
04-22-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پێچەوانە رەنگێکە لە گشتی دێ
بێهزاد کوردستانی-مهریوان
ماسی، هێشتا نەماسی بوو
هەر هەموو زەوی رشت و
بە سڵامەتیی هەموو جۆرێک
هەڵیپێکان
حەریفیش خێرا رژایە ئەم قسانەوە
ئۆخەی! خۆ شوکور نایناسێ
نایناسآ چلۆن (نیچە) رووی دا
نازانێ کە درەخت رووی دا
سێو بوو بە ناسینی (نیچە)ی ...
(نیچە)ی چی؟! شەلەم ! (نیۆتۆن)
فڕەی دامە سەر بەختایی تۆپێکی پڕ
فڕی بەسەر حەریفەوە نەماوە
من یارم خۆم نووسیومە، دڵڕەنگی جۆرێکە
زەویشی لە تۆپێکا هەر شۆڕاوەی تۆڕێکە
کۆنترۆڵی هەرچی رووی داوە لە مشتما، وێڵی کە
پەردەم لەسەر چی لادا بێگومان ئەسیری خۆرێکە
***
بەرلەوەی لە بیرم نەبێ
باوکم ئەڵێ:
دراوسێ رەنگێکە لێمان دێ
دراوسێ بین!
باوکم بەرلەوەی بمێنێ، مرد
دایکم ئەڵێ:
کۆنترۆڵ یانی لە دوورەوە
لێو بە لێوا بخشێنی جۆرێکە
منیش ئەبێ شتێ بڵێم:
پێچەوانە رەنگێکە لە گشتی دێ
دووریش بوو بە ئازاری هەمیشەی کۆنترۆڵ
دایکیشم بە پیاڵەیی هەر مایەوە
***
من کە پەردەم بە کۆنترۆڵ زاناندوە
ئەتوانم تەواوی دنیا گەمە کەم
بەحاڵێک پەنجە بخشێنم بە لێوی ئەم شیعرا و
شەقامێک بنووسم
ـ ساڵی هەزار و کالیسکە و شتێک ـ
خەنجەر بە پیاوی وت: جوانی؟!
هەر یانی وا
باخ بێشەرمانە سێو سوور ئەکات
ئافەرەم باخ!
هەرچی کچی دنیایە بە سەر ئەم کوڕانە
هەر خۆیان بخڵەتێنن بە ماقووڵا
شەرم بێشەرمانە داگیرکەرە
هەر بۆیە من و یەکێک خەڵک ئێرە نین
باخەوان!
من غەریبە
شەقامی پێ ئاشناترە
با پچێتەوە ئەو (نیچە)انەی روویان نەدا
(دوو) (سێ) شت و دنیا
تراوە
کۆنترۆڵ بەئاگا بە
ماست و دنیا رژا مەشکە
دۆ لە ئێستە خەستتر نابێ
دنیا کەشکە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|