نمایش پست تنها
  #3  
قدیمی 04-22-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض چیرۆکێکی ناتەواو ( 3 )


رۆژانی سەرەتایی «خۆشەویستی هەموان» چی وای نەدەفەرموو زۆر گرینگ بێ و ئەویش «معبر العرعر المبارک» بۆ ئەو خەڵکە شەیدایەی مانا دەکردەوە دەیفەرموو:
*شادم لەوەی ئێوە لە‌ ژێر سێبەری پێرۆزی من دا دەژین.*باشە بەسم رێک بگوشن، جیقم دەرهات *دەبەسم جۆ و خواردەمەنی جۆرا و جۆر بە دەمەوە کەن، دەدڕێم!بێتوو مانای ئەو هەمووە زەڕە زەڕە هەر ئەوەندەبا، هیچ ئاڵووگۆڕ و ڕیۆلۆسێونێک لەو کۆمەڵەیدا وەدی نەدەهات. ئەم قەلەش ملی دەبرد بە خووزدا و وەک کیسەڵ سەری دەکردەوە بە قاپێلکەکەی خۆیدا.تەشریفی چوار ناڵی یەکەم خاڵی گرینگی فەرمایشەکانی بڵاو بۆوە:ئەم کورتانەم لە پشتی کابرایەکی پشت‌پان بنێن با خەڵکی بە جودا زیارەتی کەن و هێندە هوروژم بۆ خۆم نەهێنن و بهێلن پشوویەک بدەم. ئەوەی بزانن کورتانی مەبارەک لە خۆم پیرۆزترە و زیارەتی وی لە بۆ فەقیر و هەژار و خەڵکی رەش و رووتە. با تەنیا ئەوەی لە دەربارن و تاجر و پیاوانی گەورەی شارن بێنە زیارەتم. کەس بێ ئیزنی خۆم بۆی نیە زیارْەتم کات.کابرایەکی چاوەشیان هێنا، کورتانیان لەپشتی پانی‌نا و ناویان نا «خلعت المبارک». شان بە شانی «خۆشەویستی هەموان» و «معبر العرعر المبارک» بەشاردا دەخولاوە. یەگجار دەنگخۆش بوو و تەبعی مەوزوون بوو و هەموو رۆژێ دەستە شێعرێکی نوێی دادەنا بۆ «خۆشەویستی هەموان» و بۆ حاکمی تازە و بە دەنگ و ئاوازی خۆشی دەیگوت. ئەم ئاوازانە زۆربەیان کەوتە سەر زار و دەیانکوتەوە خەڵکی کووچە و بازاڕ.دووهەم فەرمایشی گرینگ:ئەمن تووک و نزایەم کرد لەو کەسەی بازی دەستەمۆی فەرمانڕەوای پێشووی خوالێخۆشبووی سەر برووسقاند. مزگێنی بێ دووعام گیرا بووە لە ئاسمانێ و ئەو خایینە ئیدی سەری بێ خەم لەسەر سەرین دانانێ.شەوێک لە شەوان، وەزیری دەستە راست لە‌ حاکم سەراوە بەرەو ماڵ دەبۆوە، دوانی دەم و چاو هەڵبەستراو، هۆمەنیان بۆ برد و بە خەنجەر لەسەر دڵیان دا.خەڵکی شار، زۆربەیان، گومانیان نەما کە وەزیری دەستە راست ئەو تاوانبارەیە وا تووکی «خۆشەویستی هەمووان» گرتوویەتی.دوو رۆژ دوای ئەو کارەساتە، بەشێکی دی لە فەرمایشەکانی کەرێ بڵاوبۆوە:چی پەڕتووکی وەزیری دەستە راست پێنووسی پێدا هێنابێ بۆ خوێندنەوە نابێ و دەبێ بفەوتێ.فەرمایشاتی دی بە دوو داهات و زۆر کار کران، ئەوی زانکۆ و قوتابخانەی شار بوو داخران و مامۆستایان گیران یا راوەنران. ئەوی کتێب بوو، کۆکرانەوە و ئاگر دران جگە لە کتبێی «هەزار و یەک ناو»ی حاکمی تازە. چوارچاو کاتێ خەیات بوو لێوی لەو خەیاتە دەست رەنگینانەی شار دەکرۆشت و تاوێ ناتاوێ شەڕی بەمیان یان بەویان دەفرۆشت. رۆژی خۆی بوو داخی دڵیان پێ بڕێژێ. خەیاتی «شاری دەست رەنگینان» ناو بانگیان بوو لە وڵاتان و تەنانەت حاکمی زۆر شاران کاری پێ دەسپاردن. ئەمان پێش ئەوەش وەک پاساری داوە سڵەیان هەردەکرد و هەر ئەوەندە خۆش بوو یەکیان لێ‌گیرا ــ (ناوی «درێژە» بوو)، بۆی دەرباز بوون و تاقیان بۆ دەرمانی چاوێشەش لەو هەرد و مەکانەی نەمان. ماوە، تەنیا چەند کۆڵەخەیاتی دەستە وەستانی کار سەقەت.«خۆشەویستی هەموان»، رۆژ لەگەڵ رۆژێ پانتر دەبوو پشتی‌پانی و ئەستوورتر دەبوو نێوقەد و ڕانی. چی پیاوماقووڵی شار بوون بە خزمەتی دەگەیشتن و هەرچی هاواری دەکرد، بەسم دەرخوارد دەن دەدڕێم، جۆ و نوقڵ و نەباتیان بۆ لەبەری دەستی دادەناو ئەمیش بە‌لمبۆزی مەبارەک دەیماشتەوە. ئەو جووتە چاوە مەبارەکەی کە جاران دوور لە ‌ئێستای پڕووشەیان دەکرد و سیس و پیس و پێل بوون و وەک گۆنجەی ماڵە ‌لادێیان دەچوو، یەکەی بە‌قەرا کەشکە فەریکەیەک دەرپەڕیبوون و لەبەر ئەوەی مێش و مەگەس ئازاریان نەدا، بەرچاوکەیان بۆ ساز کرد هەر ریشووەیەکی لەزێڕ و ئەوی دی لە زێو. دەیزەڕاند، دەیزەڕاند بە سەرمەستی، بە سەربەستی.خەڵکی وا هۆگری فەرمایشەکانی بوون، بێتو شتی‌تازەی نەفەرمووبا شەو شێویان بۆ نەدەکرا.رۆژێکیان، ئەمەبوو فەرمایشی تازە:پیشەوەران دەبێ زۆر زیاتر لە جاران ماڵیات بدەن: مسگەر و ئاسنگەر و شیرگەر و هەوڕگەر و دارتاش و جۆڵا و بەننا و تەنەکەساز سێ بەرانبەری جاران، پارچە فرۆش و زێڕینگەر و بازرگان و جووتیار چوار بەرانبەری جاران. ئەو پیشەی چەققەی تێدایە، دوو بەرانبەری جارانی ماڵیات دەکەوێ. ئەم خاڵە ‌هەرچی چۆدار و دەڵال و دەستفرۆشە دەگرێتەوە. ئەو پیشانەی وا زۆر عەیبە ناویان بێنم بەڵام بۆ خۆتان دەزانن، لە‌ماڵیات معافن.حەوتوویەک قەیران دانرا بوو. ئەوێ رۆژێ ئەو هەواڵە بڵاو بۆوە نا، بۆ بەیانی کەیخودا و دەم راست لە هەموو پیشەیەک وێک کەوتن و چوونە بەر درگای حاکم سەرا و بەربوونە تکا و رجا تۆزێکیش هەرا هەرا. ئەمانە دوای گەلێک پەت پەتی، ئەوەی دەستکەوتیان بێ، گەڕانەوە ماڵی خۆیان بە جێ‌وبان بۆی کەوتن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید