
04-22-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوای بێده‌نگی باران
کامبیز که‌ریمی-سنه
۱
" ساڵه‌هایه دوای باران ،
بێده‌نگییه‌کی نمناک ئه‌م گه‌ڕه‌که داده‌گرێ...
خوایه زه‌مینی ئه‌مساڵ مان پڕ به‌ره‌که‌ت بێ"
پیره‌ژن کاتێ له په‌نجه‌ره‌وه ته‌ماشای ده‌کرد ئه‌مه‌ی ووت .
له ده‌رگای حه‌وش هاتنه ده‌رێ ،
یه‌کێ رووسه‌ریه‌که‌ی سفت به‌ست و
ئه‌ویتر دۆگمه‌ی کراسه‌که‌ی .
کۆڕ ده‌ترسا و کچ زۆرتر.
چه‌ند جار ئاۆڕیان بۆ پاش دایه‌وه.
پێش پێچی کووچه وێستان ، به‌رامبه‌ری دار چنارێ....
رووسه‌ری بێده‌نگ بوو
دۆگمه‌ی بێده‌نگ بوو
کووچه ، گه‌ڵا ، به‌رد ، دیوار بێده‌نگ بوون.
خۆایه ... نمناکی ئه‌م لێوانه بی خه‌ته‌ر که‌یی.
پیاوێ له ماڵ هاته ده‌رێ
سۆالکه‌رێ کۆکی
دوو سه‌گ له ئاو وه‌ڕین
چه‌ند پۆلیس له چه‌ند لاوه به‌ره‌و دیوار رایان کرد .
" ساڵه‌هایه دوای بێده‌نگی باران ،
وه‌یشوومه‌یەك ئه‌م گه‌ڕه‌که داده‌گرێ...
خۆایه زه‌مینی ئه‌م ساڵمان بێ به‌ش نه‌که‌ی ."
پیره‌ژن کاتێ په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌که‌ی داده‌خست
ئه‌مه‌ی ووت .
2
ئه‌گه‌ر به‌یانیه ...
له خه‌و مه‌ستین و
زوبانم لاڵ ره‌نگی سوور نه‌مابێ چی رووئه‌دا ؟
قاڵیه‌كه‌م جوانه یان نه‌ء ؟
كراسه سووره‌كه‌م چۆن بدۆزمه‌وه ؟
كاتی مه‌یی خواردنه‌وه‌ێ سه‌رله‌به‌یانی ،سه‌رگۆنام چی به سه‌ریا دی؟
چ خه‌مگین چ ته‌نیا ده‌بێ ئه‌م دنیایه :
سه‌وزایی باغچه ، ده‌ستی بۆشی كۆری خان ، هه‌وریی ئاسۆێ خۆرنشین ، ئاویی هه‌نار ...شوتی... شه‌ربه‌ت بڵالووك .
ئه‌گه‌ر ره‌نگی سوور ته‌واو بێ
تینویه‌تی سه‌ربازه شه‌رخۆازه‌كان كام ره‌نگ پاراویی ئه‌كا ؟
كووده‌تاكان چ مانایه‌كیان ده‌بێ ؟
دیواری ئیعدام خوایه دیواری ئیعدام چۆن بدوزینه‌وه ؟
چ ته‌نیایه ئه‌م دنیایه
تاراێ بوك خوانچه‌ێ سه‌ر له سه‌فه‌ر دڵه‌ره‌باێ نێو بازنه‌ێ عه‌قیق .
ئه‌گه‌ر رۆژێ
ره‌نگی سوور ته‌واو بێ چی روو ئه‌دا
ئه‌گه‌ر رۆژێ هه‌موو ره‌نگه‌كان ته‌وا بن
چ بكه‌ین ؟ چۆن بژین ؟ بۆ بژین ؟
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|