌ر ده‌رگه‌ی حه‌وشه
هی که‌سێک که‌له خه‌ونیدا چووه بۆ شوێنێک
بیرده‌که‌مه‌وه ڕه‌نگبێ جێگه‌پێی خاوه‌ن ماڵه‌که‌ی
سه‌ره‌وه‌مان بێ
که شه‌وێکی دره‌نگ جانتای پێچاوه‌ته‌وه
و
چووه بۆ سه‌فه‌رێکی دوور
یان ڕه‌نگه ته‌نها بۆپیاسه‌یه‌کی کورت چووبێ بۆ کۆڵان
خۆ ده‌شبێ جێگه‌پێی خۆم بن
که‌ئێستا به نیازم بچم بۆ جێگه‌یه‌کی تر!
دونیاهه‌تاوه
حه‌زم له خواردنه‌وه‌ی چایه‌کی زۆر شیرینه
پاشان جانتابپێچمه‌وه و له دوا‌ی ماشێنێکدا دانیشم
هه‌ست ده‌که‌م ... دڵم خه‌راپ خۆشه
له‌به‌رخۆمه‌وه دوعا ده‌که‌م
خودایه ئه‌مه وابێ!
من له‌م ماڵه‌دا کوڕێکی به‌خته‌وه‌ر بووم
خۆش بوون ئه‌و خه‌ونانه‌ی که‌له‌م ماڵه‌دا
بینیمن
میهره‌بان بوو ئه‌و هه‌تاوه‌ی
که به چه‌پک خۆیده‌کرد به ژووردا
ناشبێ نه‌زاکه‌تی ئه‌و مه‌لانه‌م بیربچێ
که‌ده‌یانزانی شاعیرم و
کاتێ ده‌هاتمه‌وه ماڵه‌وه و خۆم به حه‌وشه‌داده‌کرد
به ئه‌ده‌به‌وه ده‌یانجریواند!
من له‌م گه‌ڕه‌که‌دا دراوسێی باشم هه‌بوون
دراوسێی میهره‌بان
به‌ده‌گمه‌ن ... ده‌نا هه‌ر هه‌موو
سه‌ریان له شیعر ... به تایبه‌تی له‌شیعری
نالی ده‌خوورا
مناڵه‌کانیان به ده‌گمه‌ن .. ده‌نا هه‌ر هه‌موو
ده‌فته‌ره‌کانیان پڕ بوو له ده له ده
وزۆر باشه .. ئافه‌رین!
بائه‌وه‌ش بڵێم
که هه‌ر له‌م گه‌ڕه‌که‌دا هاوڕێیه‌کم هه‌بوو
ناوی یوسف بوو
گه‌رچی له هیچی که‌م نه‌بوو
به‌ڵام ته‌نیا بوو وه‌ک گوڵدان
ئه‌و ... جگه له‌وه‌ی شاعیرێکی باش بوو
جاروبار نیگاری ده‌کێشا و خه‌تیشی تا
بڵێی خۆش بوو
پاییزێکی دره‌نگ
ئه‌و کوڕه تاقانه‌یه‌یان ڕفاند و
چوون له جێگه‌یه‌کی دوور کوشتیان و
به‌جێیان هێشت
ئێواره‌یه‌ک یوسف به کوژراویی و به‌پێی
خۆی
خۆی کرده‌وه به ماڵدا و به‌گریانه‌وه گوتی:
وای دایکه ... ئازارم زۆره‌بمنێژن!
دونیاهه‌تاوه
دڵم خه‌راپ خۆشه
حه‌ز ده‌که‌م به‌ر له‌وه‌ی جانتاکه‌م هه‌ڵگرم و
خواحافیزیی بکه‌م و بڕۆم،
خه‌ونه‌که‌ی دوێنێ شه‌وم بۆدایکم بگێڕمه‌وه
به‌ڵام نا ... بێ سووده
دایکم هه‌میشه پێیوایه
که‌من هه‌ر له منداڵییه‌وه
زۆر شه‌وان ... جانتام پێچاوه‌ته‌وه وبه‌ده‌م خه‌وه‌وه ڕۆیشتووم!
شوباتی 2010
گۆتینبۆرگ
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|