
04-22-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ڕازی سه‌ربه‌مۆری کتێبفرۆشێک ( 4 )
4
من کتێبفرۆش بووم و ئاشقی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبانه‌ی ده‌هاتنه به‌رده‌ستم. به دوای خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکێکه‌وه، من فێربووم کایه به خه‌ونه‌کانم وخه‌ونه‌کانی خه‌ڵک بکه‌م. هه‌وه‌ڵه‌کانی زۆرجار به‌شوێن ژنی جوان یان که‌سێک که سرنجی ڕاکێشابێتم ده‌که‌وتم. کارم ده‌بووه بیرکردنه‌وه له‌و که‌سه و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆرهیچی دیکه‌م نه‌ده‌کرد. بیرم ته‌نانه‌ت له خۆشم نه ده‌کرده‌وه. تا ئه‌وه‌ی ورده ورده خه‌و‌نمم تێکه‌ڵ خه‌ونی ده‌کرد. که‌یفسازی من بۆ جاری هه‌وه‌ڵ باس ناکردرێ. من فێری کایه‌یه‌ک ببووم که که‌س نه‌یده‌زانی. من له له‌ش و ڕووحی خه‌ونی ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌ژیام وا ئیشتیایانم ده‌کرد. ئیشتیای ماڵ و ماشێن و ژن و پاره و خواردن و ئاسووده‌یی و هه‌زار شتی‌تر. ژیانی زۆر که‌سم له خه‌ونه‌کانیانه‌وه کردۆته هی خۆم و هه‌تا له خه‌و ڕاده‌په‌ڕین هی من بوون. زۆر زوو له خه‌ونی ئاسایی مرۆکان ماندوو ده‌بووم. هی وابوو دایمه خه‌ونی به ژنی جوانه‌وه ده‌دی یان به پاره‌وه یان به شتی ئاساییتر. جاری وابوو ئیشتیام ده‌کرد وه‌ک خۆم خه‌ون ببینم به‌ڵام خۆمم لێ ون ببوو. جارێکیان که‌وتمه خه‌ونی قاتڵێکه‌وه و تاووتۆ و ترسی نێو ژیانیم پێ خۆش بوو. ژیانێکی نائاساییم دۆزیبۆوه و خه‌ونی تایبه‌تیش. به فه‌رمانی ئه‌م وئه‌و له خه‌ونی کابرادا ده‌ستم کرد به کوشتن. ئه‌و هه‌ڵی ده‌بژاردن و من کارم ده‌کرده کارستان. زۆرجار بۆ خۆشم له‌و که‌سه ده‌گه‌ڕام که ده‌بوو بیکووژم. وه‌ک میعمارێکم لێ هاتبوو و هه‌ر یه‌کیم به نه‌خشه و پیلانێک ده‌کوشت. قه‌تیش دیار نه‌بووم، تا کابرا گیرا. له‌وه‌ی که سه‌رم له‌و هه‌موو که‌سه کاربه‌ده‌ست و ده‌م وده‌زگایه ده‌شێواند، که‌یفم ده‌کرد. له زۆر فه‌رمانگه سه‌رۆک بووم. به نادیاری واژۆی زۆر حوکمم ده‌کرد. ئاره‌زووی زۆر که‌سم ده‌کرده خه‌ونی که‌سی دی. دوای ساڵه‌ها، ماندوو بووم و زۆرم حه‌ول دا بگه‌ڕێمه‌وه خه‌ونی خۆم. ئاڵبۆمی وێنه و بیره‌وه‌رییه نووسراوه‌کانمم هێناوه به‌ر ده‌ستم. خوێندمنه‌وه و چاوم تێ ده‌بڕین به‌ڵکوو تێکه‌ڵاو خۆم و خه‌ونه‌کانم ببمه‌وه. قه‌ت وا نه‌بووه خه‌ونتان رێی لێ بشێوێ؟ من نه‌متوانی بگه‌ڕێمه‌وه نێو خۆم. ده‌روونم ببووه هی ئه‌و هه‌موو که‌سه‌ی له جیات ئه‌وان خه‌ونم دیبوو. من ئیدی قه‌تم خه‌ونی دڵخوازی خۆم نه‌دی و دایمه بێ ئه‌وه‌ی بمه‌وێ خه‌ونی یه‌کی دیکه‌م ده‌دی و بێ گومان یه‌کی دیکه‌ش ده‌بێ خه‌ونی منی دیبێ. له‌و ئاخرانهیدا، زۆرجار خه‌ونی کابرایه‌کی نه‌خۆش به‌ربینگی پێده‌گرتم؛ که‌چه‌ڵێکی لێو پان.
چلۆن کوژراوم، نازانم. کاتی مردنم ده‌بێ زۆرم حه‌ول دابێ به‌خه‌به‌ر بێم به‌ڵام بێ که‌ڵک بوو بێ گومان. ده‌بێ کاتێک بووبێ که من و خه‌وبینه‌رم هه‌ر دووکمان خه‌وتبێتین. خه‌ونی ئه‌و کابرا نه‌خۆشه دابوویه که‌لله‌م و ئێش و ئازاری ڕووحی وه‌ڕه‌زی کردبووم. زۆرم حه‌ول دا لێی هه‌ڵێم، نه‌ده‌کرا. ده‌تکوت کابراش فێری کایه‌که بووه. ده‌بێ من خه‌وتبێتم که ئه‌و که‌وتۆته خه‌یاڵی خۆکووشتن. بێ گومان ئه‌و کاته‌ی من له ماڵێ خه‌وم هات، ئه‌و له ماڵی خۆیان کوتبووی ماندووم و ڕاکشا بوو. ئه‌و ئێواره‌یه هه‌ستم به دڵته‌نگی ده‌کرد. ماوه‌یه‌ک بوو جگه له خه‌ونی ئه‌و کابرایه خه‌ونم به هیچی دیکه‌وه نه‌ده‌دی. دوای ئه‌و هه‌موو حه‌وله، خه‌ونی من له گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌سته‌م و به هیوای ڕزگاری له ده‌ست خه‌ونی دیتران، ڕێگای لێ شێوا بوو. له خه‌ونی منه‌وه چبووه خه‌ونی ئه‌و کابرایه‌وه. کابرایه‌کی سه‌ر تاشراوی نه‌خۆش که دایمه له بیری خۆکووشتندا بوو و له هاواری شێرپه‌نجه‌دا. ماوه‌یه‌ک بوو وه‌ڕه‌ز بووم و هه‌ستم ده‌کرد ده‌روونم دێشێ. به خۆمم ده‌کوت شێرپه‌نجه‌مه. دایمه لهفکریدا بووم به‌ڵام ده‌شمزانی که ئه‌وه نه‌خۆشی من نییه. زۆر دکتۆر چووم. دکتۆره‌کان به گشتی به هه‌زار ئازمایش ده‌یانسه‌لماند که له‌شم ساغه و نه‌خۆش نیم. به‌ڵام بۆ خۆم ده‌مزانی که زۆر نه‌خۆشم و بیری خۆکوشتن ته‌نگی پێهه‌ڵچنیبووم. زۆر نه‌خۆش بوو کابرای خه‌ونی من. من ئاوقای بیری ئه‌و ببووم و ئه‌و شه‌یدای خه‌یاڵی سه‌رلێشێواویی من. من ئاشقی ژیان بووم و ئه‌و دۆڕاوی ژین. من له بیری نه‌مان و چۆن نه‌بووندا بووم و ئه‌و له بیری مان و چلۆن بوون. ژیانی من له خه‌ونی کابرادا مه‌حکووم بوو بمرێ و کابرا له خه‌ونی مندا، حه‌ولی ده‌دا هه‌ر بژی. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و قسانه باوه‌ڕ بکه‌ن هێشتا نایناسم!
بۆ جاری ئاخر لێره‌دا ده‌ینووسمه‌وه، من ئه‌و کابرایه‌م نه‌کوشتووه. من کوژراوه‌م. وه‌ک پێم کوتن ورده ورده هه‌ر خه‌ونی کابرا نه‌بوو که ئاوقام ده‌بوو، ڕواڵه‌ت و خوو و هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه‌که‌شی دامانی ده‌گرتم. من نازانم ئه‌و کێیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک منی به‌سه‌رهاتبێ ده‌بێ ئێستا له بیری دزینی خه‌ونی یه‌کی دیکه‌دا بێ. بێگومان قسه‌کانی منی وه‌ک تاوانبارێک بیستووه و نووسیوه‌ته‌وه و خوێندۆته‌وه و ده‌زانێ که باسی ئه‌و ده‌که‌م به‌ڵام بۆ خۆی ئاشکرا ناکات، نازانم. چۆن ده‌توانێ له جیات من بژی؟ دایمه به خۆم ده‌ڵێم ئه‌وه نییه تۆش له جیات ئه‌و ده‌ژی؟ نا، جیاوازین. ئه‌و ده‌بێ ئاسووده‌تر بێ له من، چونکێ من له بیری خۆکووشتنی ئه‌ودا بوومه‌ته قاتڵی خۆم و ئه‌و له بیری مندا بۆته قاتڵێکی نه‌ناسراو.
ته‌نافه‌که‌ی ده‌بێ کاتێک له ملم هاڵاندبێ که من له بیری خۆکوشتنی ئه‌و دابووم و ئه‌و له جیات من قورس خه‌وتبێ. ئێستا جوان له بیرمه که چوومه سه‌رکورسییه‌ک و چوارپایه‌که‌م تاقی کرده‌وه و گوریسه‌که‌م له ملم توند کرد. له بیریشم دێ ده‌ستێک توند ملمی ده‌گوشی. په‌له‌قاژه‌که‌مم له بیر نییه. به‌ڵام ئه‌وم بۆ هه‌وه‌ڵجار دی که دانیشتبوو و چاوی لێ ده‌کردم. ببووه من. ده‌مزانی ده‌ستی یه‌کێک ده‌یه‌وێ بمکوژێ به‌ڵام ده‌ره‌قه‌تی نه‌ده‌هاتم. ئه‌و ببووه خاوه‌نی من و من هیچ ده‌سه‌ڵاتێکم نه‌بوو.
بۆ جاری هه‌زاره‌م ده‌یڵێمه‌وه کابرایه‌کی دیکه هه‌یه که ده‌زانێ من چۆن مردووم و ئێستا خه‌ریکه خه‌ون به‌و پرسیار و وه‌ڵامه‌ی ئێمه‌وه ده‌بینێ. من زیندووم و که‌سیشم نه‌کوشتووه و ئێوه له خۆوه پێتان وایه ئه‌و کابرایه‌ی مردووه ژن و منداڵی بووه و ژن و منداڵه‌که‌شی کوژراون. من بێ ژن و منداڵم.
بۆ ئاخرجار تکا ده‌که‌م ئه‌و ڕووناکییهم له‌سه‌ر هه‌ڵگرن و لێم گه‌ڕێن تۆزقاڵێک بخه‌وم به‌ڵکوو خه‌ونم تا خه‌ونی کابرا باڵ بگرێ و بتوانم وێڕای ئه‌وه‌ی خۆم ڕزگار ده‌که‌م، ئه‌و که‌چه‌ڵه گیان ڕزیوه‌ش به سه‌زای خۆی بگه‌یه‌نم و گرێی ئه‌و کوشتنه‌ش بۆ ئێوه بکه‌مه‌وه و تیشکی ڕاستی بخه‌مه سه‌ر ڕووداوه‌که.
له چێژی یه‌که‌م خه‌ونێکه‌وه که دزیم، ده‌مزانی شتێکی سه‌یرم به سه‌ردێ یان شتێکی سه‌یر دێته سه‌ر ڕێم.
من ئێستا حه‌وت ساڵه له ژوورێکی تایبه‌تیدا به تاوانی کوشتنی خۆم و بنه‌ماڵه‌م به کۆت و زنجیره‌وه، زیندانیم و هه‌موو شه‌وێ له بیری ئه‌وه‌دام که سه‌رله‌به‌یانی سبحه‌ینێ دیسان ئێعدام ده‌کرێم. ده‌ڵێی که‌س درکاندنه‌کانمی نه‌خوێندۆته‌وه یان له هیچ دادگایه‌ک باسی نه‌کردراوه. ئه‌و ژیانه‌ی ئه‌و هه‌موو شانازییه‌م به جیاوازییه‌که‌ی هه‌بوو، بوو به هیچ. زۆرتر له‌وه‌ی له بیرم بێ له ساعه‌ت پێنجی به‌یانیدا، له دار دراوم یان تیرباران کراوم یان به گاز خنکێندراوم یان ملم به گیۆتین بڕدراوه؛ به‌ڵام هه‌ر زیندووم. زۆر که‌س بۆ سه‌یرکردنی ئه‌و کابرایه‌ی نامرێ دێته ئێره و ده‌یان پرسیاری جۆراوجۆر ده‌کات که چۆنه نامرم و چۆنم خۆم و بنه‌ماڵه‌که‌م کوشتووه. ئه‌وان نازانن یان باوه‌ڕ ناکه‌ن که من نه قه‌تم ژن هێناوه نه قه‌ت منداڵم بووه و نه قه‌تم خۆ کوشتووه. وه‌ڵامی که‌م پرسیارده‌ده‌مه‌وه. که‌سیان نازانێ تا کابرای سه‌ره‌تانی، که خه‌ونی منی دزیوه نه‌مرێ، من هه‌ر ده‌ژیم هه‌ر چه‌ن ناتوانم له‌به‌ر ئه‌و تیشکانه که ڕژاندوویانه‌ته سه‌رسه‌رم خه‌ون ببینم.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|