
04-22-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چیرۆکێکی ناتەواو ( 2 )
زۆری خەیاتی کرد؟ کەمی خەیاتی کرد؟ خوا دەیزانێ و ئێمەش سەری خۆی پێوە ناهێشێنین.
لە رۆژێکی بەهاریدا کە وەک پاییز هەڵیکرد بووە گژەبا و گێژە ڵووکەیەک چاو چاوی نەدەدی. فەرمانڕەوای شار،قرپێکی داو یەک دوو هەنیسک بەدووی دا و هێشتا دەستی بە سەر کالانی شیرەکەیەوە بوو، تۆ خۆش.
فەرمانڕوەوا، لەنێرینە و مێوینە، منداڵی نەبوو. بە پێی داب و نەریتی ئەوێ رۆژگار، جاڕچی جاڕی دا لە نێوشار. خەڵکی کۆوە بوون لە مەیدانێ بڕیار وابوو وەزیری دەستە راست بازی دەستەمۆی فەرمانڕەوای خوالێخۆشبوو هەڵفڕێنێ تا بەسەر سەری خەڵکیدا بخولێتەوە و لەسەر سەری هەرکەس نیشتەوە، فەرمانرەوای تازە هەر خۆی بێ. بەڵام سەری بازیان هەڵبرووسقاند بوو. کێ؟ خوا ئەیزانێ کێ. وەزیری دەستەراست کارزان و لەبارزان بوو. شلوێ نەبوو، دیتتیەوە رێگاچارە بۆ ئەم خەپکە هەژارە. ناردی نازانم لە کام گەڕەک، کۆترێکی ماڵییان بۆ هێناووە حەوای خست. ئەم کۆترەی، بە ڕێکەوت پشیلەی ماڵە پیرێژنێک قەپی بە نێو قەدی دا کردبوو وپیرێژنە زوو فریای کەوتبوو و لەدمی پچڕیبۆوە. کۆترە زۆر بەسەری عالەمەکەدا خولاوە، هات هات نزیک بۆوە لەسەر سەری «چوار چاو». نەنیشتەوە، بەڵام پرتکێک جیقنەی لەسەر تەپڵی سەری کرد.
وەڵا حەلە بابم، حاکمی تازە بۆ خۆیەتی.
شینی حاکمی کۆن گەڕا و شیرینی و شەکراوی حاکمی تازە خورا.
«چوار چاو» ئەو نێوەی لە کۆڵ کەوت و بۆ نێوی خۆش پەکی نەکەوت، هەزار و یەک نێوی بەرز و تەرز و لەبار و خۆش لەزاریان بۆ دانا و سەتان جار بەخەتی خۆش لەبەری نووسراوە و بە تەواوی شار دا بڵاوکراوە: «رۆژی ئاسمان»، «بینایی چاوان»، «بابی هەژاران»، «خاوەن هونەر»، «داهێنەر» و ......
وەزیری دەستە راست لە هەموو زانستی رۆژگاری خۆی لە ریازی و فەلسەفەو جوغڕافیا و ئەدەب و مووسیقا و تەنانەت پزیشکی وەستا بوو و زۆر هەودای ئاڵۆز و پاڵۆز و گرێپووچکەی مەملەکەتداری، بەدەستی وی دەکراوە. چەندی کردی ئەو تاوانبارەی سەری بازی حاکمی خوالێخۆشبووی بڕووسکاندبوو، بۆ نەدۆزراوە. ماموەستای هەرەگەورەی زانکۆی شار بوو و دەیان ماموەستای پایەبەرزی پێگەیاند بوو. بە هێزی ئاوەز و کارزانی، حاکمی کۆنی قەمتەر کردبوو و نەیدەهێشت پێ لە جەغزی دادگەری بترازێنی و وەزند بۆ خەپک بێنێ. دوازدە وەزیر لە دەرباری حاکم راوێژکاری بوون کە لەباری زانستەوە لەوی سەرتر نەبان کەمتر نەبوون. ئەمانە هەموو دۆستی یەک دڵ و یەک رەنگی بوون جگە لە ریش سوور بۆ دەرفەت دەگەڕا، بەڵام هەلی بۆ نەدەڕەخسا.
ئەمنی « چوار چاو»ی خەڵکی «تەڕە ماشاوا»یە کە قامکم لە بری قەڵەم ئاشنای سووژنی کورتان دروونە و لە ژیانمدا تەنیا خەتێکی ناسیبێتم، خەتی جووتە و هیچی دی، من ناڵێم تۆ بڵێ، کوا بەرگەی وەی دەگرم وەزیری ئاوا زانا وەزیری دەستە راستم بێ. پارووی وا لە دمی من زیادە.
«چوار چاو» زۆر زوو بەوەی زانی کە «ریش سوور» لە کراسی خۆێدا شیر لە وەزیری دەستە راست دەسوێ. ریش سوور سنگی بردە پێش و بوو بە تەگبیر کەر و مشوور خۆری حاکمی تازە.
«چوار چاو» بەر لەوەی مل بنێ لە خەیاتی، گۆڵەکەرەی فرۆشتبوو بە کابرایەکی کەردار. بە تەدبیری «ریش سوور»، کابرای بانگ کردە دەرباری، گۆڵەکەر و کورتانی سەرپشتی ئەستاندەوە.
ناردی چەند سۆفیلکەیان هێنا خزمەتی، بە پارە و دراو رازی کردن، بڵاوی کەنەوە بە نێو خەڵکدا کە خەونێکیان دیتووە. خەونی هەمووان هەر یەک بوو. لەشاردا بوو بەدمگۆ: ئەمانە دەستیان بە پەڕتووکی ئاسمانی دادابوو و سوێندیان خوارد بوو کە شەوی رابووردوو خەونیان دیتووە کەپیاو چاکێکی نێوچاوان پاک پێیان گووتوون کە گوێدرێژی حاکمی تازە، چوارسمێکی ئاسایی نیە و زەڕەی وی هەر لەخۆڕا نیە، زاتێکی پێرۆزە و ئەبێ تا زیندووە قەدری بزانن. لە سایەی ویدا رسق و رۆزی بە سەرتاندا دەبارێ و لەخۆشی وی فریشتەی ئاسمان زوو زوو دێنە خوارێ.
ئەم هەواڵە دەنگی داوە لە هەموو وڵاتان. ژن و پیاو، پیرو جوان خۆیان دەکوتا بۆزیارەتی کەر و کورتان.
وا دەستوور درا کە زانایەکی زمان زان شەو و رۆژ لە خزمەتیدا بێ و مانای زەڕە زەڕی وی بۆ ئەو خەڵکە گوناهکار و کڵۆڵ و هەژارە لێکداتەوە با لەسایەی رێنموونییەکانی ویدا بەختەوەر بن. بۆ ئەو کارەی، چوار چاو «ریش سوری»ی هەڵبژارد و ناویان نا «معبر العرعر المبارک» یانی لێکدەرەوەی زەڕەزەڕی پیرۆزی کەرێ.
دەلەوەڕا لە کزن و گەنم و جۆ، ئەستوور بوو مل و رانی، پانتر بوو سەر سمت و پشتی پانی، ئای دەیزەڕاند، ئای دەیزەراند. بە شەو و بە رۆژ هەر دەیزەڕاند. تەشریفی تەواوی کۆڵان و شەقامی شار دەگەڕا. ئای نازانی خەڵک چیان دەکرد، چیان دەکرد! لە لمبۆزییەوە بیگرە تا بن کلکی جێگەی نەما بوو هەزاران هەزار جار ماچی نەکەن. کورتانەکەی هێندەیان زمان و دەم و لێوی پاک و پیس و چێشتاوی و شەکراوی پێدا هێنابوو، خەریک بوو لەسەر رەنگی خۆی لادەچوو. سست باوەرێک «کوڵە سوور» ناو، تازە لە ماڵی ئەو جوولەکەیەی وا ئاوی ناپاکی دەفرۆشت هاتبووە دەرێ و هێندەی خواردبۆوە خۆی بە پێوە نەدەگرت و سمێڵی بنە ئیستیکانێکی لەو ئاوە حەرامەی هەڵگرتبوو، بۆ تیز پێکردن و بە سووکایەتییەوە کورتانی پیرۆزی ماچ کرد. پەڵەیەکی سووری پێوە بەجێ ما. لە شوومی ئەو کارە، بوومەلەرزەیەک هات. هێزی سێ ریشتەر بوو. هیچ کوێ نەڕووخا. کەس هیچی لێ نەهات. خەڵکی شارەکە گومانیان نەبوو لە وەی کە لەم بەڵایە خەلەستن، لە سایەی سەری پیرۆزی «خۆشەویستی هەموان»ەوە بووە خۆشەویستی هەموان: ئەمە ناوی تازەی گۆڵە کەری حاکم بوو.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|