
04-22-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ههشت شێعری عهزیز ناسری
شاعیر دەستی باڵندەکان دەخوێنێتەوە
عەزیز ناسری-مهریوان
۱
تۆ بۆت نییە
ڕەش ڕەش
ئاژاوە بقڕێنی!
ـ پەل بە پەل
ڕووبەری دارستان پاییز دەژمێرم. ـ
ئەمە هوژدار نییە
هەڕەشەیە
قاڵاوی نەگونجاو!
2
تۆ هەڵەشەی
لە لێکدانەوەتدا
کوندەبوو!
ئەم دیوارە لەرزۆک نییە
بەس تۆ هەڵگری ئاوەدانی نیت!
3
دەنگی بێوادەت ببڕەوە
قشقەڕەی درەنگ؛
هەواڵەکەم لە ئەنتەرنێت وەرگرتووە!
4
قوڕ بەسەرت
لەکلەکی قەڵاش.
ئەمزانی ئاخری ئەبیتە بنیادەم!
5
ناوادە
باڵی گرت
ئەم باڵندە بێمانایە.
بەڵام تۆ
شلوێ نەبی
سروشت!
ئەمن لێرەم.
6
جارێکی تر
لە دەورووبەری ئەم بەڵاڵووکانە بتبینم،
پەڕوپۆت پێوە نایەڵم؛
تەنانەت ئەگەر
تۆم لەگەڵ سێروویەکی تر
لێ تێک بچێت!
7
داڵی چەتوون
بڕیار نییە من بکوژرێم!
لە بان سەنگەرەکەی بەرانبەرم
لەنگەر بگرە.
8
بڕۆ بەو لاوە؛
بزانم بۆ ئەم کۆترە
بەس لە کاتی بانگدا
لە سەر ئەم بڵنگۆیە
هەڵدەنیشێت!
ئا...ی
چۆلەکەی نەبیستوو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|