
04-22-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ڕازی سه‌ربه‌مۆری کتێبفرۆشێک ( 2 )
2
ئه‌و ماڵه‌ش میرات نییه و هی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره بێشه‌ره‌فه بوو که باسم کرد. دایمه خه‌ونی به عه‌وره‌تی ماینه‌وه ده‌دی. ته‌نیا ئارهقسهگیی ده‌خوارد. نه جگه‌ره‌ی ده‌کێشا و نه تا مه‌رگ چووه پاڵ ژنێکه‌وه. هه‌ر خواردی و خه‌وت به‌و هیوایه‌ی ده‌ست له قولاپه‌ی دایکی وه‌ردا یان ئه‌و تاکه ماینه بێته‌وه خه‌ونیه‌وه که به منداڵی پێی فێر ببوو. فه‌رمانبه‌ری دادگا بوو و به‌لای منه‌وه هونه‌ری هه‌ر ئه‌وه بوو به چل شێوه ده‌ست له‌خۆیه‌وه وه‌ردات.
پێش ئه‌وه‌ی که له پێپلیکانه‌کانی "دایرهیئاگاهی" بچمه سه‌رێ، تاقمێک که‌س له به‌ر درگای مه‌زرینگه‌که ده‌یان وێنه‌یان لێگرتم و پرسیاری سه‌یرسه‌یریان لێ کردم. له نێویاندا ژنێکی لێو ئه‌ستوورم ناسییه‌وه. ئه‌و له‌و کابرا پۆلیسه‌ی وا قۆڵمی توند گرتبووی، پرسی:
- سه‌روان! چۆنتان دیته‌وه؟ له کوێ خۆی شاردبۆوه؟ چۆنتان زانیوه له‌و ماڵه‌دا کابرا و ژن و منداڵه‌که‌ی کوشتووه؟ هیچی درکاندووه؟ سه‌ری بڕیون یان خنکاندوونی؟
له‌و ده‌مه‌دا که ئه‌و پرسیاری ده‌کرد من وه‌بیرم ده‌هاته‌وه که زۆرتر له ده جار، له خه‌ونی ئه‌و ژنه ههوهسبازهدا، به‌و کابرایه‌وه شه‌یتانی بووم. له بیرم ده‌هاته‌وه که چۆن ئه‌و ژنه له خه‌ونه‌کانیدا خۆی ده‌کرده دیلی ئه‌و پۆلیسه کوڵکنه و لێی ده‌گه‌ڕا به قامچی له گیانی به‌ربێ و تا ئاوی دێ، بیکوتێ.
من نهێنی زۆر که‌سم.
له دیوێکی نیوه‌تاریک له سه‌ر میزێک، دایان نیشاندم. زۆرکات بیرم له‌وه کردبۆوه که ئه‌گه‌ر ڕۆژێک بگیرێم له دیوێکی ئاوادا پرسیارم لێ بکردرێ، ده‌توانم بڵێم زۆر کات به هیوای تێکشکانم له دیوێکی ئاوادا بووم. بێتوو وه‌ک خه‌یاڵی من بوایه، ده‌بوو له‌و دیوه که‌م ڕووناکییه‌دا، چرایه‌کیش له‌سه‌ر میزه‌که‌ی به‌رده‌مم بێ و بجووڵێته‌وه؛ به‌ڵام لێی نه‌بوو.
نابێ ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره به‌سه‌رم دێ، خه‌ون بێ.
دوو دانه‌ی زینات و که‌هاڵ وه‌ژوور که‌وتن. یه‌کیان له سووچی دیوه‌که دانیشت و کورسییه‌که‌ی ژێری هه‌ڵپه‌سارد به سووچی دیواره‌که‌وه و تفێکی فڕێ دا سه‌ر عه‌رزی؛ ڕه‌نگیشه به‌ڵغه‌مێک. ئه‌وی دییان جگه‌ره‌یه‌کی داگیرساند، به‌رامبه‌رم دانیشت و چاوی بڕیه چاوم.
- ده‌تناسی؟
وێنه‌یه‌کیان نیشان دام که ده‌ستێک خه‌ریک بوو ده‌ی‌خنکاندم.
بۆ خۆم بووم.
- بۆ کوشتت؟ کێ ئه‌و وێنه‌یه‌ی لێگرتووی؟ چۆن چوویه ژوورێ؟ ژن و منداڵی کابرا کوان؟ ئه‌وانیشت خنکاندووه؟
باسی چ ده‌که‌ن؟ من قه‌تم نه‌ک منداڵ، به‌ڵکوو ژنیش نه‌بووه. ده‌ڵێی نازانن ئه‌وه وێنه‌ی منه که ده‌خنکێندرێم.
پێم کوتن ئه‌وه منم که ده‌خنکێندرێم. ئه‌و شوێنه‌ش ماڵی خۆمه. ئه‌و وێنه‌یه‌ش ده‌بێ به کامێرایه‌کی کانوون که ئه‌ویش هی منه، کێشرابێ.
چاوێکیان له یه‌ک کردوو و یه‌کیان به پشتی ده‌ستی دای له فڵچم.
هیچم نه‌کرد، هیچم نه‌کوت. قه‌زا و قه‌ده‌ر یان ده‌ستێک داینیشاندبووم که ئاوام به‌سه‌ر بێ. جاران بوایه ده‌متوانی جێ گۆڕینه‌وه‌ی له گه‌ڵ بکه‌م و بڕێنم به گۆڕی بابی ساحهبیدا.
هێنده‌یان پرسی و دووپات کرده‌وه و له‌سه‌ر و گوێلاکیان دام تا به‌لادا هاتم.
ده‌مویست سه‌باره‌ت به ژیانی خۆم شتی زۆریان پێ بڵێم؛ به‌ڵام ئه‌و دووانه له‌وه گه‌وجتر و لهخۆباییتر بوون، گوێ بۆ قسه‌ی یه‌کی وه‌ک من شل که‌ن. ئه‌وان به گومانی خۆیان هه‌موو شتێکیان ده‌زانی و ته‌نیا هاتبوون من پێیان بڵێم:
- وایه، فه‌رمایشته!
تاوانبار کرابووم که ئه‌و کابرایه- که بۆ خۆم بم- و ژن و منداڵه‌کانیم کوشتووه. وادیار بوو سه‌لماندرابووش.
- دوێنێ ئێوارێ له کوێ بووی؟ شه‌وێ له کوێ خه‌وتووی؟ کێت له گه‌ڵ بووه؟ ته‌واوی عه‌رزی حه‌وشه‌ی ماڵه‌که ده‌ده‌ینه‌وه. له کوێت چاڵ کردبێتن، ده‌بیندرێنه‌وه. نێو دیواره‌کانیش ده‌پشکنین. وا مه‌زانه هاسان له کۆڵت ده‌بینه‌وه. به ته‌نیا ده‌ژی؟ که‌م قسه‌ی یان لاڵی؟ ئاخرجار که‌ی چوویه‌تیه مه‌بال!؟ ماڵت له کوێیه؟ خوێ به چێشته‌وه ده‌که‌ی؟! دایک و بابت کێن؟ به منداڵی ئازاریان داوی؟ که‌س وای لێ نه‌کردووی، بن پێت ساف نییه و ...
بێده‌نگ بووم. ده‌بوو بێده‌نگ بم. پیاوی گه‌وج بۆ ئه‌وه نابێ بته‌وێ قسه‌ی له گه‌ڵ بکه‌ی چبگا بته‌وێ قسه‌ی حاڵی که‌ی.
تا ته‌رمه‌که‌یان نیشان نه‌دام، نه‌مزانی که ئه‌م که‌ڕه‌ته خه‌ونێکی جیاواز به‌ربینگی به چاره‌نووسم گرتووه و تا ئاگام کردووه کاری خۆی کردووه.
به چاوی به‌ستراوه‌وه بردمیان و له دیوێکی سارد یه‌خچاڵێکیان کرده‌وه و به ڕووتی مردوویه‌کی عه‌ینی خۆمیان نیشان دام.
بۆ خۆم بووم.
به خۆمم کوت ده‌بێ ئه‌و نێوه چه‌ند سارد بێ!
من بووم و دیار بوو لێوم ویشک ببوو و سه‌ریشم ده‌تکوت تاشراوه. ده‌تکوت قژم وه‌ریوه. له نه‌خۆش ده‌چووم. د‌م وچاوم زه‌رد ببوو و به قووڵدا چبوو. سپی و شین هه‌ڵگه‌ڕابووم به‌ڵام ملم ته‌واو ڕه‌نگی گۆڕیبوو؛ ده‌تکوت شکاویشه. له‌وه ده‌چوو ته‌نافێک، گوریسێک، ده‌ستێکی به قه‌وه‌ت له ملم هاڵابێ و بای دابێ. سه‌رم شوێنی چڕنووکی پێوه دیار بوو. وه‌ک ئه‌وه‌ی له شتێک ترسابێتم، چاوم زیت ببۆوه. یه‌کێک له‌و کابرایانه‌ی وا له‌گه‌ڵم بوون، بۆی قووچاندم. به تاتۆکانی سه‌ر باسکم که جنده‌یه‌کی عه‌ڕه‌ب، له نه‌شه‌ی شیشهیهکدا بۆی ههڵکهندبووم، زانیم شکی ناوێ و بۆخۆمم.
من بووم که له‌و یه‌خچاڵه خرا بووم و به‌ڕاستی مردبووم.
- خنکاندوویانه، دیوته! په‌نجا شه‌وه له‌و یه‌خچاڵه‌دایه! که‌س نه‌یزانیوه. نه‌ناسراوه‌ته‌وه. تۆ کوشتووته! له‌و ماڵه‌دا دیتراوه‌ته‌وه که تۆی تێدا بووی. شوێنی قامکت له‌سه‌ر گیانی هێشتا دیاره.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر په‌نجا شه‌وه له‌و یه‌خچاڵه دام، ئه‌و ته‌رمه‌ی له ماڵه‌که‌میان برده ده‌رێ، کێ بوو؟ من نه‌مردبووم و ئه‌وه له‌هه‌موو شتێ گرینگتر بوو.
ده‌بوو پێیان بلێم که ده‌مه‌ویست یه‌کێک بکوژم هه‌میشه ده‌سکێشم له‌ده‌ست ده‌کرد. به‌ڵام وادیاره ئه‌وان له‌وانه ناگه‌ڕێن وا به‌ده‌ست من و خه‌یاڵی خه‌ڵکی کوژراون و له کوژراوه‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێن، که منم.
بێده‌نگ سه‌رم داخست. تازه زانیم چم به‌سه‌ر هاتووه. کارم ته‌واو بوو. نه‌ناسراو له‌و هه‌موو ڕووداوه سه‌رسووڕێنه‌رانه‌ی وا به‌سه‌رم هاتبوو ئیعدام ده‌کرام و ڕازه‌کانم هه‌مووی له دڵمدا ده‌مانه‌وه چونکێ نه پرسیاریان لێ ده‌کردرا و نه باوه‌ڕیان پێ ده‌کردرا. خه‌ونی سه‌گبابێک ده‌ردی دابوومێ.
ئه‌وان هه‌ر ده‌یان پرسی و من هیچم پێنهکوتن. کابرا له گه‌ڵ من بێ و نه‌زانێ منی کوژراوه‌ی له گه‌ڵم، بۆ قسه نابێ. که‌س شتی وای نه‌دیوه به کابرای زیندوو بڵێن تۆ مردووی. له‌وه گێژتر بوون که لێم حاڵی بن. چۆنیان حاڵی که‌م؟ ئێستا ده‌زانم بۆ قه‌ت ڕێی خه‌ونێکم نه‌که‌وتۆته ڕێی خه‌ونی یه‌کێک له‌و پرسیارکه‌ره که‌رانه! بۆ قه‌تم ئیشتیا نه‌کر‌دووه ئاوقای خه‌یاڵیان بم؟ ته‌نانه‌ت ئه‌و کاتانه‌ش وا ئاره‌زووم ده‌کرد بگیرێم، له تاو پرسیاری بێمانای ئه‌وان زوو په‌ژیوان ده‌بوومه‌وه.
به خۆمم کوت که‌س توانای نییه به‌ڵای وا به‌سه‌ر من بێنێ؛ جگه له‌و "سه‌ره‌تانییه" پیسه‌ی وا چه‌ن ماوه‌یه له یه‌خه‌م نابێته‌وه و خه‌ونم لێ ده‌دزێ.
پیاو وشیار نه‌بێ و بێڵێ خه‌ونی ڕێی لێ بشێوێ، شتی سه‌یری به‌سه‌ر دێ!
بردمیانه‌وه دایره‌که‌یان. شوێنێ که ده‌یان کوت له دیوه‌کانی ئه‌وێ هه‌موو شتێک ده‌ڵێم و لێیان ده‌پاڕێمه‌وه له کۆڵم بنه‌وه.
داوای جگه‌ره‌یه‌ک و چایه‌کی که‌م ڕه‌نگم کرد؛ چایی پڕڕه‌نگ دژی له‌شساغییه. نه‌ک بۆیان نه‌هێنام به‌ڵکوو پێشم پێکه‌نین؛ زۆرم پێ پێکه‌نین.
داوای بریکارم کرد. سه‌ریان ڕاوه‌شاند؛ وه‌ک ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌کی سه‌یرم کردبێ قاقایان کێشا. ده‌بوو نه‌هێڵم له‌م وڵاته و له‌م سه‌رده‌مه‌دا بگیرێم؛ که‌س به که‌سه.
له سه‌رڕاوه پرسییانه‌وه:
- بۆ کوشتووته؟ که‌ی و چۆن و له کوێ کوشتت؟ ده‌ته‌وێ چی بشارییهوه؟ هه‌موو شتێک ئاشکرایه. ده‌مانه‌وێ له خۆتی ببیستین.
من چی‌یان پێ بڵێم؟ ئه‌وانه چی له خه‌ون ده‌زانن که بۆیان باس که‌م؟ ده‌مهه‌ویست لێیان پرسم چه‌نده توانای ئه‌وه‌یان بووه که ئه‌و خه‌ونه ببینن وا ویستوویانه بیبینن؟
نه‌مپرسی.
ده‌مهه‌ویست پێیان بڵێم ئه‌وان به‌ربینگیان به خه‌ونێکی من گرتووه که که‌سێکی که پێوه‌ی دیوم، نه‌ک خۆم.
ده‌مه‌ویست پێیان بڵێم ئه‌وان له خه‌ونێکدا ده‌ژین که من تێیدا مردووم ده‌نا زیندووم.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|