
04-22-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شێعرێکی هه‌رمان وه‌تمانی
من له مه‌مله‌که‌تی نووره‌وه ئاه هه‌ڵده‌کێشم
هه‌رمان وه‌تمانی-مه‌هاباد
1
كه‌سایه‌تییه‌كان:
من: كه پاڵم داوه‌ته‌وه
تۆ: كه هیچ كات وه‌به‌ر چاو نایه‌ی
.
.
.
یه‌كه‌م په‌رده‌ی ئه‌م حه‌قایه‌ته
ده‌ره‌قه‌تی ژنێك نه‌هات
كه وه‌حشه‌تی له نوور به‌رده‌وامه
بۆ خوڵقاندنێكی لێڵ
.
كاتژمێر: 3 ی شه‌و
شوێن: نوخته‌یه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
.
له تنۆكی مانادا خه‌ونه‌كان خه‌ریكه بایكۆت ده‌بن؛
من له سه‌ر كورسیه‌ك و
تۆش دوور له دیده‌م ڕۆژنامه ده‌پێكی...
ـــ پیاوێكمان پێویسته هیچ كات خه‌ون نه‌بینێ؛
ـــ پیاوێكمان پێویسته به هێندێ شت هێڵه‌نج بدات؛
ـــ پێاوێكمان پێویسته هه‌ر پیاو بێت و به‌س!
.
له من ناگه‌ی
له ستراتێژیترین نوخته‌ی نوور كه لكاوه به تاریكی...
[یه‌كێك بوو
یه‌كێك نه‌بوو
كوڕێكی شه قارته فرۆش هیچ كات سه‌رما نه‌یبرد]
2
په‌نجه‌كانت له كراسه‌كه‌مدا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن
شه‌وگار له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك به سه‌رماندا زاڵه
ده ق ململانه‌یه‌تی ده‌گه‌ڵ تۆ
و تۆش واده‌زانی ته‌واوی شار كوڕێكه خۆویست
.
(من له سه‌ر كورسیه‌ك پاڵ ده‌ده‌مه‌وه)
له جه‌مسه‌ری دوو چاوت
ساده‌یه گفتوگۆ
شه‌وگار ده‌سیسه‌یه بۆ پیاو
فریو ناخۆم
تۆ: هه‌ناسه‌یه‌ك ... هه‌ناسه‌یه‌ك (بێ ده‌نگی)
(من پاڵ ده‌ده‌مه‌وه)
گوێ ڕابگره...
له ڕاپه‌ڕینێك به‌م زووانه
لاپه‌ڕه‌یه‌ك هیلاك ده‌بێ
من له مه‌مله‌كه‌تی نووره‌وه ئاه هه‌ڵده‌كێشم
نووسه‌ر له جه‌نگێكی ناعادیلانه هه‌ناسه‌كانت سانسۆر ده‌كا
و من بۆ نرخاندنت كۆتاییم پێ دێ
.
نامه‌كان له به‌رانبه‌رم هه‌ڵوێست ده‌گرن
[تۆ هیچ كات نابێ پاڵ بده‌یه‌وه]
نزیك به‌وه لێم
به ڕواڵه‌تی نووسه‌ر تۆ به من ناگه‌ی
پاڵ ناده‌مه‌وه
كورسی داگیركه‌ره
تۆ: ئاه هه‌ڵده‌كێشی
من هه‌ناسه‌ت پێ ده‌به‌خشم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|