نمایش پست تنها
  #4  
قدیمی 04-22-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض چیرۆکێکی ناتەواو ( 4 )



دوای ئەو روو داوە، ئەوی هەستاوە، بارگە و بنەی پێچاوە و پەڕیوەی هەندەران بوو. ئیتر خەڵک نوقل و نەباتی لەبەری دەستی دانەنا بۆ «خۆشەویستی هەموان». گۆڵەکەرەی ئیدی نەیما دەنگی دلێری و نەیدەزەڕاند لەبەر تێری. زەڕەی وی هاواری گیان لەبەرێکی دۆڕابوو. چۆن نەگری ئەم خەڵکە ئاوا زوو گۆڕا بوو.
چوار چاو بەدگومان بوو لە هەموو کەس ‌و باوەڕی نەدەکرد تەنانەت بە‌بیبیلەی چاویشی.
شەوێک لە شەوان، یەکێک لە وەزیرەکان، لە حاکم سەراوە بەرەو ماڵ دەبۆوە، دووانی دەم و چاو هەڵبەستراو هۆمەنیان بۆ هێناو بە خەنجەر راست لەسەر دڵیان دا.
ئەم وشترە لەبەر ماڵی زۆر کەسی دیش چۆکی دادا.
«معبر العرعر المبارک» هەموو رۆژێ دەیانجار ئەو قسەی دوو پاتە دەکردەوە:
«خۆشەویستی هەمووان» هەموو هەنگاوی بە دڵ شکاوی هەڵدێنێتەوە و زویر و دڵمەندە لەوەی کە بۆچی پۆلی خاوەن بڕوایان وەک جاران ماچی ناکەن سەر و مل و نێوچاوان، نێوشان و بن ڕانی. ئەو خەڵکە دەبێ قەدری زێڕی وا بزانێ و نەهێڵێ فریشتەی وا هەڵفڕێتەوە بۆ ئاسمانێ.»
«خلقت‌ المبارک»یش وەک رۆژان کورتانی لە ‌خۆی دەکرد. ئەویش رمێنی جارانی نەما زەوقی کوێر بۆوە و ئاواز و گۆڕانی بۆ نەدەهات.
لەم رۆژانی تەنیایی و دڵشکاوی و بێ بازاڕییە، «خۆشەویستی هەموان فەرمایشێکی فەرموو خۆشتر لە هی جارانی:
حەرامە ئەوی حەریر و ئەتڵەس و ئاوریشمە ئەوی لە ئێمەیە تەنیا دوو سێ گەز جاوی بەسە.
ئەو خەیاتە دەست رەنگینەی بە‌زیندوویی گیرا، بەختەکەی باشی هێنا و سەری نەچووە سەر سێدارە. کردیانە خەیاتی حاکم و دەور و بەری. دەستێ جل و بەرگی جاویان پێ دووری و دەستوور درا تەواوی خەڵکی شار لە ژن و پیاو جل و بەرگیان هەر راست، لەو چەشنەو لەو ئەندازەیە بێ.
خەیاتی کۆڵ و دەستەوەستان بانگ کران بۆ حاکم سەرا و بۆ دوورینی ئەو چەشنە جل و بەرگە تەعلیم دران.
بەرگی نوێ بۆ ‌منداڵ یەگجار زەلام و فش و فۆڵ و بۆ گەورە تەنگ و ترش بوو. بۆ کز و لاواز دیسان باشترێک بوو. ئەوی هەوایەک بە خۆوە بوو، لە تاوی پاش و پێشی هەنگوینی بەزار تاڵ بوو. ئەوانەی قەڵەو بوون، ناگێڕدرێتەوە حاڵ و رۆژیان. بۆ چارەی ئەوکارە، «خۆشەویستی هەموان» بیرێکی بە‌مێشکی داهات و دوای هینان و بردنی، ئاخری زەڕاندی و درکاندی:
دەستوور درا ئەوانەی قەڵەون بچنە لای پزیشکی شار کە «تبیب ‌العام»ی ناو بوو کە لە نەرمەی پاش و بەزی زگیان دەربێنن و و ئەوانەی قۆڕن یا کوێڕن بە جۆرێ چارەسەریان کات.
پزیشک، هەر رۆژانی یەکەم دوو سێ کەسی بە‌ دەست چوو. ئەم هەواڵه‌ دەنگی داوە و ئەوی لە جل و بەرگی تەرخان کراوی حاکم دا نەدەحەواوە، ناچار بارگە و بنەی پێچاوە و رووی لە هەندەران کرد.
رۆژێک پۆلێ منداڵی هار، ئاوریان لەبەر کونە ژەنگە سوورە کردەوە و قانگیان دان. ژەنگە سوورە هاروژان.
ژەنگە سوورە بە وڵات وەر بوون. لەو دەمەیدا، هەر راست لەو دەمەیدا «خۆشەویستی هەموان» و لێکدەرەوەی زەڕە زەڕی مەبارەک و «خلعت المبارک» بە خۆی و کورتانی پشتی بەو کوڵانەیدا دەهاتن. ژەنگە سوورە ئاوقای گۆڵە کەرەی بوون و لەسەر و گوێلاکی هاڵان و جێگای نەما وەک مار پێوەی نەدەن. هەڵیتیزاند و جووتەیەکی وای لەسەر دڵی «معبر العرعر المبارک» سرەواند کە بیلامانێ سووکە بایەکی لێ بۆوە و قرپێکی دا و یەک دوو هەناسەش بە دووی دا و ئیتر تۆ خۆش.
گۆڵەکەری بێ نازی ماران گاز و کابرای کورتان لە‌ کۆڵ هەریەکەی بەلایەکدا دەرپەڕین.
کابرا بەختی باشی هێناو، لەم ئاورە پڕیشکی بەر نەکەوت. کورتانی لە‌خۆ داماڵی رای کرد لەو شارە و چۆوە سەر شایەدیەکەی جارانی.
گۆڵە کەرە نەتۆپی، بەڵام تا چەند رۆژ هەموو ئازای ئەندامی ماسی. لە ‌خەو و خۆراک کەوت خەڵک نێوی تازەیان لێ سڕیەوە. ناویان ناوە «گۆڵە کەری تەڕە ماشاوا»
خەڵکی شارەکە شتێکیان بە‌گوێی یەکتریدا دەسرپاند:
دەڵێن گورگێک پەیدا دەبێ ناوی «رووناکی چاوان»ە وزگی گۆڵە کەرە دەدڕێ و تۆڵەی بەر و دوایەی لێ دەکاتەوە. دەڵێن ئەو گورگە، فریشتەی ئاسمانە دێتە خوارێ و رواڵه‌تی گورگ پەیدا دەکا ...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید