ڕازی سه‌ربه‌مۆری کتێبفرۆشێک
ڕازی سه‌ربه‌مۆری کتێب فرۆشێک
عه‌لی غوڵام عه‌لی-بۆکان
له درگایان دابوو و من زۆر به ئه‌سپایی کردبوومه‌وه. بێ ترس؛ به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی مه‌حته‌ل بم که رۆژێک له درگام بده‌ن! که درگام کردبۆوه زۆربه حوججه‌ت یه‌کێک پاڵی پێوه نابووم و کیفێکیشی له گیرفانی باخه‌ڵی کۆته چه‌رمه‌که‌ی ده‌رهێنا بوو و نیشانی دابووم. وێنه‌ی خۆیم له سه‌ر کارتێکی نێو کیفه‌که دی به‌ڵام نه‌متوانی هیچ بخوێنمه‌وه. سه‌رم له‌قاند یانی ده‌زانم کێن. یه‌کی دی مه‌حته‌ل نه‌ما و خۆی کرد به ژوورێ‌دا
ده‌متوانی پێیان بڵێم ناتان ناسم و له گهڵیشتان نایه‌م وهه‌ر ڕێگای ژوورێتان ناده‌م؛ به‌ڵام نه‌مکوت. ئێستا به‌رامبه‌رم بوون و ده‌ستیان نابووه سه‌رکه‌له‌که و بن کاپشهنه چه‌رمه‌که‌یان و چاویان له من ده‌کرد. یه‌کیان بنێشتی ده‌جوو، یه‌کیان چاویلکه‌یه‌کی ڕه‌شی له چاو دابوو و یه‌کیشان وه‌ک ئه‌وه‌ی بترسێ له بنه‌وه چاوی تێبڕیبووم. له‌م به‌روئه‌وبه‌ری درگای حه‌وشه‌که ڕاوه‌ستابوون. له که‌لێنی درگاکه‌وه لایه‌کی ماشێنێکی پۆلیس به‌دیاره‌وه بوو. له گه‌ڵ یه‌که‌م پرسیاره‌کانی ئه‌وان، دووسێ ڕێکپۆشی دیکه‌ش بێ ئیزنی من وه‌ژوور که‌وتن؛ بۆ نێو ماڵه‌که‌م. وا دیار بوو به نیشاندانی ئه‌و تاکه کارته، سه‌د که‌س ده‌یتوانی بێته ژوورێ یان ته‌نانه‌ت ماڵه‌که‌شم لێ داگیر که‌ن.
به خۆمم کوت:
ئه‌وانه‌ی من کردوومه خۆ به که‌س ئاشکرا نابێت! ئه‌ی بڵێی له‌به‌رچی هاتبێتن؟ له‌به‌ر کوشتنی کامه‌یان؟ چۆنیان زانیوه له‌و ماڵه‌دام؟
بۆی هه‌بوو لێیان تێک چووبێ. ئه‌رخه‌یان بووم که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان له من پێ نییه، بۆیه تا ئه‌و سه‌ری دنیاشیان کوتبا له گه‌ڵیان ده‌ڕۆیشتم. به قسه‌ی قه‌دیمیان، به‌ینێک بوو وه‌ڕه‌ز بووم له حاڵی خۆم.
له چێژی یه‌که‌م خه‌ونێکه‌وه که دزیم، ده‌مزانی شتێکی سه‌یرم به سه‌ر دێ یان شتێکی سه‌یر دێته سه‌ر ڕێم.
ئه‌و کاته‌ی کهلهمچهیان کردم و بردمیانه ده‌رێ، ته‌رمێکی سه‌ر داپۆشراویش له ژووری ماڵه‌که‌ی منه‌وه ده‌بردرا ده‌رێ.
ده‌بێ کێ بێ؟ من که‌سم له‌و ماڵه‌دا نه‌کووشتووه.
که بردرامه ده‌رێ، جه‌ماوه‌ر جمه‌ی ده‌هات. ورته ورتێک بوو، ده‌بوو بیبینن. سێ چوارێک له خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کم ناسییه‌وه که چاویان لێ ده‌کردم و سرته‌یان ده‌هات. من یه‌ک دوویهکیانم ناسی که خه‌ونه‌کانیان ماوه‌یه‌کی کورت هی من بوون. وه‌ک ئه‌وه‌ی باسی نه‌مانی که‌سێکی ناسیاو بکه‌ن، یه‌کێک به ئه‌وانه‌ی ده‌ورووبه‌ری خۆی ده‌کوت:
- بۆ ئه‌وه نابێ پیاوکوژ بێ؟ له مێژه ده‌یناسم. پیاوێکی باشه. قه‌تم نه‌دیوه قسه‌یه‌ک بکات؛ قه‌تیشم ژن و منداڵ له گه‌ڵی نه‌دیوه. نازانم که‌ی هاته ئه‌و گه‌ڕه‌که به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و ماڵه‌ی به میرات پێ گهیبێ. له پێشدا کابرایه‌کی کهندهسمهی تێدا بوو. له بیرتانه؟ سه‌یر بێده‌نگه؛ که به په‌ناتدا ده‌هات هه‌ستت ده‌کرد بایه‌ک ویژه‌ی دێ یان سێبهرهکهتت له گه‌ڵه. قه‌تی سڵاو نه‌ده‌کرد. زۆرجار هه‌ستم ده‌کرد به شوێنمه‌وه‌یه. ئه‌رێ بۆ واتان گوێ داومه‌تێ، له‌وانه‌یه بڵێن نه‌تان دیوه؟!
ده‌بێ زۆریه‌ک له خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک نه‌یان دیبێتم.
من ده‌بێ پیاوی چاک بووبێتم. ده‌بێ زۆرشێنهیی و لهسهرهخۆش بووبم. بێ گومان ئه‌و کابرایه‌ش ده‌بێ باسی من بکات. به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌زانم کێ کوژراوه؟ من که‌سم له‌و ماڵه‌دا نه‌کوشتووه جگه له‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی وا شه‌وێکی درێژی زستان خه‌ونی به تێکه‌ڵاوی له گه‌ڵ دایکییه‌وه بینی. ئاشقی دایکی بوو ئه‌و هێستره. دوای مردنی باوکی ته‌ماحی چووه سه‌ر له‌شی دایکی. چابوو دایکی هێندی نه‌خایاند که وه‌به‌ر ماشێن که‌وت و مرد. من پاڵم پێوه نا و کوشتم؛ ئه‌ویش بێ مه‌یل نه‌بوو بۆ له‌شی کوڕه‌که‌ی. نازانم بۆ هێنده‌م ڕق له‌خۆی و خه‌ونه‌کانی بوو. ونجڕ ونجڕم کرد و له چاڵی مستهڕاحهکهم خست و ئهسیدیشم به سه‌ریدا کرد؛ ئه‌ویش چه‌ند ساڵ له‌وه پێش.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 04-22-2010 در ساعت 08:52 AM
|